PT5

2.5K 402 54
                                    

Enjoy reading
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

تـایھیۆنگ ھـیونا'ی لەنێو باوەشی ھێنا دەرەوە دەستی لەسەر شانەکانی بوو،ھـیونا ھێشتان کاریگەری لەسەر مابوویەوە باوەشێکی لەناکاو بوو
تـایھیۆنگ سەیری ھەموو سوچێکی ڕووخساری ھـیونا'ی کرد.
تـایھیۆنگ؛تۆ باشیت ھیچت بەسەر نەھاتووە؟.
تـایھیۆنگ بە نیگەرانییەوە پرسی ھـیونا لە پرسیارەکانی تـایھیۆنگ تێنەگەشت.
ھـیونا؛من باشم ھیچم بەسەر نەھاتووە تۆ چۆن وا لەناکاو گەڕایەوە وە-
دووبارە قسەکانی ھـیونا لەلایەن تـایھیۆنگ'ەوە بڕان.
تـایھیۆنگ؛ئەمڕۆ ھیچ کەسێکی نامۆ ھات بۆ لات.
تـایھیۆنگ ئەیزانی ئەگەر جیمین شتێکی'شی لە ئەو نەکردبێت ھەوڵی قسەکردنی زیایەی لەگەڵ داوە.
ھـیونا؛مەبەست'ت چییە کەسی نامۆ؟!نەخێر ھیچ کەسێک'ی لەم شێوەییە نەھاتووە بۆ لام.
تـایھیۆنگ دوای قسەکانی ھـیونا ھەناسەیەکی دایەوە ھـیونا بە نامۆیی سەیری کرد.
ھـیونا؛چی بووە؟بۆچی وا لەناکاو گەڕایتەوە ھەرخۆی دوێنی چوویت.
تـایھیۆنگ دڵنیا نەبوو شتەکان بە ھـیونا بڵێت یان نا لە ئێستادا لە بارودۆخێک نییە پێی بڵێت.
تـایھیۆنگ؛ھیچ شتێک نییە،بۆچی وەڵامی پەیوەندیەکانمت نەئەدایەوە.
ھـیونا لای سەیر بوو ئەگەر تـایھیۆنگ لەبەر ئەم ھۆییە گەڕاوەتەوە کە وەڵامی پەیوەندیەکانی نەداوەتەوە.
ھـیونا؛ببورە ئەو کاتەی پەیوەندیت کرد ئەمویست وەڵام بەمەوە بەڵام خێرا مۆبایلەکەم شەحنی نەما،ویستم بگەڕێمەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی شەحنی بکەم بەڵام ڕێکەوت جین'م لەوێ بینی دوای ئەوەی ھەندێ قسەمان کرد ئەو داوای لێکردم بۆ ئێوارە بڕۆم بۆ ماڵەوە بۆیە منیش داواکەم ڕەت نەکردەوە وە لەوێش بیرم چوو شەحنی بکەمەوە ببوورە دەکرێت نیگەران بووبیت.
ھـیونا ھۆکاری وەڵامنەدانەوەی پەیوەندیەکەی بە تـایھیۆنگ ووت تـایھیۆنگ ئێستا بە تەواوەتی موڕتاحە.
ھـیونا؛بەڵام تۆ بۆچی والەناکاو گەڕایتەوە؟
ھـیونا چاوەڕێی وەڵام بوو لە تایھیۆنگ'ەوە لە کاتێکا تـایھیۆنگ بەدوای قسەیەک ئەگەڕا بۆ ووتن.
تـایھیۆنگ؛لەبیری بکە دواتر پێت ئەڵێم.
تـایھیۆنگ بە گوتنی دواتر پێت ئەڵێم خۆی لە بابەتەکە دزیەوە لە کاتێکا ھـیونا ئەیویست بزانێت چ شتێک وایکردووە بەم شێوەیە لەناکاوە بگەڕێتەوە.
ھـیونا؛باشە بەڵام بۆچی-
وەک ھەمیشە قسەکانی ھـیونا وەستێنرا لەلایەن تـایھیۆنگ'ەوە
تـایھیۆنگ دەمی کردەوە بۆ قسەکردن.
تـایھیۆنگ؛ئێستا تۆ واز لەم بابەتە بێنە ببورە کە بەم شێوەیە لەناکاوە ھاتم و لەوانەشە تۆم ترساندبێت.
تـایھیۆنگ بە ھێواشی ووشەکانی ئەوت ھـیونا زەردەخەنەیەکی کرد لە کۆتاییدا ھەستی بە کەمێک دڵخۆشی کرد.
ھـیونا؛کێشە نییە ھەرچەندە نازانم چ شتێک وایکرد تۆ لەناکاو بگەڕێیتەوە.
کەمێک بێدەنگی دەستی بەسەر شوێنەکەدا گرت لە کاتێکا تـایھیۆنگ
سەیری نێو چاوەکانی ھـیونا'ی ئەکرد و ھەستی بە ترپە خێراکانی دڵی ئەکرد.
تـایھیۆنگ؛پێویستە بخەویت ئێستا کات درەنگە.
تـایھیۆنگ دووبارە ھەوڵی گۆڕینی بابەتەکەی'دا ھـیونا نەیویست زیاتر لەسەری بڕوات بۆیە گوێڕایەڵی ئەوی کرد.
تـایھیۆنگ؛ھـیونا حاڵت چۆنە؟ئایا ڕۆشتیت بۆ بینینی بزیشک؟
تـایھیۆنگ دوای ھەموو شتێک پرسیاری حاڵی ھـیونا'ی کرد ئەو نیگەران بوو دەربارەی ٢ ڕۆژ پێش ئێستا کاتێک ھـیونا حاڵی خراپ بوو.
ھـیونا؛ڕۆشتم بۆ بینینی پزیشک پشکنینم کرد ووتی ئەتوانم بەیانی بڕۆمەوە بۆ وەرگرتنەوەی پشکنینەکان.
تـایھیۆنگ سەری بە ئەرێنی لەقاند
ھەستی بە دڵخۆشی کرد کاتێک زانی ئەو باشە.

BAD BOY/K.THOpowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz