PT15

330 50 24
                                    

Enjoy reading
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

بەنێو لیستی پەیوەندیەکان گەڕا تاوەکو ناوی ئەو کەسەی دۆزیەوە کە مەبەستی بوو پەیوەندی پێیەوە بکات.

؛ئێوارە کاتژمێر ٧،پێموایە دزە ئەکەنە سەر کۆمپانیاکە.

تـایھیۆنگ تێگەشت و پەیوەندیەکەی داخستەوە مۆبایلەکەی لەسەر مێزی نان خواردنەکە جێھێشت و ڕۆشت بۆ ئەوەی تەلەڤزیۆنەکە ھەڵبکات خستیە سەر کەناڵی ھەواڵەکان بەڵام ھیچ شتێکی نوێ نەبوو تەنھا باسی سیاسەت و کاندیدە تازەکانی پەرلەمان'ی کۆریا ئەکەن ئەمە'ش بەلای تـایھیۆنگ'ەوە بێزارکەر بوو
ھـیونا؛تـای بۆ ئێوارە چی ئەخۆیت؟
تـایھیۆنگ ڕووی سووڕاند و بە دوو چاوی کراوەوە سەیری ھـیونا'ی ئەکرد
ھـیونا سەیرێکی تـایھیۆنگ'ی کرد
تـایھیۆنگ؛کەمێک پێش ئێستا چیت وت؟
ھـیونا لە تـایھیۆنگ تێنەگەشت و قسەکەی دووبارە کردەوە
ھـیونا؛وتم بۆ ئێوارە چی ئەخۆیت

تـایھیۆنگ؛نەخێر پێش ئەوە.
ھـیونا لە مەبەستی تـایھیۆنگ تێگەشت و زەردەخەنەیەکی کرد
ھـیونا؛بۆچی
تـایھیۆنگ بە مۆڕەوە سەیری ھـیونا'ی کرد
تـایھیۆنگ؛تەنھا بیڵێوە،ئەمە لە دەمی تۆوە
بە ھێمنی وتی ھـیونا ئەو قسەیەی کرد کە تـایھیۆنگ ئەیویست دووبارەی بکاتەوە
ھـیونا؛تـای
تـایھیۆنگ زەردەخەنەیەکی فراوان کەوتە سەر لێوەکانی و چەند جارێک پشتە سەری خوراند ھـیونا کوڵمەکانی گەرم داھات ھەردووکیان گەرویان پاک کردەوە
ھـیونا؛بەھەرحاڵ ئێوارە چی ئەخۆیت؟
تـایھیۆنگ خۆی کۆکردەوەو کەناڵەکەی گۆڕی
تـایھیۆنگ؛با خواردن داوا بکەین
ھـیونا قایل بوو بە قسەکەی تـایھیۆنگ و
بەدوای مۆبایلەکەی ئەگەڕا و ڕۆشت بۆ لای تـایھیۆنگ و سەیری سەر قەنەفەکەی ئەکرد.
ھـیونا؛مۆبایلەکەم
تـایھیۆنگ سەیری ھەردوولای خۆی کرد و دەستی بڵند کرد بە مانای نەزانین
تـایھیۆنگ؛لەوانەیە لەسەرەوە بێت

ھـیونا؛لێی نەبوو
ھـیونا لە ژوورەکەی چەند جارێک بەدوای مۆبایلەکەی گەڕاوە بەڵام نەیدۆزیوەتەوە
تـایھیۆنگ؛کێشە نییە دواتر بەدوایدا ئەگەڕێین بەوەی من داوای بکە
ھـیونا مۆبایلەکەی تـایھیۆنگ'ی لە چێشتخانەکە ھێنا
ھـیونا؛کۆدی نھێنی؟
تـایھیۆنگ کۆدەکەی پێ وت و ھـیونا ڕۆشت بۆ نێو ئەو ئەپەی کە خواردنی لێ داوا ئەکەن،چەند جارێک نامەی ئەلکترۆنی بۆ تـایھیۆنگ ھاتوو و ھـیونا ویستی پشتگوێی بخات بەڵام یەکێک لە وشەکانی نامەکە سەرنجی ڕاکێشا
سەیری تـایھیۆنگ'ی کرد بۆ ئەوەی بزانێت خەریکی چییە مەڕاق دەستی بەسەرداگرت و ڕۆشت بۆ نێو نامەکان
ئەو کەسەی نامەی نارد بوو ناوەکەی بە پزیشک.ھۆنگ یون خەزنکرابوو.
ھـیونا؛پزیشک؟تـایھیۆنگ چ کارێکی بە پزیشکە
ڕۆشت بۆ نێو نامەکان و یەک بە یەک لە نامەکانی خوێندەوەو چاوەکانی فراوان بوون و دڵی داماوەکەی قبووڵی ئەو قسانەی نەئەکرد سەیری تـایھیۆنگ'ی کرد و فرمێسکێک لەلای چەپی چاویەوە کەوتە خوارەوە بەبێ ئاگاداری خۆی

BAD BOY/K.THWhere stories live. Discover now