PT21

307 47 34
                                    

Enjoy reading
Start.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

'بەهاری ساڵی ٢٠١٣'

کاتێک گەشتە نێو کافتریاکەی قوتابخانە وەستاو
چاوی گێڕا بەنێو شوێنەکەدا،تروسکەیەک
لەنێو چاوەکانی دروست بوون کاتێک ئەوی
بینی

ئەو ڕووخۆش بوو لەگەڵ هاوڕێکانی و بەردەوام بوو لەپێکەنین لەو ساتەدا جلە فەرمییەکەی قوتابخانەی زۆر قۆز و سەرنجڕاکێشی کردبوو لە چاوەکانی ئەودا،زەردەخەنەیەکی فراوان نەخشێنرا لەسەر لێوەکانی بەبینینی ئەو بەمشێوەیە پەپولەکانی سکی دەستیان کرد بە جووڵە و فڕین لێدانێک دڵی تێپەڕاند،
کوڕەکە هەستی بە سەرنجەکانی ئەو کرد لەسەر خۆی تەواوی کاتەکە سەیری ئەوی کرد و
زەردەخەنەیەکی پێ بەخشی.

نەیزانی ئەمە چی بوو لەو ساتەدا دڵە داماوەکەی دەستی کرد بە خێرا لێدان کوڵمەکانی سوور هەڵگەڕان و وەک گەمژەیەک زەردەخەنەی ئەکرد.
؛ئایخوایە زەردەخەنەی بەڕوومدا کرد.
دەنگێک ئەوی وەستاند لە خەیاڵەکانی و سەرنجدانی ئەو.
؛بەمشێوەیە لێرە مەوەستە وەرە نانەکەت بخۆ
بە تۆنێکی سارد وتیو سەرنجێکی تیژی بەخشی بەم کوڕەی ئەمبەر لە کۆتایی قسەکانیدا
هیونا چاوی لێی سووڕاند و دوای ئەم هەموو ساتە قاچەکانی دەستیان کرد بە جووڵەو ئەو شوێنەی جێهێشت بەرەو خواردنەکان ڕۆشت
و سنییە خواردنەکەی لەگەڵ خۆی هەڵگرت و
بەرەو ئەو مێزە ڕۆشت کە ئەوی لێ دانیشتبوو

تایهیۆنگ بە لاچاوێک سەیری کرد و بەردەوام بوو لە خواردنەکەی بەبێ دەنگی لە کاتێکدا ه
هیونا وەک گەمژەیەک هەموو ساتەکە لەبەر خۆیەوە پێئەکەنی و خواردنەکەی ئەخوارد
تایهیۆنگ هەوڵیدا دان بە تووڕەیەکەی دابگرێت
کەوچکەکەی خستە سەر مێزەکەو سەیری هیونای کرد و دەمی کردەوە بۆ قسەکردن
تایهیۆنگ؛بوەستە لە پێکەنین و خواردنەکەت
بخۆ.
هیونا بە نامۆیی سەیری کرد و هەناسەیەکی دایەوە
هیونا؛تش تەنانەت ناتوان'م پێشبکەنم؟
تایهیۆنگ وەڵامی نەدایەوەو دەستی کردەوە بە نان خواردنەکەی.

..........

هەردووکیان بەدەم ڕێگاوە خەریکی خواردنی
ئایس کرێمەکانیان بوون بێدەنگیەک دەستی گرتبوو بەسەر کەشەکەدا تا ئەو کاتەی دەنگی هیونا هاتوو دەستی کرد بە قسەکردن
هیونا؛تایهیۆنگ شتێکت پێ بڵێم
تایهیۆنگ سەیری هیونا'ی کرد و بە همێک وەڵامی دایەوە و قاشێکی لە کڕێمەکە دا
هیونا؛بەیانی دان بەخۆشەویستیەکم دائەنێم بۆ هۆسۆک.
تایهیۆنگ لەگەڵ گوێبیستبوونی قسەکەی هیونا وەستا لە ڕۆشتن و بۆ ساتێک بیری لەو قسەیەی هیونا ئەکردەوە،هیونا بە هەنگاوێک لە پێش تایهیۆنگەوە بوو و سەیری کرد
هیونا؛چی بووە؟
تایهیۆنگ لە هیونا نزیک بوویەوە سەیری نێو چاوەکانی کرد
تایهیۆنگ؛نابێت
هیونا بە چاوە فراوانەکانی سەیری تایهیۆنگ'ی کرد و قسەو ڕەفتارەکانی ئەوی بەلاوە نامۆ بوو
هیونا؛مەبەستت چییە نابێت؟،گاڵتە ئەکەیت وایە
هیونا کەمێک زەردەخەنەی کرد تایهیۆنه لیکی دەمی قوتدایەوە ئایس کرێمەکەی نێو دەستی خستە سەر ئەرزەکەو هەردوو دەستەکانی خستە سەر شانەکانی هیونا
تایهیۆنگ؛هیونا ئەو کارە مەکە-
قسەکانی تایهیۆنگ بڕدران لەلایەن هیوناوە
هیونا؛بۆچی کێشەت چییە کیم تایهیۆنگ
تۆنی دەنگی هیونا گۆڕاو لێدوانەکانی سەر ڕووخساری بەرامبەر تایهیۆنگ گۆڕان
تایهیۆنگ؛من تەنها
بێدەنگ مانەوە تایهیۆنگ دەستەکانی دوورخستەوە لەسەر شانی هیوناو لیکی دەمی قوتدایەوە
هیونا؛تۆ هەستت بۆم هەییە؟
چاوەکانی تایهیۆنگ فراوان بوون و نێو لەپی دەستی ئارەقەی کرد
تایهیۆنگ؛بەمشێوەیە نییە هیونا تەنها
ئەو کوڕە شایەنی تۆ نییە
هیونا سەیری ئەرزەکەی کرد بۆ ساتێک و
دواتر سەیری نێو چاوەکانی تایهیۆنگ'ی کرد
هیونا؛لەبیری بکە هەستئەکەم ئەمڕۆ مەزاجت تەواو نەبێت.
هیونا تایهیۆنگ'ی لەدوای خۆی جێهێشت
تایهیۆنگ مستەکۆڵەی قایم کرد و بەدەستێکی قژی خستە دواوە

BAD BOY/K.THWhere stories live. Discover now