Epilogue

124 23 27
                                    

خوێندنەوەیەکی خۆش
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

دەستەکانی بەهێواشی بەسەر خۆڵی گۆڕەکە دائەهێنا و زەردەخەنەی بەردەوامیش لەسەر لێوەکانی بوو،ئەتتوانی بە سەرنجەکانی بزانی چەند بیری ئەو کەسەی نێو ئەم گڵە قووڵەی کردووە.

؛باوکە من لێرەم.
بە کزی دەریبڕی و دواجار لیکی دەمی
قووتدایەوە،وە دووبارە دەمی کردەوە بۆ
قسەکردن

؛هەمووشتێک باشە ئێستا.
کەمێک بێدەنگ بوو،

دەستی کردەوە بە قسەکردن
؛سەیرکە کوڕەکەت گەورە بووە
وە دوو مناڵی خنجیلانەی هارووهاجی هەییە

شتێک قوڕگی گرت و وایکرد لەم ساتە بوەستێت لە باسکردنی شتەکان بۆ باوکی،بەڵام ڕێگەی نەداو دەستی کردەوە بە قسەکردن
؛ئەزانیت باوکە هەموو ڕۆژێک ئەپرسن باپیرە لەکوێیە و ئەمانەوێت بیبینین،
زەردەخەنەیەکی کرد لەگەڵ ئەوەی بەردەمی تەڵخ بوبو چونکە فرمێسک ئامادە بوون بۆ خۆ بەردانەوە لە چاوەکانی.

؛ئێستا هەردووکیان بوونەتە ٤ساڵ
بەردەوام بوو لە باسکردنی دووانەکەی بۆ
خۆڵەکەی بەردەمی هیوای وابوو باوکی گوێی لێبێت و لەکاتی باسکردنی نەوەکانی بۆی
زەردەخەنە بکات،

؛جوان ئەبوو ئەگەر ئێستا لای کوڕەکەت و نەوەکانت بایت،وە بووکێکی زۆر جوان و
خۆشەویستت هەییە دڵنیام ئەوت زۆر خۆشئەویست.

هەرکاتێک دێت بۆ ئێرە باسی خێزانەکەی ئەکات ،

؛پێویستە بگەڕێمەوە ئەوان ئێستا چاوەڕێم ئەکەن جاری داهاتوو نەوەکانیشت ئەهێنم بۆ ئێرە.
کۆتا دەستپیاهێنانی بەخشی بە خۆڵەکەو
لەسەر قاچەکانی وەستا ئەو فرمێسکەی کە
وادیاربوو بێتە خوارەوە بە دەستەکانی سڕی و
زەردەخەنەیەکی جوانی بەخشی و لەوێ دوورکەوتەوە،

هەرکە گەشتە لای دەرگاکە کە بۆ چوونە دەرەوە بوو زەنگی مۆبایلەکەی وەستاندی لە ڕۆشتن
مۆبایلەکەی هێنا دەرەوە لە گیرفانی چاکەتەکەی و زەردەخەنەی کرد بە بینینی ناوەکە و وەڵامی دایەوە.

خەریک بوو مۆبایلەکە بخاتە بن گوێی بەڵام
ڕووخسارێکی بچووک و پێشاندرا لەبەردەم
کامێڕاکە،زانی کە ئەوە هاوسەرەکەی نییە پەیوەندی ئەکات بەڵکوو دووبارە کچەکەیەتی
کە هەموو کات پەیوەندی ئەکات بۆ باوکی تاوەکو بزانێت لە کوێیەو کەی ئەگەڕێتەوە.

BAD BOY/K.THWhere stories live. Discover now