PT16

301 54 50
                                    

Enjoy reading
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

تیشکی خۆر لە ڕێگای پەنجەرەکەوە ئەیدا لە ژوورەکەو بەر چاوی ھـیونا ئەکەوت و ھەوڵی ئەدا لەخەو ھەڵیبسێنێت بۆ ئەوەی پێی ڕابگەیەنێت کە سەرلەبەیانیێکی نوێییە ڕووناکی خۆر لەسەر ڕووخساری ھـیونا ڕەنگی ئەدایەوە و قژە شێدارەکەی ڕەونەقتر بووبەیەوە بەھۆی خۆرەکە

تـایھیۆنگ بە تەواوەتی بۆ ماوەی ١٠ خولەک ئەبێت سەیری ڕووخساری ئەکات بەبێ بێزار بوون دەستی بەسەر کوڵمەکانی ئەخشێنێت و جار جارە ماچی لووتە بچووک و باریکەکانی ئەکات کە وائەکات ختووکە بە لەشی ھـیونا دابھێنێت لەنێو خەوەکەی تـایھیۆنگ زەردەخەنە بە بەردەوامی لەسەر لێوەکانی بوون کاتێک سەیری ھـیونا'ی ئەکرد

ئەو بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی ئەم ساتەی ئەکرد لەگەڵ ھاوسەرەکەی لەسەر یەک جێگا و یەک بێخەف و ھەموو شەوێک لەنێو باوەشی یەکتریدا بخەون و خەون بەیەکتریەوە ببینن،
ھـیونا بەھێواشی چاوەکانی کردەوەو لیکی دەمی سڕی و چاوەکانی بە تەڵغی ئەیبینی تـایھیۆنگ'ی دۆزیەوە کە سەیری ئەکرد و زەردەخەنە لەسەر لێوانی بوون ھـیونا زەردەخەنەی کردەوەو ڕووی سووڕاند بۆ لای تـایھیۆنگ
ھـیونا؛بەیانی باش تـایھیۆنگ
تـایھیۆنگ بە نەرمی ماچێکی لەسەر کوڵمەی ھـیونا جێھێشت کە وایکرد پەپولەکانی سکی ھـیونا دووبارە وەک شێت دەست بکەن بەفڕین و دڵە داماوەکەی لێدانێک تێبپەڕێنێت
تـایھیۆنگ؛بەیانی باش ئازیزم
ھـیونا شەرم دایگرت کاتێک گوێبیستی وشەی ئاخیری بوو
ھـیونا؛چیت وت بەجوانی گوێبیستی نەبووم
ھەوڵیەدا دووبارە ئەم وشەیە لە دەمی تـایھیۆنگ'ەوە ببیستێت تـایھیۆنگ قۆڵی لە کەمەری ھـیونا ئاڵاند و زیاتر لێی نزیک بوویەوە.
تـایھیۆنگ؛پێموایە زۆر بەجوانی گوێت لێبوو ئازیزم
ھـیونا نەیتوانی خۆی بگرێت لەوەی زەردەخەنە نەکات تـایھیۆنگ دڵی بۆ ھەر زەردەخەنەیەک کە ھـیونا ئەیکرد ئەتوایەوە و خێراتر لێی ئەیا
ھـیونا خۆی خەریک ئەکرد بە دەستەکانی تـایھیۆنگ و یاری لەگەڵ ئەکرد بەڵام ھێشتان نەئەوەستا لە زەردەخەنە کردن کوڵمەکانی وەک ئاگر سوور ببونەوە تـایھیۆنگ چەناگەی ھـیونا'ی گرت و سەری نزیک کردەوە لە ھی ئەو لێوەکانیان بەرەو یەکتر کێشیان ئەکرد بەڵام زەنگی مۆبایلەکەی تـایھیۆنگ کەشەکەی تێکدا،تـایھیۆنگ بێ ھیوا بوو و نەفرەتی لە زەنگی تەلەفۆنەکە ئەکرد ھـیونا تەنھا پێئەکەنی و دڵخۆش بوو بە بینینی تـایھیۆنگ بەم شێوەیە
تـایھیۆنگ؛پێ مەکەنە کیم ھـیونا
تـایھیۆنگ مۆبایلەکەی ھێنا لەسەر مێزەکەی تەنیشتی پەیوەندیەکە لەلایەن یونگ'یەوە بوو ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و پەیوەندیەکەی وەڵام دایەوە.

BAD BOY/K.THWhere stories live. Discover now