PT26(END)

195 18 23
                                    

خوێندنەوەیەکی خۆش
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

*چەند خولەکێک پێش دەرچوونی پشکنینەکە*

؛بکوژی زنجیرەیی جۆنگ هۆسۆک
ئەمڕۆ لە خانووەکەی دۆزرایەوەو دەسگیرکرا و بردرا بۆ بنکەی پۆلیس،
بڕیارە ڕۆژی چوارشەمە دادگایەکی
بەڕێوە ببرێت و بڕیار بدرێت لەسەر
تاواناکانی،جۆنگ هۆسۆک-

مۆبایلەکەی داخست دوای گوێبیستبوونی
هەواڵەکان کە ئێستا سەر شاشەو تەلەڤزیۆنەکانی
کۆریایی پڕ کردوونتەوەو باس باسی بکوژی
زنجیرەیی جۆنگ هۆسۆک'ە،تایهیۆنگ
لەسەر جێگاکە خۆی ڕێک خستەوەو دەستەکانی
خستە ژێر سەری و بۆماوەیەک بە جێگیری
سەرنجی لەسەر سەقفە سپیەکەی نەخۆشخانەدا
هێشتبوویەوە زمانی بە لێوە وشکبووەکەی داهێنا.
تایهیۆنگ؛پێویستی دەکرد زیاتر تێی هەڵدەم؟
قسەی لەگەڵ خۆی کرد و ئەو شەوەی بیرهاتەوە
لەکاتی تێهەڵدان و ئازاردانی هۆسۆک ئەم پیاوە بەداخ بوو بۆئەوەی زیاتر لێی نەداوەو ئازاری
نەداوە.

تایهیۆنگ لەگەڵ خۆی ووتووێژی ئەکرد لەسەر
ئەوەی دەبوایە زۆرتر بەرشەقی بدابایەوەو
چەند مستەکۆڵەیەکیشی لەیەڵ زیاتر کردبا،
لەو کاتەی بەڕێز کیم سەرقاڵ بوو بە قسەکردن
لەگەڵ خۆی دەرگاکە کرایەوەو ئەوی وەستاند
لە قسەکردن سەیری کرد بۆ ئەوەی بزانێت کێ لەم
دەرگایەوە هاتۆتە ژوورەوە بە بینینی هاوسەرەکی
زەردەخەنە خۆیان نەخشاند لەسەر لێوەکانی و
سەیری جووڵەکانی ئەکرد تا ئەو کاتەی لێی نزیک بوویەوە،

هیونا لەکاتی گەشتن بە تایهیۆنگ وەستاو
بزەیەکی پێ بەخشی،
هیونا؛بۆچی بەمشێوەیە زەردەخەنە ئەکەیت؟
لەدوای ئەوەی لەسەر کورسی بەردەم قەڵەوێڵەکە
دانیشت کە تایۆنگ'ی لەسەر بوو قسەکەی کرد.
تایهیۆنگ؛ناتوانم بوەستم لە زەردەخەنە کردن کاتێک هاوسەرەکەم ئەبینم،ئایخوایە
پێویستە چی بکەم؟
تایهیۆنگ بەفیزەوە گووتی و وایکرد هیونا
کوڵمەکانی دووبارە گڕ بگرن و زەردەخەنەیەکی
شەرمن بکات،
هیونا؛کیم تایهیۆنگ تۆ زۆر-
لە قسەکردن وەستا کاتێک تایهیۆنگ هەڵسایەوەو
خۆی گەیاندە هیوناو ماچێکی لێ دزی،

هیونا هەستی بە ترپە خێراکانی دڵی و
پەپوولەکان کرد کە ئەفڕین لەنێو گەدەیدا،
تایهیۆنگ سەرجی هێشتبوویەوە لەسەر
هیونا کە وادیاربوو شتێکی بیر هاتبێتەوەو
لێدوانەکانی ڕووخساری گۆڕان و دەمی کردەوە بۆ قسە دەربڕین.
هیونا؛هەواڵەکان'م بینی.
تایهیۆنگ لەدوای ئەوەی سەری گەڕاندەوە شوێنی خۆی گەرووی پاککردەوە.
تایهیۆنگ؛منیش بینیم.

BAD BOY/K.THWhere stories live. Discover now