PT4

2.6K 423 30
                                    

Vote before reading
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

AUTHOR'S POV..

ھـیونا بەبێ دەنگی دانیشت بوو و سەیری دیمەنەکەی بەردەمی دەکرد
ئەوەی لە پشتی وەستابوو بەبێ دەنگی سەیری دەکرد نیازی ھەبوو بچێتە لای و قسەی لەگەڵ بکات
بەڵام کاری زیاتری ھەبوو بۆ ئەنجامدانی،پەیوەندیەکی تەلەفۆنی بۆ ھات سەیری ناوەکەی کرد موچڕکە بە لەشی داھات پەیوەندیەکەی ھەڵگرت و خستییە بن گوێی.
جیمین؛بەڵێھ.
گەرووی پاک کردەوو دوای وتنی قسەکانی گوێی لە قسەکانی ئەو کەسەی نێو تەلەفۆنەکە ئەگرت.
جیمین؛باشە گەورەم.
پەیوەندیەکەی داخست ھەناسەیەکی قوڵی دایەوە لیکی دەمی بە قوڕسی قوتدایەوە ئەو شوێنەی جێھێشت

زەنگی مۆبایلەکەی ھیونا'ی لە بیرکردنەوەکانی ھێنا دەرەوە مۆبایلەکەی ھێنا دەرەوە لەنێو جانتاکەی ھەستی بە ئاشنایی کرد
دوای بینینی ناوی ئەو لەسەر شاشەی
مۆبایلەکەی،ویستی پەیوەندیەکە ھەڵگرێت بەڵام مۆبایلەکەی کووژایەوە
چاوەکانی فراوان بوو.
ھـیونا؛ئای خوایە لەبیرم کردبوو بارگاوی بکەم.
دەستی بەنێو قژی داھێنا بە مۆڕەوە سەیری مۆبایلەکەی کرد ھەستی بە داخ کرد ئەو حەزی ئەکرد پەیوەندیەکە
وەڵام بداتەوە و ھەندێک قسەی لەگەڵ بکات دوای ئەو ڕۆژەی سەر ڕووباری ھان تـایھیۆنگ بەشێوەیەکی نامۆ بێدەنگ و ساردە،ئەمە ھـیونا'ی بێزار ئەکرد چونکە ئەو زۆربەی کاتەکان دەم بە خەندەو شیرین بوو ھـیونا سەرزەنشتی خۆی ئەکرد بۆ ئەم بارودۆخەی تـایھیۆنگ وابیری ئەکردەوە بەھۆی قسەکانی ئەو بوبێت.
ھەڵسا لەسەر کورسیە دارینیەکە ویستی بە خێرایی بگەڕێتەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی مۆبایلەکەی بارگاوی بکاتەوە،پێش ئەوەی بڕوات گوێی لە ناوی خۆی بوو ئاوڕی دایەوە توانی ئەو کەسە ببینێت کە بانگی ناوی کرد
زەردەخەنەیەکی کرد ھەردووکیان بەرەو ڕووی یەکتری ڕۆشتن،گەشتن بە یەکتری.
ھـیونا؛جین چی ئەکەیت لێرە؟
جین پێش وتنی ھیچ قسەیەک باوەشێکی لەگەڵ ھیونا گۆڕیەوە بیری خوشکە بچووکەکەی ئەکرد ھـیونا زەردەخەنەیەکی کرد بۆ ئەم باوەشە لەناکاوەی براکەی لێکتری جیابوونەوە
جین؛خوشک و براکان کە سەرەتا یەکتری ئەبینن سڵاو لەیەکتری ئەکەن و حاڵی یەکتری ئەپرسن بەڵام خوشکەکەی من جیاوازە.
جین بە توانجەوە قسەکانی ئاڕاستەی ھـیونا کرد ھـیونا زەردەخەنەیەکی کرد کاتێک گوێبیستی قسەکانی جین بوو
ئەو حەزی بەو ڕووەی ئەو بوو.
ھـیونا؛مەبەستم ئەوە نەبوو تەنھا لەناکاو دەرکەوتیت.
ھـیونا بەرگری لەخۆی کرد جین زەردەخەنەیەکی بۆ خووشکەکەی کرد
جین؛ھاتمە دەرەوە بۆ ئەوەی ھەوایەک ھەڵمژم ئەم ماوەیە کاری زۆرمان ھەبوو ھەستم بە ماندووی ئەکرد بۆیە ئەمڕۆ داوام لە باوکم کرد ڕێگەم بدات لە ماڵەوە بم و ھەندێک ھەوای پاک'یش ھەڵبمژم.
ھیونا بە سەرنجەوە گوێی ئەدایە قسەکانی براکەی ھەستی بە کەمێک نیگەرانی دەکرد ئەوان زۆربەی کات ماندوون لەسەر کارەکانیان ھەوڵی زۆر ئەدەن و تێدەکۆشن لە ئەنجاممدا ئەمە کارە پێویستی بە ماندوو بوونە.
ھـیونا؛کارێکی باشت کرد،بەھەرحاڵ چۆنیت دایکم و ئەوان چۆنن؟
ھـیونا و جین ھەنگاویان نا بۆ ئەوەی لەنێو پاخچە جوان و پڕ گوڵەکان پیاسە بکەن جین دەستی کرد بە قسەکردن دەربارەی شتی خۆش و نووکتە بێتامەکانی،ھـیونا بەھۆی پێکەنینەوە سکی ژانی ئەکرد بەڵام ھێشتان بێزار نەبوبو لە قسەکانی
ھەموو کات دڵخۆشە بە بوونی براکەی لەنێو ژیانی،جین زەردەخەنەی ئەکرد کاتێک زەردەخەنەکانی خووشکەکەی ئەبینی.
جین؛من زۆر'م ووت ئێستا تۆ قسە بکە،ئا بەڕاست تـایھیۆنگ چۆنە لە دایکم بیستم نەخۆش بوو بۆیە ئەم ئێوارەیە نەتان توانی بێن بیستم لە گەشتی کارە پەیوەندیم پێیەوە کرد بەڵام وادیارە زاواکەمان سەرقاڵ بوو.
ھـیونا دوای گوێبیستبوونی قسەکانی جین ھەمان دیمەنی ئەو ڕۆژە ھاتەوە نێو مێشکی تـایھیۆنگ بە شێوەیەکی زۆر نامۆ نەخۆش کەوتبوو و زۆر بە خێرایی چاک بوویەوە ئەمە وەک سەرمابوونێک نەبوو،ھـیونا سەیری جین'ی کرد و زەردەخەنەیەکی کەمی کرد.
ھـیونا؛ئەو باشە خەمت نەبێت،تەنھا کەمێم نەخۆش کەوتبوو بەھۆی کەشو ھەوای ساردەوە.
جین سەری بە ئەرێنی لەقاند
جین؛ھـیونا ئێوارە وەرە بۆ ماڵەوە ھەم تـایھیۆنگ'یش لە ماڵەوە نییە بە تەنھا مەبە سەیرکە ئێمە بیری تۆمان کردبوو.
جین وەک مناڵێک قسەکانی بۆ ھـیونا کرد ھـیونا پێکەنینێکی کرد و قایل بوو بە بڕیاری براکەی.
ھـیونا؛باشە
جین زەردەخەنەیەکی سەرکەوتنی کرد دەستی لە دەوری شانی ھـیونا ئاڵاند
جین؛کەواتە با بڕۆین.
ھەردووکیان دەستیان کرد بە ڕۆشتن بۆ لای شوێنی ئۆتۆمبێل ڕاگرتنەکە بۆ ئەوەی بەیەکەوە بچنە ماڵەوە.
جین؛دەزانیت ماڵەکە بێتۆ چۆڵە،دەزانیت ھیچ کەسێک نییە گاڵتەی لەگەڵ بکەم.
ھـیونا سەری بۆ لای ڕاست و چەپ جوڵاند بە بێزاری سەیری جین'ی کرد.
ھـیونا؛من یاری مناڵان یان ئامێرێک نیم گاڵتەم پێ بکەیت کیم سۆکجین.
ھـیونا لەگەڵ وتنی ناوی تەواوی جین قسەکانی تەواو کرد.
جین؛بۆچی بە ناوی تەواوی خۆم بانگمدەکەیت ھەست بە نامۆیی دەکەم.
جین بە مۆنی سەیری ھـیونا'ی کرد ھـیونا بە لووتبەرزی سەیری کردەوە دواتر دەستی ئەوی لەسەر شانی لابرد.
ھـیونا؛کیم سۆکجین
جین دەستی خستە سەر کەمەری ھـیونا پێش ئەو دەستی کرد بە ڕۆشتن چونکە ئەگەر لایمابایەوە کارەساتێک ڕوویئەیا.
جین؛کیم ھیونا خۆت وەرە بۆ ئێرە پێش ئەوەی ماندووم بکەیت.
ھـیونا ھەنگاوەکانی خێراتر کرد جین خێرا بەدوای کەوت ھـیونا ڕایکرد،خەڵکەکە سەیری ئەوانیان ئەکرد بەڵام ئەوان گرنگیان نەداو بەردەوام بوون لە ڕاکردن بەنێو شوێنەکە وەک مناڵێکی ٥ ساڵان وابوون.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

BAD BOY/K.THWhere stories live. Discover now