3.ZADE

977 82 1
                                    

"گەورەم، مردوویەکی تازە هەیە." میلیان، دەستە ڕاستەکەم بە هێمنی وتی. من برۆیەکم بەرز کردەوە، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت " شۆن ویلیام، دەستە ڕاستی سەرۆکی 'ئاگرە سارد'ەکانە، خێزانەکەی مردووە. وە دوو کوڕی دوانەی هەیە، ١٦ ساڵان." میلیان فایلی مردووەکەی لە بەردەستم دانا. "بۆچی مردووە؟" من پرسیم لە کاتێکدا بەناو فایلەکەیدا دەڕۆشتم.
کەمێک چاوەڕێم کرد وە هیچ وەڵامێک لە میلیانەوە نەهات. سەرم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی ببینم کە ئەو بە دوودڵییەوە تەماشای زەوییەکەی دەکرد.
"میلیان." من بە توندی وتم.
"بەڕێزم، چەقۆیەکی شێوە مانگی لەلای لاشە مردووەکەی شۆن هەبوو. سەرەتا وا بڕوامان دەکرد کە تەنها چەند گەمژەیەکن دەیانەوێت خۆیان دەربخەن. بەڵام دوای پشکنینی جەستەی بۆمان دەرکەوت کە مۆری 'ڕاوچی بێدەنگ' لەسەر لاشەکە--" پێش ئەوەی میلیان قسەکانی تەواو بکات، من گلاسەکەی دەستم بە توندی کێشا بە مێزەکەدا..

ئەمە چوارەم مردووە لەم هەفتەیەدا...چوار کەس لە ژێر دەستی 'ڕاوچی بێدەنگ'ی نەفرەتی.

نزیکەی سێ ساڵ دەبێت من بەدوای ئەم بکوژە سەیرەدا دەگەڕێم، وە هەرچی کاتێک کە هەست دەکەم نزیک بوومەتەوە لە دۆزینەوە، دەگەڕێمەوە بۆ خاڵی سەرەتا، دۆزینەوە کارێکی هێندە ئەستەمە کە تەنانەت بیرکردنەوەش لێی سەرم دەئێشێنێت نازانم کە کێیە بەڵام زۆر ئاشکرایە کە ئامانجی منە.
پێنج ساڵ پێش ئێستا بوو کە ئەم نەفرەتیە بۆ یەکەم جار خۆی دەرخست، هەموو کەسێک وای دەزانی کە تەنها بۆ خۆدەرخستنە وە بنبڕ دەبێت. بەڵام هەتاوەکو کات تێپەڕی مردنەکان زۆر دەبوون وە شێوازی مردنەکان دڕندەتر دەبوون.
لە ماوەی یەکەم ساڵی دەرکەوتنی ئەم بکوژە نادیارە، هەزارەها کەس بە دەستی مرد. داینامیکی کوشتنەکانی وە ئەو مۆرەکی کە لەسەر پێستی نێچیرەکانی هەڵیدەکۆڵێت وەکو بەڵگە سەلماندی کە بنبڕکردنی ئەستەم دەبێت.
بۆ دووەم ساڵی دەرکەوتنی ناوی 'ڕاوچی بێدەنگ'یان لێنا، وە کوشتنەکان هێندە زۆر بوون کە نرخیان بۆ دۆزینەوە ئەم بکوژە دادەنا... نۆ ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەسێک کە ڕاوچی بێدانگ بە زیندووی بدۆزێتەوە. وە شەش ملیۆنیش بۆ جەستەی مردووی.
بۆ سێیەم ساڵ تەنانەت منیش ناچار بووم کە دەرکەوتنەکانم لە بۆنەکاندا کەم بکەمەوە، کوشتنەکانی نزیکتر دەبوونەوە لە من، تەنانەت وای لێهات کە وردەوردە سەرۆک و دەستە ڕاستی مافیا بەهێزەکان بکوژێت. من هەموو سەرنجم بوو بەوەی کە ئەم بکوژە بدۆزمەوە.
بۆ چوارەم و پێنجەم ساڵ، هەموو جیهانی مافیا شێوەی منی لەبیر کرد، وە بە 'پاشای نادیار' ناونرام.
هەموو مافیاکان لە ژێر دەستم مندا بوون بەڵام تەنانەت کەسیش نەیدەزانی کە شێوەم چۆنە_ بێجگە لە 'حەوت دەستە'ەکە کە گروپێکە دامناوە بۆ ئەوەی یارمەتیم بدەن کاروبار بەڕێوە ببەم. وە ئەو نەفرەتییەش بدۆزمەوە.

حەوت ئەندامی گروپەکەم کە تاکە کەسن کە دەتوانم بە خێزان بانگیان بکەم دوای لەدەستدانی شاژنەکەم..















Thank you for reading <3
[22/12/22]

REVENGE ♕︎Where stories live. Discover now