PT 9

2.1K 333 66
                                    

VOTE BEFORE
READING
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
تـایھیۆنگ دەرگای ئـۆتۆمبێلەکەی بۆ ھـیونا کردەوە و یارمەتی'دا تاوەکو بچێتە نێو ئـۆتۆمبێلەکە دوای ئەوەی دانیشت و قایشی سەلامەتی بۆی بەستی خۆشی ڕۆشتە نێو ئـۆتۆمبێلەکە و دەستی کرد بە لێخوڕینی،٥ خولەک بوو ھیچ کامێکیان قسەیان نەئەکرد ھـیونا بەردەوام بوو لە سەیرکردنی دەرەوەی لەڕێی پەنجەرەکەوە تـایھیۆنگ چەند جارێک سەیری ھـیونا'ی ئەکرد.
تـایھیۆنگ؛ھـیونا
ھـیونا سەیری تـایھیۆنگ'ی کرد
تـایھیۆنگ؛قۆڵت ڕاست بکەوە بەمشێوەیە ئازاری دەبێت.
ھـیونا قۆڵی بەشێوەیەکی نادروست خوارکردبوویەوە بەمشێوەیە دەبووە ھۆی ئازار.
ھـیونا؛ڕاست ئەکەیت.
ھـیونا قۆڵی بەشێوەیەکی دروست چاک کرد و سەیری بەردەمی خۆی کرد.
تـایھیۆنگ؛بیر لە چی ئەکەیتەوە.
تـایھیۆنگ نیگەران بوو دەربارەی ھـیونا لێدوانی سەر ڕووخساری ھیونا ھیچ لە باش نەئەچوو.
ھـیونا؛نازانم،
ئەمە تاکە وەڵامی ھـیونا بوو بۆ تـایھیۆنگ،تـایھیۆنگ نەیویست زیاتر قسە بکات و بێزاری بکات بۆیە بێدەنگی ھەڵبژارد و بەردەوام بوو لەسەر شۆفێری کردن.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
ھـیونا بەرداغە ئاوەکەی بەیەک جار تەواو کرد تـایھیۆنگ بەرداغەکەی لێسەند و خستیە مێزەکەی تەنیشتی.
ھـیونا؛ئایا پەنجەرەکە بەمشێوەیە ئەبێت تاوەکو بەیانی؟
پەنجەرەکە ھێشتا بە شکاوی مابوویەوە.
تـایھیۆنگ؛چەند جارێک پەیوەندی'م بە چاککەرەوەی پەنجەرە کردووە بەڵام وەڵامی نەداومەوەتەوە.
ھـیونا دڵنیا نەبوو ئەتوانێت بخەوێت یان نا.
ھـیونا؛پێویستە چی بکەین؟
تـایھیۆنگ کەمێک بیری کردەوە دواتر سەیری ھـیونا'ی کرد.
تـایھیۆنگ؛خانووی نێو باخچەکە.
ئەوان خانووێکی بچووکیان ھەییە لەنێو باخچەکە.
ھـیونا؛تۆ ئەڵێیت بەم کەشە ساردە بڕۆین بۆ ئەوێ؟تـایھیۆنگ دڵنیام ئەوێ زۆر ساردە.
ھـیونا بەبێزاری سەیری تـایھیۆنگ'ی کرد و نەیتوانی بیر لەو ساردیە بکاتەوە کە لەوێ ھەییە.
تـایھیۆنگ؛دەربارەی ئەمە نیگەران مەبە ئەتوانم دار بھێنم و بە ئاگر خۆمان گەرم بکەینەوە.
ھـیونا بە سەرسووڕماوی سەیری تـایھیۆنگ'ی کرد ھەناسەیەکی قووڵی دایەوە.
ھـیونا؛تـایھیۆنگ
ھـیونا بە لێدوانێکی بێزار سەیری کرد
تـایھیۆنگ؛چارەیەکی ترمان نییە.
تـایھیۆنگ دەستەکانی بەرز کردەوە وەک نیشانەیەک بۆ بێ ھیوای.
ھـیونا؛باشـە
ھـیونا ھێشتان دڵنیا نەبوو ئەمشەو ئەتوانێت لەو خانووە بمێنێتەوە یان نا.
تـایھیۆنگ؛باشە من ئەڕۆم ئەوێ گەرم ئەکەمەوە وە بێخەف و بالیفەکان'یش ئەبەم تۆ لێرە چاوەڕێ بکە تاوەکو ئەوێ گەرم ئەکەم.

BAD BOY/K.THWhere stories live. Discover now