Vote before reading
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
سانگھوون؛سڵاو کیم تـایھیۆنگ.
تـایھیۆنگ بە ساردی لەبەردەم زڕ براکەی وەستابوو،
تـایھیۆنگ؛سڵاو لیی سانگھوون.
تـایھیۆنگ زەردەخەنەیەکی لاری کرد و کەمێک لە سانگھوون نزیک بوویەوە.
سانگھوون؛ئەمە نایابە کیم تـایھیۆنگ'ی بازرگانی بەناوبانگ ھاتووە بۆ بینینی برا بچووکەکەی.
سانگھوون گاڵتەی ئەکرد و تـایھیۆنگ'ی بێزار ئەکرد.
تـایھیۆنگ؛پێم وانییە من ھاتبم بۆ بینینی تۆ.
تـایھیۆنگ زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانی بوو.
سانگھوون؛مەبەست'ت چییە.
تـایھیۆنگ سەیری دواوەی کرد و دەستەکانی وەک سڵاوێک بڵند کرد
سانگھوون بە تێنەگەشتنەوە سەیری دواوەی خۆی کرد،ئەو پیاوەی بینی کە بە ھەمان شێوەی تـایھیۆنگ دەستەکانی وەک سڵاوێک بڵند کردبوو و بەرەو ئەوان ڕۆشت.
؛سڵاو گەنجینە.
سانگھوون بە نامۆی سەیری پیاوەکەی کرد و ھەرگیز ئەو ڕووخسارەی نەبینیوە.
تـایھیۆنگ؛سڵاو ھیۆنگ.
تـایھیۆنگ تەوقەی لەگەڵ کرد و زەردەخەنەیان بۆ یەکتری ئاڵوگۆڕ کرد.
تـایھیۆنگ؛ھیۆنگ ئەمە لیی سانگھوون زڕ بڕاكەمە،وە سانگھوون ئەمە مین یونگی خاڵۆزاکەم.
یونگی بە زەردەخەنەوە سەیری سانگھوون'ی ئەکرد.
یونگی؛سڵاو پورزا پێموایە یەکەمجارە یەکتری ببینین.
تـایھیۆنگ ھەوڵی ڕاگرتنی پێکەنینەکەێ ئەدا بەرامبەر قسەکانی یونگی.
تـایھیۆنگ؛ھیۆنگ کەمێک بەڕێز بە ئەو سەرۆکی تۆیە.
یونگی دەوی وەک ماسی خڕ کرد و
کەمێک ڕێزی نواند.
یونگی؛ببورە،بەھەرحاڵ من کارمەندێکی نوێی ئەم کۆمپانیایە'م.
یونگی زەردەخەنەیەکی لاری کرد و خۆی ناساند بە سەرۆکی کارەکانی
تـایھیۆنگ؛ھیۆنگ پێموایە دوائەکەوین با بڕۆین.
سانگھوون ھەموو کاتەکە بە سەرسووڕماوی سەیری دوانەکەی ئەکرد تا ئەوکاتەی ھەردووکیان سەرکەوتنە سەر ئۆتۆمبێلەکەی تـایھیۆنگ.
تـایھیۆنگ؛زۆر باشە مین یونگی.
تـایھیۆنگ چاوێکی داگرت و دەستی بڵند کرد و ماڵئاوای لە زڕ بڕاکەی کرد و لەوێ دوورکەوتنەوە.
یونگی؛کۆمپانیاکە خراپ نییە پێم وایە بەپێی کات لێی ڕادێم.
یونگی قاچەکانی خستە سەر گوشینەکە تـایھیۆنگ سەیرکردنێکی بێزاری دا پێی.
تـایھیۆنگ؛لام سەیرە کە تۆ لێکۆڵەڕی.
یونگی دەستەکانی خستە پشت سەری و چاوەکانی داخست.
یونگی؛تـایھیۆنگ خێرا بڕۆ من برسیمە.
یونگی ئەیویست بە خێراترین شێوە بگاتە ماڵەکەی تـایھیۆنگ و خواردنەکانی ھـیونا بخوات.
تـایھیۆنگ؛یونگی قاچەکانت بێنە خوارەوە.
یونگی وەک بڵێی گوێی لە قسەکانی تـایھیۆنگ نەبووبێت پشتگوێی خست.
YOU ARE READING
BAD BOY/K.TH
Romance"جیھانێکی بچووکە" ' ' ' ژیـان زۆربـەی کـات بـەمـشـێـوەیـە نـیـیـە کـە مـرۆڤـەکـان ئـەیـانـەوێـت، ' ' ' "پێموایە وایە" ' ' ' کـیـم تـایـھـیـۆنـگ دوای ئـەوەی کـەوتـۆتـە داوی خـۆشـەویـسـتـی ھـاوسـەرەکـەی،بـەڵـام ھـاوسـەرەکـەی بـە پـێـچـەوانـەی ئـەو. ئ...