PT23

399 37 58
                                    

Enjoy..
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

بەیەکەوە بەنێو باخچەی نێو نەخۆشخانەکەدا ئەگەڕان و پێیەکانیان ئەکەوتە سەر گەڵا کەوتووەکان بەهۆی هاتنی وەرزی زستان
کەشەکە خۆش بوو وە دڵگیر بوو نەخۆشەکان لەگەڵ کەسە ئازیزەکانیان سەڕەڕای ناخۆشی و
ناساغی هێشتان زەردەخەنەیان ئەکرد و پێئەکەنین بە هەمان شێوە دووانەکەش،هیونا
هەموو کاتەکە خەریکی وتنی نوکتەو گێڕانەوەی شتەکانو ساتی ڕابردوویانە بەیەکەوە کە وایئەکرد تایهیۆنگ بەخراپی بداتە قاقاو سەرنجی زۆربەی کەسەکانی ئەوێ بۆخۆیان ڕابکێشن

هیونا؛وە دواتر باوکم سەرزەنشتی هەردووکمانی کردو ماڵەکەی پێ پاککردینەوە ئەو ڕۆژە.
هیونا بە شێوەیەکی دراماتیکی ڕووی گرژ کردو
دووبارە وایکرد تایهیۆنگ زەردەخەنە بکات
تایهیۆنگ؛ڕاستە وە هەردووکمان بۆ شەوەکەی کەوتینە خەو لەسەر قەنەفەی هۆڵەکەو وە بەیانیش مێوانکی باوکم هات و
دووبارە سەرزەنشتکراین.

هیونا؛وا هەست دەکەم نیوەی تەمەن'م سەرنزشکراین لەلایەن باوکم بەهۆی کارە سەیرەکانمان.
تایهیۆنگ قایل بوو بە قسەکەی هیونا
تایهیۆنگ؛پێموایە تەواوی تەمەنمان.
هیونا دەمی کەمێک کردەوە بە وتنی'ئۆ'
دواتر بەیەکەوە دانیشتن لەسەر کورسیە دارینیەکەی نێو باخچەکەو سەیری دیمەنە جوانەکەی بەردەمیان کردو دەستەکانیان خستبوویە نێو یەکتر،هیونا هەناسەیەکی دایەوەو
دەمی کردەوە بۆ قسەکردن.
هیونا؛تایهیۆنگ ئەتوانم شتێک بڵێم؟
تایهیۆنگ سەرنجی دوورخستەوە لە دیمەنەکەی بەردەمی و سەیری هیونا'ی کرد
تایهیۆنگ؛بێگومان
هیونا سەیری نێو چاوەکانی تایهیۆنگ'ی کردو
دەستەکانی خۆی دوورخستەوە لەنێو دەستی ئەو
وە خستە سەر کوڵمەی،تایهیۆنگ کەمێک سەرسام بوو بە ڕەفتارەکەی هیونا.
هیونا؛تۆ ئەڵێیت ناتوانیت داواکاریەکانی من ڕەت کەیتەوە وایە..
تایهیۆنگ سەری بە ئەرێنی لەقاند و چاوەڕێی کرد هیونا بەردەوامبێت لە قسەکانی
هیونا؛سەیرکە ئەزانم حەز بەوە ناکەیت لە نەخۆشخانە بمێنیتەوەو هەست بە ئاسوودەی ناکەیت،بەڵام پێویستە زووتر چاک ببیتەوە
وە چارەسەر وەربگریت هم؟
بۆ ساتێک بێدەنگی پەیا بوو لەنێوان هەردووکیان و دەنگی باڵندەکان بەر گوێیەکانی ئەکەوت لەگەڵ دەنگی خەڵکو مناڵەکان و پەرستارەکان
تایهیۆنگ؛هیونا من-
هیونا قسەکانی تایهیۆنگ'ی بڕی و دەستەکانی دوورخستەوە لە کوڵمەیو دووبارە قسەی کردەوە
هیونا؛من نامەوێت تۆ لەدەست بدەم
ئەو قسەیە وایکرد دڵی تایهیۆنگ شەق بکات و
بیەوێت تووند هیونا بکاتە نێو باوەشی
هیونا؛ئێمە پێویستە ماوەیەکی زۆر بەیەکەوە بژین،بە بیر کردنەوە لەوەی تۆ باش نیت
بێزارم دەکات.
گریان قوڕگی هیونا'ی گرتبوو فرمێسکەکانی
کۆببوونەوە لە چاوەکانی،تایهیۆنگ تەنها بەبێ قسە مابوویەوە لەوێدا
هیونا؛تۆ پێویستە لای من بمێنیتەوە لای من و مناڵەکەمان،کاتێک ئەو لەدایک دەبێت پێویستە لامان بیت و ئەو بخەیتە نێو باوەشت
وە بەیەکەوە بڕۆین و جلی بۆ بکڕین و
بیبەین بۆ یاریکردن.
تایهیۆنگ لە هیونا نزیک بوویەوە ئەوی پاڵنا بۆ نێو باوەشی سەری نوقوم کرد لەنێو سنگی و
بۆنی قژی کردو هەناسەیەکی دایەوە
تایهیۆنگ؛من ناڕۆم لای ئێوە دەمێنمەوە
هیونا دەستەکانی ئاڵاند لە دەوری کەمەری تایهیۆنگ و بەمشێوەیە مانەوە
هیونا؛تۆ نابێت بڕۆیت،
تایهیۆنگ دەستەکانی ئەخشاند لەپشتی هیوناو بەیەکەوە بۆنی یەکتریان هەڵئەمژی

BAD BOY/K.THTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon