PT7

2.2K 344 54
                                    

Enjoy Reading
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

AUTHOR'S POV

تـایھیۆنگ؛بەیانی باش.
تـایھیۆنگ بەیانی باش'ی لە ھـیونا کرد کاتێک خەریکی ئامادەکردنی مێزەکە بوو ھـیونا سەریسوڕمابوو بە ئەبڵەقیەوە سەیری خواردنەکانی سەر مێزەکەی ئەکرد تـایھیۆنگ گەرووی پاک کردەوە و سەرنجی ھـیونا'ی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
ھـیونا؛تۆ ئەم ھەموو خواردنەت ئامادە کردووە.
٥ ڕۆژ بەسەر ئەوکاتە داڕۆشتووە کە ھـیونا زانی دووگیانە لە ماوەی ئەم ٥ ڕۆژە تـایھیۆنگ بەڕادەیەکی زۆر باشتر لە جاران لەگەڵی باشە ھۆکارەکەشی بۆ مناڵەکە ئەگەڕێتەوە
ئەو ھەمیشە خەونی بوون بە باوک'ی بینەوە ئەو دڵخۆشە کە مناڵێکی دەبێت لە داھاتوو بە تایبەت مناڵەکە دایکی ھـیونا'یە.
تـایھیۆنگ؛ڕاستییەکەی سەرەتا ویستم خۆم ئامادەی بکەم بەڵام ئیتر نەمزانی ھیچ ئامادە بکەم بۆیە داوای خواردنەکانم کرد.
ھـیونا بە دڵخۆشی سەیری خواردنەکانی ئەکرد ئەو دوای بینینی ئەم ھەموو خواردنە زیاتر حەزی بۆ خواردن ڕۆشت بۆیە خێرا لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشت تـایھیۆنگ بە پێکەنینەوە سەیری کرد.
ھـیونا؛سوپاس کیم تـایھیۆنگ.
ھـیونا دەستی کرد بە نان خواردن تـایھیۆنگ دانیشت لە بەردەمی.
تـایھیۆنگ؛وامزانی کاتێک تەنھا تووڕەئەبیت ناوی تەواوم ئەڵێیت بەڵام کاتێک دڵخۆشیش ئەبیت وا ئەڵێیت.
ھـیونا بە دەمی پڕ خواردنەوە سەیری تـایھیۆنگ'ی کرد و زەردەخەنەیەکی کرد تـایھیۆنگ بە لەگەڵ سەیرکردنەکانی بۆ ھـیونا دەستی کرد بە نان خواردن.
ھـیونا؛ئەمانە بەتامن پێمواییە لە خواردنەکانی خۆم خۆشترن.
ھـیونا دڵخۆشبوو بە تامە خۆشەکانی خواردنەکان تـایھیۆنگ ھەموو کاتەکە بە زەردەخەنەوە سەیری ئەکرد.
تـایھیۆنگ؛پێموانییە لەھی تۆ خۆشتر بن.
تـایھیۆنگ ھەموو کات خواردنەکانی ھـیونا لای خۆشترینن بۆیە ھەموو ڕۆژێک ئەیەوێت خواردنی دەستی ئەو بخوات،ھـیونا قسەکەی تـایھیۆنگ'ی لا پەسەند بوو بەدەم خواردنەوە زەردەخەنەی ئەکرد.

.........

تـایھیۆنگ؛ھەرشتێکت پێویست بوو ئەتوانیت پەیوەندی'م پێوە بکەیت.
تـایھیۆنگ لای دەرگاکە وەستابوو و قسەی لەگەڵ ھـیونا ئەکرد لە کاتێکا ھـیونا خەریکی خواردنی لالنگی بوو و سەیری تـەلەڤزیۆنەکەی ئەکرد،ھـیونا تەنھا بە ھمێک وەڵامی دایەوە تـایھیۆنگ ڕۆشتە دەرەوە لە ماڵەکە.
؛بەیانی باش گەورەم.
شۆفێرە تایبەتیەکەی تـایھیۆنگ بەیانی باش'ی لێکرد کاتێک دەرگای ئـۆتۆمبێلەکەی بۆ کردەوە.
تـایھیۆنگ؛بەیانی باش دۆنگ ھـیوون.
تـایھیۆنگ وەڵامی دایەوە بە ناوی خۆی ئەو تەمەنێکی بچووکتری لە تـایھیۆنگ ھەبوو بۆیە ئاسایی بوو کە بەناوی خۆی بانگی بکات
ئەویش ڕۆشتە نێو ئـۆتۆمبێلەکە و شۆفێری کرد.
دۆنگ ھـیوون؛گەورەم ئەمەوێت داوای شتێکت لێ بکەم.
دۆنگ ھـیوون دوودڵ بوو لەوەی قسەکەی بە تـایھیۆنگ بڵێت یان نا بەڵام دەمێکە خۆی بۆ ئامادە کردەوە
تـایھیۆنگ لە ڕێگەی ئاوێنەی پێشەوە سەیری کرد.
تـایھیۆنگ؛بیڵێ شەرم مەکە.
تـایھیۆنگ ھەوەسێکی باشی ھەییە بەرامبەر ئەوانەی لەخۆی بچووکترن و ھەرزەکارن دۆنگ ھـیوون وەک برا بچووکێک بوو بۆ تـایھیۆنگ.
دۆنگ ھـیوون؛ویستم بڵێم،بەیانی دایکم لە نەخۆشخانە دەرئەچێت ئەتوانیت مۆڵەتم پێبدەیت بۆ ئەوەی بەیانی نێم بۆ سەر کار.
دۆنگ ھـیوون بە ھیواوە چاوەڕێی وەڵامی ئەکرد لە گەورەکەی ئەو ئەیویست بەیانی لای دایکی بێت کاتێک لە نەخۆشخانە دێتە دەرەوە و ئاگای لێی بێت،تـایھیۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد کاتێک بینی دۆنگ ھـیوون ئەیەوێت کات لەگەڵ دایک'ی بەسەر ببات.
تـایھیۆنگ؛بێگومان مۆڵەتت پێ ئەیەم ئەتوانیت کات لەگەڵ دایک'ت بەسەر ببەیت.
دۆنگ ھـیوون بەشێوەیەک دڵخۆش بوو کە نەیئەزانی چۆن سوپاسگوزار بێت زەردەخەنە بە خێرایی نەخشێنرا لەسەر لێوەکانی.
دۆنگ ھـیوون؛زۆر سوپاست ئەکەم گەورەم.
تـایھیۆنگ زەردەخەنەیەکی بۆ کرد کاتێک لە ئاوێنەکە سەیری یەکتریان کرد دۆنگ ھـیوون بە دڵخۆشی دەستی لەسەر سوکانی ئـۆتۆمبێلەکە ئەجوڵاندەوە.

BAD BOY/K.THWhere stories live. Discover now