PT22

262 43 23
                                    

ENJOY READING
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

پێموایە شتەکان ئاسایی بوونەوە لە ژیان
ڕووداوەکان گەڕانەوە ڕابردوو زەردەخەنە
گەڕایەوە سەر لێوەکانیان بەڵام دڵە داماوەکەی هیونا بەردەوام بوو لە خێرا لێدان ترسی هەبوو ئەو دەروون نەخۆشە بەدیار کەوتێتەوەو دووبارە هەموو شتێک تێک بدات
٧ ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکە تێپەڕیوە
ماوەیەکی دەوێت تاوەکو هەموویان لەبیری بکەن بەتایبەتی هیونا تاوەکو بگەڕێتەوە باروودۆخی جارانی.

تایهیۆنگ بەردەوام بوو لە سەرنجدانی هیونا
لە کاتی سەیرکردنی تەلەڤزیۆنەکە بەڵام ئەوە نەبوو کە هیونا سەرنجی لای فیلمەکە بێت
بۆماوەی خولەکێک زیاتر لە سوچێکی شوێنەکەی ئەڕوانی و بەپەنجەکانی لەسەر کوپەکەی نێو دەستی ئەخشێنێت تایهیۆنگ ئەمڕۆ هەموو هەوڵی داوە بۆ ئەوەی وا لە هیونا بکات پێبکەنێت و زەردەخەنە جوانەکەی پیشانی بداتەوە بەڵام هیچ لەمانە ڕووینەداوە لەو ڕۆژەوە بەدواوە تەنها زەردەخەنەیەکی کەم

تایهیۆنگ گەرووی پاککردەوەو دەمی کردەوە بۆ قسەکردن.
تایهیۆنگ؛هیونا
هیونا هاتەوە بۆ دونیای ڕاستی و سەیری تایهیۆنگی کرد و چاوەڕێی ئەکرد بەردەوام بێت لە قسەکەی،تایهیۆنگ دەستەکانی هیونای خستە نێو هی خۆی و سەیری نێو چاوەکانی کرد هیونا تەنها زەردەخەنەیەکی کەمی کرد وەک هەموو جارێک
تایهیۆنگ؛بیرتە کە یەکەم جار یەکترمان بینی؟
پرسیارێکی چاوەڕوان نەکراو بوو بۆ هیونا و
وایکرد لە کۆتایدا قسە بکات.
هیونا؛ئهم بیرمە ئەوکاتەی تەمەنمان ٦ ساڵان بوو.
هیونا زەردەخەنەیەکی کرد بە بیرهاتنەوەی ئەم یادەوەریە کە بەهۆی زەردەخەنەکەوە وایکرد تایهیۆنگ دڵخۆش بکات.
تایهیۆنگ؛بەڵێ ٦ ساڵان بووین کاتێک یەکەمجار تۆم بینی کچێکی بچووکی خنجیلانە کە دەمێک بوو لە خەو هەڵسابوو بەڵام ڕووخساری نەشۆردبوو
هیونا ڕووی گرژ کردو پێکەنینێکی کرد تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی فراوانی کرد
تایهیۆنگ؛ئایخوایە تۆ پێکەنیت
هاواری کرد و وایکرد هیونا زیاتر پێبکەنێت
ئیتر لە کۆتایدا گوێی لە قاقای پێکەنینەکانی هیونا بوو لەنێو ماڵەکەی.
تایهیۆنگ؛تۆ نیگەرانی وایە
هیونا سەرنجی دوورخستەوە لە چاوەکانی تایهیۆنگ و سەیرێکی دەستی هەردووکیانی کرد.
تایهیۆنگ؛سەیرم کە.
تایهیۆنگ دەستی خستە ژێر چەناگەی هیوناو بەرزی کردەوە تا وایکرد سەیری چاوەکانی یەکتر بکەن.
تایهیۆنگ؛پێویست ناکات خەمبار بیت
من لێرەم دەزانم ئەمە سەختە بەڵام
پێویست ناکات بەتەنها ئازارەکەی هەڵبگری سەیرکە هاوسەرەکەت لێرەیە کیم تایهیۆنگ'ی گەورە.
هیونا دووبارە پێکەنێنێکی کرد بە قسەکەی تایهیۆنگ و کەمێک ئاسوودە بوو.
هیونا؛تایهیۆنگ تەنها کەمێک ئەترسم لەوەی ئەو دووبارە بەدیار کەوێتەوە
پۆلیسەکان هێشتان بەدوای ئەگەڕێن و لە هیچ سوچێکی ئەم شارە دیار نییە
بە هێواشی هەموو قسەکانی کرد تایهیۆنگ دەستەکانی خستە سەر کوڵمەی و هەستی بەگەرمی کرد.
تایهیۆنگ؛تەواو نیگەران مەبە بێگومان ئەو ئەدۆزنەوە ڕێگە نادەین بەمشێوەیە لەم ناوەیە بە دڵی خۆی بسوڕێتەوە تۆ پێویست ناکات نیگەران بیت هەم هاوسەرەکەت لەلاتە لەجێگای تۆبم هەرگیز نیگەران نابم
ئەو قسەیەی کۆتایی تەنها بۆ ئەوە بوو تاوەکو هیونا ئاسوودە بکات.
هیونا؛ئایخوایە بۆچی ئەوەندە ستایشی هاوسەرەکەم دەکەیت
تایهیۆنگ چاوەکانی کەمێک کز کردوو لە هیونا نزیک بوویەوە
تایهیۆنگ؛ئەو تەنها زۆر نایابە وایە؟
وە ئەو بەبەختە کە تۆی هەییە
هیونا زەردەخەنەی کردو سەری خستە نێو سنگی تایهیۆنگ و چاوەکانی داخستبوو
تایهیۆنگ؛بڕۆینە ژوان؟
هیونا چاوەکانی کردەوەو کەمێک سەری هەڵبڕی
هیونا؛ژوان؟
تایهیۆنگ سەری بە ئەرێنی لەقاند و ماچێکی لووتی هیونای کرد هیونا سەیرێکی تایهیۆنگی کرد بە لاچاوێک و سەری بە ئەرێنی لەقاند
هیونا؛باشە.

BAD BOY/K.THWhere stories live. Discover now