VOTE BEFORE
READING
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.POV HYUNA
بەبێدەنگی سەیری وێنەکەی نێو دەستمم دەکرد لەخۆم'م دەپرسی بۆچی ھەوڵی ھەڵگرتنی ئەم وێنەیەم داوە ئەو دەمێکە لە ژیانم ڕۆشتۆتە دەرەوە تەنانەت نازانم ئێستا چۆنەو چی ئەکات ئایا بیر'م لێ ئەکاتەوە؟
یان ھەوڵی داوە بمدۆزێتەوە
ئەو کاتەی ڕۆشتم تەنھا بەبێدەنگی وەستابوو ھەوڵی نەئەدا بشمەوستێنێت تەنانەت نازانم ئەو ھەستانەی لە تەمەنی ھەرزەکاری بۆ ئەو ھەمبوون ڕاستی بوو یان ھەروەک ھەرزەکارێکی شێت کەوتبوومە خۆشیوستیەکی ھەڵەو کاتی،
بەڵێھ ئەوە من بووم کە لە تەمەنی ھەرزەکاری کەوتمە خۆشەویستیەکی ھەڵە لەگەڵ کوڕێک کە تەنانەت ژیانی کەسانی تری بەلاوە گرنگ نەبوو
دوای ماوەیەک توانیم ڕووە ڕاستیەکەی ببینم ئەویش بەھۆی براکەمەوە سۆکجین،ھۆسۆک ئەو کوڕە بوو کە شەیدای بووم بەڵام بەشێوەیەکی کاتی تەنانەت ئەم وێنەیە ماوەیەکی زۆرە لێرەیە،نازانم چۆن بتوانم ئەمە بۆ تـایھیۆنگ ڕوون بکەمەوە؟!ئەو بەھەڵە تێگەشتووە تەنانەت لەوانەشە ئازار بکێشێت بەھۆی منەوە،وێنەکەم ھەڵگرت لەگەڵ خۆم بردمە خوارەوە ڕۆشتمە دەرەوە لای تەنەکەی زبڵەکە بۆ دواجار سەیری وێنەکەم کردەوە کردم بە چەند پارچەیەک دواتر خستمە نێو خاشاکەکان بەبێ ھەستی پەشیمانی ئەوێم جێھێشت ڕۆشتمە ژوورەوە
ناتوانم ئاوا دانیشم و ھەوڵی ھیچ نەدەم نامەوێت ھیچ ھەڵە تێگەشتنێک ھەبێت،خۆم ئامادە کرد مۆبایلەکەم گرتە دەست بەنێو لیستی پەیوەندیەکان گەڕام ناوی ئەوم دۆزیەوە ھەناسەیەکم دایەوە پەیوەندیم پێیەوە کرد دوای کەمێک ھەڵیگرت.
تـایھیۆنگ؛سڵاو
تۆنی دەنگی سارد بوو ئەمتوانی بیھێنمە پێش چاوم کە ئێستا چۆن دانیشتووە یان چۆن بیر ئەکاتەوە دەربارەی من.
ھیونا؛تـایھیۆنگ با یەکتری ببینین لەسەر ڕووباری ھان.
تەنانەت نازانم بۆچی ئەوێم ھەڵبژارد بەڵام وابزانم ئەوێ باشترین شوێنە بۆ قسەکردن دەربارەی ئەم بابەتە.
تـایھیۆنگ؛باش
ئەمزانی ناتوانێت داواکانم ڕەتبکاتەوە
پەیوەندیەکەم داخست خێرا ڕۆشتمە دەرەوەی خانووەکە
پاسەوانە تایبەتەکە بەرەو لام ھات.
ھیونا؛خۆم دەڕۆم بە تاکسیەک
پاسەوانەکە سەری بە ئەرێنی لەقاند و لەبەردەم'م لاکەوت،داوای تاکسیەکم کرد دوای کەمێک گەشت بە ئەوێ.
خێرا ڕۆشتمە نێو تاکسیەکە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.END HYUNA'S POV
AUTHOR'S POV..تـایھیۆنگ وەستابوو لای ڕووباری ھان سەیری ڕووبارەکەی ئەکرد کە لەگەڵ ھەواکە شەپۆڵیان ئەکرد کەشەکە سارد بوو کەشە ساردەکە ھەوایەکی سارد'یشی لەگەڵ خۆی ھێنابوو
تـایھیۆنگ دەستی لەنێو گیرفانی چاکەتەکی بوو بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەکرد ئەو ببینێت،
ھیونا؛وادیارە دەمێکە لێرەیت
دەنگی توانی خۆشیەک بۆ دڵی بێنێت
زەردەخەنەیەکی کرد کاتێک گوێبیستی دەنگی بوو بەڵام ھەرزوو زەردەخەنەکەی سڕییەوە و سەیری کرد.
تایھیۆنگ؛نەخێر زۆر نابێت منیش تازە گەشتم.
ڕاستییەکەی ئەوە بوو ھەر ئەو کاتەی پەیوەندیەکەی داخست بە ڕاکردن ھات بۆ ئێرە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەکرد بیبینێت.
ھیونا سەری بە ئەرێنی لەقاند و پێیەکانی خستە سەر مەعەجەڕەکەو لەگەڵیشی دەستی سەیری دیمەنەکەی بەردەمی کرد.
تـایھیۆنگ؛بەھەرحاڵ بۆچی ویستت بمبینیت؟
ھیونا قوڕگی ساف کرد قاچەکانی گەیاندە ئەرزەکە کەمێک لە تـایھیۆنگ نزیک بوویەوە.
ھـیونا؛دەربارەی ئەوەی بەیانی
وەستا لە قسەکردن تـایھیۆنگ نەیئەویست ئەو قسەیە بکات کە لێی ئەترسا بەڵام ھیونا بەردەوام بوو لە قسەکردن.
ھـیونا؛ئەم وێنەیە زۆر دەمێک بوو لەوێبوو ئەو ئیتر ھیچ پەیوەندیەکی بەمنەوە نەبووە ئەوانە ئیتر ھەمووی لە ڕابردوو بوو،خۆشەویستیەکە تەنھا شەیدابوونێک بوو
تـایھیۆنگ ھەستی بەو جۆش و خرۆشەی دڵی کرد دوای ئەوەی گوێی لە قسەکانی ھـیونا بوو لە ناخەوە زەردەخەنەی ئەکرد،تـایھیۆنگ بڕیاریدا پرسیارێکی لێبکات.
تـایھیۆنگ؛بەڵام بۆچی ویستت بمبینیت ئەتتوانی لە ماڵەوە کە گەڕامەوە پێم بڵێیت.
تـایھیۆنگ تەنھا بە مەبەست ئەم پرسیارەی کرد بۆ ئەوەی گوێبیستی ئەم قسانە بێت کە دەمێکە چاوەڕێیە.
ھـیونا؛باشە،وابیر'م کردەوە ئەمە ئازارت ئەدات-
تـایھیۆنگ قسەکانی بە ھـیونا بڕی
تـایھیۆنگ؛بۆچی وابیرت کردەوە کە ئازارم بدات؟
ھـیونا لە پرسیارەکەی تـایھیۆنگ تێنەدەگەشت بە شپرزەیی سەیری دەکرد.
ھـیونا؛مەبەستت چییە؟
تـایھیۆنگ زەردەخەنەیەکی گاڵتەیینەی کرد ھـیونا ھەموو کاتەکە بە تێنەگەشتنەوە سەیری ئەکرد.
تـایھیۆنگ؛بۆچی وابیرت کردەوە کە ئازار ئەچێژم؟
ھـیونا کەمێک بیری کردەوە دواتر بەدوای وەڵام'دا گەڕا.
ھـیونا؛تەنھا حەز ناکەم کەسانی تر بەھۆی منەوە ئازاربچێژن
ئازارێکی تیژ بۆنێو دڵی تـایھیۆنگ ھات دەمی کردەوە بۆ ئەوەی قسە بکات.
تـایھیۆنگ؛من بۆتۆ کەسانی ترم؟
ھـیونا بە چاوێکی فراوانەوە سەیری تـایھیۆنگ'ی کرد توانی لە مەبەستی قسەکانی تێبگات.
ھـیونا؛تۆ-
تـایھیۆنگ وەک ھەموو جارێک قسەکانی بڕی دڵی لە ناوەوە وەک ئەوە وابوو بچێتەوە نێو یەکتری.
تـایھیۆنگ؛تێگەشتم تۆ منت خۆشناوێت،بەڵام ئەم ھەموو کاتە ھیچ بایەخێکم بۆت نەبووە؟
ھـیونا لەمکاتەدا بێقسە مایەوە تەنھا سەیری چاوەکانی تـایھیۆنگ'ی دەکرد ئەیتوانی ئازار و خەم لەنێو چاوەکانی ببینێت ئەیتوانی خەمگینی لە تۆنی دەنگی ببیستێت.
ھـیونا؛تـایھیۆنگ بۆچی بەمشێوەیە قسەدەکەیت
ھـیونا سەیری ئەو فرمێسکانەی کرد کەلەنێو چاوەکانی تـایھیۆنگ گیریان خواردبوو و ھەوڵی دەربازبوونیان ئەدا.
تـایھیۆنگ؛ڕاستە،تۆ تێناگەیت ھیچ کاتێکیش تێنەگەشتوویت
تـایھیۆنگ بەخێرایی دەستی کرد بە ڕۆشتن پشتی لە ھـیونا کرد ھـیونا بە ڕاکردن بۆلای ڕۆشت تاوەکو گەشت پێی مەچەکی تـایھیۆنگ'ی گرت،
تـایھیۆنگ وەستا بە تێنەگەشتنەوە سەیری کرد.
ھـیونا؛بۆچی ھەموو کاتێک قسەی خۆت دەکەیت و دەڕۆیت بۆچی گوێ ناگریت لەو شتانەی کە ئەیڵێم.
ھـیونا بە کەمێک تووڕەیەوە قسەکانی کرد تـایھیۆنگ مەچەکەی لە دەستی ھـیونا دەرھێنا.
تـایھیۆنگ؛چونکە ناتوانم بوەستم و گوێبیستی ئەو قسانە بم کە زیاتر ئازارم ئەدەن
ھـیونا ھەستی بە خەمباریەک کرد لەنێو دڵی دووبارە ترس و نیگەرانی و خەمی لەنێو چاوەکانی تایھیۆنگ'دا بەدی کرد تۆنی دەنگی شکاوو ماندوو بوو.
تـایھیۆنگ؛لە ماڵەوە دەتبینمەوە بگەڕێوە کەشەکە ساردە
تـایھیۆنگ ئەوێی جێھێشت ھـیونا تەنھا سەیری کرد تاوەکو دیارنەما
بیری لە قسەکانی تـایھیۆنگ کردەوە
ھـیونا؛من ھەموو کاتێک بە قسەکانم ئازاری ئەدەم.؟
لەخۆی پرسی بیری لەو قسانە کردەوە کە زۆربەی کات پێی ئەوت قسەکانی وەک چەقۆیەک وابوون بۆ دڵی تـایھیۆنگ لە کاتێکا تـایھیۆنگ زۆربەی کاتەکان ھەوڵی دڵخۆشکردن و قسەی خۆشی لەگەڵ داوە بەڵام ئەمە ئیتر دڵە ئەگەر بۆ کەسێکی لێنەدات ناتوانێت زەخت لەخۆی بکات.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
تـایھیۆنگ گەشتەوە ماڵەوە ھەرزوو ڕووخساری ھـیونا لەسەر پەیژەکان سڵاوی لێی کرد ھەردووکیان بۆ ساتێک سەیری یەکتریان کرد قسەکانی تـایھیۆنگ دووبارە وەک بیرەوەریەک لەنێو مێشکی ھیونا دەنگی ئەدایەوە تـایھیۆنگ بەبێ دەنگی سەیری کرد ھات بۆسەر پەیژەکان خەریک بوو بڕوات بۆسەرەوە بەڵام ھـیونا وەستاندی.
ھـیونا؛تـایھیۆنگ دایکم پەیوەندی کرد وتی بۆ نانی ئێوارە بچین بۆ ئەوێ.
ھـیونا سەیری کرد ڕووخساری ماندووی پێوە دیار بوو بۆیە وا بیری کردەوە لە ماڵەوە بمێننەوە باشترە.
ھیونا؛کێشە نییە ئەگەر ماندوویت پێیان ئەڵێم ناتوانین بێین
تـایھیۆنگ بەبێ بیرکردنەوە وەڵامی دایەوە لای گرنگ نییە ماندووە یان نا
تـایھیۆنگ؛نەخێر کێشە نییە ئەچین خۆم ئامادە ئەکەم و دێم.
ھـیونا ھەستی بەو ساردیەیی نێوانیان ئەکرد وەک ئەوە نەبوو پێشتر زۆر نێوانی لەگەڵ باشبێت بەڵام وەک ئەوەی ئێستا نەبوو ھەستی بە خنکانێک ئەکرد لەم کەشەی نێوانیان،
ھـیونا ڕۆشت بۆ دەرەوە لـای ئۆتۆمبێلەکەی تـایھیۆنگ وەستابوو بەڵام نزیکەی ١٠ خولەکە ئەو دیار نییە
کەمێک نیگەران بوو بۆیە بڕیاریدا بچێتە ژوورەوە ئەوی لە خوارەوە نەبینی ڕۆشتە سەرەوە دەرگای ژوورەکەی کردەوە گوێبیستی چەند دەنگێک بوو لە دەستشۆرەکە وەک ئەوە وابوو کەسێک بخنکێت
سەرەتا نەیویست ھێرش بکات بۆ دەرگاکە لە دەرگای'دا
ھـیونا؛تـایھیۆنگ تۆ باشیت؟
دوای چەند چرکەیەک وەڵامی وەرگرت
تـایھیۆنگ؛من باشم ئێستا دێم
ھیونا کەمێک گومانی ھەبوو لە قسەکانی ئەو دودڵ بوو لەوەی ئەوێ جێبێڵێت یان نا بڕیاریدا دەرگاکە بکاتەوە،خێرا دەرگاکەی کردەوە چاوەکانی فراوان بوون بەو دیمەنەی پێشی،تـایھیۆنگ ڕەنگی زەرد ھەڵگەڕابوو توانای وەستانی نەبوو
ھـیونا؛تـایھیۆنگ
ھاواری ناوی کرد تـایھیۆنگ حاڵی ئەوەی نەبوو بپرسێت ئەو بۆچی ھاتە ژوورەوە ئەو بەڕاستی پێویستی بە کەسێک بوو بۆ ئەوەی لەم دۆخە ڕزگاری بکات،ھـیونا خێرا ڕایکردە لـای نیگەرانی و ترس گیانی داگیر کردبوو.
ھـیونا؛تۆ باشی چیت بەسەر ھاتووە؟
تـایھیۆنگ ھێواش ھێواش ئەھاتەوە سەرە خۆی ئەیتوانی بە جوانی دیمەنی پێشی ببینێت.
ھـیونا؛تۆ لە باش ناچیت با بڕۆینە لای پزیشک
ھـیونا خێرا دەستی ئەوی خستە سەر شانی بەڵام تـایھیۆنگ ئەوی وەستاند
تـایھیۆنگ؛پێویست بە پزیشک ناکات من باشم
ھەموو وشەکانی بە سەختی ووت بەڵام ھـیونا گوێی پێنەیا بەردەوام بووم لەوەی ئەو لەگەڵ خۆی ببات بەڵام تـایھیۆنگ دەستی لە شانی کردەوە
تـایھیۆنگ؛من باشم وتم پێویست بە پزیشک ناکات کەمێکی تر باشتر دەبم
ھـیونا بە تێنەگەشتنەوە سەیری کرد
ھیچ حاڵی لە باش نەئەچوو تـایھیۆنگ ڕۆشتەوە بۆ گەرماوەکە ھـیونا بۆلای ڕایکرد.
ھـیونا؛تۆ حاڵی خۆت بینی چۆن بەمە ئەڵێیت باش،پێویستە بڕۆینە لای پزیشک.
تـایھیۆنگ دوای ئەوەی چەند جارێک ڕووخساری بە ئاوەکە شت سەیری ھیونا'ی کرد ھەردوو دەستی خستە سەر قۆڵی.
تـایھیۆنگ؛من باشم وە پێویستم بە پزیشک نییە،وابزانم تەنھا سەرمابونێکە.
ھـیونا ھێشتان نیگەران بوو دەربارەی حاڵی تـایھیۆنگ بەڵام ئەو پێداگری ئەکات لەوەی بیبات بۆ لای پزیشک
ھـیونا؛بەڵام ئەم حاڵە بە سەرمابوونێکی ئاسایی ناچێت
ھـیونا بە نیگەرانی ووتی تـایھیۆنگ ئەو نیگەرانیەیی ئەوی بەدڵ بوو توانی ھەست بەوە بکات بۆ یەکەم جار کە کەسێک دەربارەی نیگەران بێت.
تـایھیۆنگ؛من بەڕاستی باشم نیگەران مەبە.
ھـیونا نەیویست زیاتر سەربخاتە سەری بۆیە قایل بوو بە قسەکانی.
ھـیونا؛بەڵام ناڕۆین تۆ ئێستا باش نیت پەیوەندیان پێوە ئەکەم ئەڵێم ناتوانین بێین
ھـیونا لە گەرماوەکە ڕۆشتە دەرەوە تـایھیۆنگ بەدوایدا ڕۆشت ھـیونا جنتاکەی لەسەر ئەرزەکە ھەڵگرتەوە
بەدوای مۆبایلەکەی ئەگەڕا دەستی گیرا لەلایەن تـایھیۆنگ'ەوە
ھـیونا؛چی ئەکەیت.
تـایھیۆنگ ڕووخساری ھـیونا'ی بە تەڵخی ئەبینی بەڵام ھەوڵی ئەدا ھاوسەنگی خۆت ڕابگرێت.
تـایھیۆنگ؛پەیوەندیان پێوە مەکە من باشم ئەتوانین بچین.
ھـیونا بە بێزاری سەیری تـایھیۆنگ'ی کرد
ھـیونا؛تۆ بەمە ئەڵێیت باش،ئەتوانین جارێکی تر بچین ئێستا تۆ باش نیت پێویستت بە پشووە.
تـایھیۆنگ نەیتوانی پێداگری بکات لە قسەکەی ھـیونا بۆیە قایل بوو بەمە،
ھـیونا پەیوەندی بە دایکەوە کرد
ھـیونا؛نەخێر ئەو ئێستا باشە خەمت نەبێت تەنھا سەرمابوونێکە.
پەیوەندیەکەی دوای چەند قسەیەک داخستەوە دایک'ی ھـیونا نیگەران بوو دەربارەی تـایھیۆنگ،تـایھیۆنگ وەک کوڕی ئەو گرنگیەکی زۆری پێدراوە لەلایەن دایکی ھـیونا.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
1434 WORDSDONT FORGET VOTE AND COMMENT
..ENJOY READING..
YOU ARE READING
BAD BOY/K.TH
Romance"جیھانێکی بچووکە" ' ' ' ژیـان زۆربـەی کـات بـەمـشـێـوەیـە نـیـیـە کـە مـرۆڤـەکـان ئـەیـانـەوێـت، ' ' ' "پێموایە وایە" ' ' ' کـیـم تـایـھـیـۆنـگ دوای ئـەوەی کـەوتـۆتـە داوی خـۆشـەویـسـتـی ھـاوسـەرەکـەی،بـەڵـام ھـاوسـەرەکـەی بـە پـێـچـەوانـەی ئـەو. ئ...