PT3

2.7K 428 19
                                    

ENJOY
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

AUTHOR'S POV..

ھـیونا ڕۆشتە لای تـایھیۆنگ لەبەردەمی دانیشت بە گومانەوە سەیری کرد تـایھیۆنگ لە سەیرکردنەکانی ھـیونا تێنەئەگەشت
تـایھیۆنگ؛بۆچی بەم شێوەیە سەیرم ئەکەیت؟
ھـیونا دوای کەمێک ھەر بەردەوام بوو لەسەر ئەوەی سەیری بکات دواتر دەستی کرد بە پرسیارکردن.
ھـیونا؛ھەر بەڕاستی تۆ بۆچی ئاوا بوویت؟
تـایھیۆنگ توانی لە مەبەستی پرسیارەکەی ھـیونا تێبگات بەڵام ھەوڵی'دا شتێکی تر بدۆزێتەوە.
تـایھیۆنگ؛مەبەستت چییە لەمە
تەنھا تۆزێ ماندوو بووم
ھـیونا نەیئەتوانی باوڕ بە قسەکانی بکات بۆیە بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی و پرسیارکردنەکانی.
ھـیونا؛تۆ بۆچی درۆ ئەکەیت چ کەسێک ماندوو بێت بەمشێوەیەی لێیەت ھەم من یەکەمجارە تۆ ئاوا ببینم.
تـایھیۆنگ ھەناسەیەکی دایەوە لە ئێستادا چەند بە ئەو بڵێت ھـیونا باوڕ ناکات و بەردەوام ئەبێت لە پرسیارکردن و قسەکردن بۆیە لەسەر جێگاکەی پاڵ کەوت ھـیونا بە باوڕپێنەکراوی سەیری کرد.
ھـیونا؛یا چۆن بوێری ئەکەیت قسەکانم پشتگوێ بخەیت
تـایھیۆنگ وەڵامی نەدایەوە چاوەکانی داخست و ھەوڵی ئەدا بخەوێت ھـیونا سەیرێکی کرد دواتر ئەو دیمەنە ھاتەوە یادی سەیرێکی ڕووخساری تـایھیۆنگ'ی کرد.
ھـیونا؛وادیارە ماندووە پێویست ناکات زۆر سەربخەمە سەری.
ھـیونا نیگەران بوو دەربارەی تـایھیۆنگ
بۆ کۆتا جار سەیری کرد و لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە ھـیونا بڕیاریدا خواردنێک بۆ ئێوارە ئامادە بکات،سەرەتا سوپێکی بۆ تـایھیۆنگ ئامادە کرد پێی وابوو ئەم سوپە باشتری دەکات ھەرچەندە ھـیونا ھۆکاری ئەم حاڵە خراپەی تـایھیۆنگ'ی نەئەزانی چونکە تـایھیۆنگ سووڕبوو لەسەر ئەوەی بڵێت تەنھا سەرمای بووە،بەھەرشێوەیەک بێت ھـیونا بە پێویستی زانی ئەم سوپەی بۆ ئامادە بکات،دوای ئەوەی سوپوکەی ئامادە کرد خستیە سەر سینییەک ھەندێک شتی تری لەگەڵ دانا دواتر ڕۆشت بۆ قاتی سەرەوە بە ھێواشی دەرگای ژوورەکەی کردەوە توانی ئەو بدۆزێتەوە لە خەوێکی قووڵدابوو ھـیونا دڵنیا نەبوو بەخەبەری بێنێت یان نا بەڵام پێویست بوو سوپەکە بخوات
ھـیونا سینیەکەی خستە سەر مێزەکە
بۆ ساتێک سەیری تـایھیۆنگ'ی کرد
ئەو بە جوانی خەوتبوو ھـیونا بەخۆی ئەوت چ شتێک وا ماندووی کردووە
یان بۆچی ئاوا بوو لە ئێستادا ھەزارەھا پرسیار لەنێو مێشکی بوون
ئەوی بەجێھێشت بڕیاریدا خەبەری نەکاتەوە چونکە ماندوو و شەکەت دیار بوو ھەربۆیە ئەمەی پێ قبوڵ نەکرا خەبەری بکاتەوە،ڕۆشتە چێشتخانەکە
گوێی لە ئاگادارکردنەوەی گەدەی بوو کاتێک ھەستی بە برسیەتی کرد ئەو حەزی بەو سوپە نەبوو کە ئامادەی کردبوو،ویستی داوای خواردنێک بکات بۆیە بڕیاریدا داوای پیتزایەک بکات
دوای داواکردنی خواردنەکان دانیشت و خۆی بە مۆبایلەکەیەوە خافراند

BAD BOY/K.THWhere stories live. Discover now