PT18

288 49 57
                                    

Enjoy reading
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ڕووناکیەکان داگیرسان و ھـیونا بەھۆی ڕووناکیەکەوە چاوەکانی ئەتروکاند چونکە ماوەیەکی زۆرە لەنێو تاریکی ژوورەکەیا بوو،تا ئەو کاتەی توانی بەتەواوەتی چاوەکانی بکاتەوەو ڕووخساری ئەوەی بەرامبەری ببینێت
چاوەکانی ھـیونا کەمێک فراوان بوون و لیکی دەمی قوت دایەوە

ھۆسۆک ھەموو کاتەکە بە زەردەخەنەیەک سەیری ھـیونا'ی ئەکرد
ھۆسۆک؛سڵاو کیم ھـیونا ماوەیەکی زۆرە.
دەستی بەرز کردەوە بە مانای سڵاو لەگەڵ ھەمان زەردەخەنەی سەر لێوەکانی
ھـیونا چاوەکانی بۆ ساتێک داخست و ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی دواتر چاوەکانی کردنەوەو ڕووخساری ھۆسۆک زیاتر لێی نزیک بوو و ھەناسەکانی بەر پێستی ئەکەوتن و بێزاری ئەکرد.
ھۆسۆک؛بۆچی بێدەنگی؟حەزم لەو بێدەنگییە نییە
ھۆسۆک ڕووخساری دوورخستەوە لە ھـیونا و بەدەوری ژوورەکە پیاسەی ئەکرد لە کۆتایدا پشتی لە ھـیونا کرد و دەستی کردەوە بە قسە
ھۆسۆک؛ئەمە کەمێک خۆش ئەبێت
لەوانەیە تۆ کەمێک جیاوازتر بیت لەوانی تر
ھـیونا ھەوڵی ئەدا لە قسەکانی ھۆسۆک تێبگات خۆی لار کردەوەو ئەیویست ئەو شتە ببینێت کە لەنێو دەستی ئەو دایە
ھـیونا؛مەبەستت چییە؟
ھۆسۆک ڕووی سووڕاند لەگەڵ تەورەکەی نێو دەستی کە ئاسان بوو بۆ ترساندنی ھـیونا،ھۆسۆک ھەنگاوی ئەناو لە ھـیونا نزیک ئەبوویەوە
ھیونا؛تۆ جۆنگ ھۆسۆک لەوێ بوەستە ناتوانیت ئەو کارە بکەیت مناڵێک لەنێو منە تۆ ناتوانیت ئەو مناڵە بکوژیت
ھۆسۆک تەنھا گوێی لە قسەکانی ھـیونا ئەگرت و پەنجەکانی ئەخشاند بەسەر نوکی تەورەکە تا ئەو کاتەی بە تەواوەتی لە ھـیونا نزیک بوویەوە

ھـیونا قیژاندی کاتێک ھۆسۆک تەورەکەی بەرز کردەوە،شوێنەکە تەنھا پێکەنینی ھۆسۆک'ی لێ ئەبیسترا بە دەنگێکی بەرز پێئەکەنی ھـیونا چاوەکانی کردەوەو بە ھێواشی سەری بەرز کردەوە ھۆسۆک تەورەکەی دەستی خستبوویە سەر ئەرزەکە و چاوەکانی ھـیونا لەو کاتەدا ئەیانویست فرمێسک بڕژن بەڵام ڕێگەی نەداو بەرگەی گرت
ھـیونا؛چەپەڵ

...........

یونگی؛تـایھیۆنگ ئەمجارە ناتوان'م تۆ لە کاری پۆلیسەوە وەگلێنم پێشتر سزا درام لەسەر ئەوەی کەسێکی مەدەنی یارمەتی پۆلیسی داوەو زانیاری لێکۆڵینەوەکانمان گەشتبوونە دەرەوەی بنکەی پۆلیس،ھەر بۆیە چاوەڕێبکەو من ھاوسەرەکەت ئەدۆزمەوە
یونگی ماوەیەکی درێژە ھەوڵئەدات تـایھیۆنگ قایل بکات لەسەر ئەوەی ناتوانێت لەگەڵ ئەوان دابێت لە دۆزینەوەی ھـیونا و دەستگیرکردنی ھۆسۆک
تـایھیۆنگ؛ھیۆنگ
تـایھیۆنگ بە داماوی سەیری یونگی کرد و بەدوای ڕێگە چارەیەک ئەگەڕا
یونگی؛نەخێر ئەمجارە ناتوانیت ڕازیم بکەیت
تـایھیۆنگ ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و سەیری ئەکرد کاتێک یونگی ئەڕۆشتە نێو بنکەکە،یونگی وەستاو گەڕایەوە لای تـایھیۆنگ،تـایھیۆنگ وایزانی یونگی گەڕاوەتەوەو ڕازی بووە بەڵام بە پێچەوانەوە
یونگی؛بەتەنھا'ش ئەو کارە نەکەیت
ئەمە مەترسیدرە ئێمە لەگەڵ نەخۆشێکی دەروونی مامەڵە ئەکەین
یونگی ئەو قسەیەی کرد و گەڕایەوە بۆ شوێنی کارەکەی تـایھیۆنگ بێھیوا بوو لەوەی یونگی ڕازی بکات بە دەستەکانی قژی خستە دواوەو بەدوای ڕێگە چارەیەک ئەگەڕا نەیئەتوانی بەبێ دەنگی بەبێ کردنی ھیچ شتێک چاوەڕێ بکات تاوەکو پۆلیسەکان ھـیونا ڕزگار ئەکەن
سەرکەوتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی و بەڕێکەوت بۆ ئەو نەخۆشخانەی کە ئەو ڕۆژە ھـیونا'ی لێ ڕفێندرا

BAD BOY/K.THWhere stories live. Discover now