25. CAROLINA

450 52 74
                                    


"ئەو هەڵهاتووە."

"واتە چی هەڵهاتووە؟ بە نەفرەت بیت من ئێوەم بۆچی بە پاسەوان داناوە؟ ئەم کۆشکە بە یانەی سۆزانی تێگەشتووی؟!؟!" زەید بە هاوارەوە بۆکزێکی کێشا بە یەکێک لە پاسەوانەکان.
"گەورەم لە کامێراکاندا دەردەکەوێت کە هیچکەسێک لە ڕێڕەوی زیندانەکاندا نەهاتووەتە دەرەوە. ئێمە نازانین چۆن توانیوێتی هەڵبێت بەڵام ئەو بە شێوەیەک هەڵهاتووە." پاسەوانەکەیتر بە ترسەوە ڕایگەیاند لە کاتێکدا لە شوێنی خۆیدا وشک بووبوو.

"کەواتە لە ڕێڕەوی دواوەی کۆشکەکە هەڵهاتووە! پێمبڵێ چەند پاسەوان لەسەر ئەو ڕێڕەوەیە؟!؟" زەید بە دەنگێکی مەترسیدارەوە پرسی.
پاسەوانەکە کەمێک بێدەنگ بوو وە سەری داخست.

"وەڵام بەرەوە نەفرەتی!!"

"گەورەم ئێمە هیچ پاسەوانێکمان لەو ڕێڕەوە دانەناوە. چونکە دەرگاکە بە تەواوەتی داخراوە وە کلیلی دەرگاکە تەنها لای تۆ هەیە." پاسەوانەکە بە شەرمەزاریەوە تەماشای زەوی کرد لە کاتێکدا بە ترسەوە چاوەڕوانی قەدەری بوو.
زەید بە خێرایی ئاوڕی دایەوە وە ڕۆشت بۆ پشتی مێزی ئۆفیسەکەی. بە خێرایی بەناو هەموو گۆشەکانی گەڕا وە لە کۆتاییدا بە توڕەییەوە هاواری کرد.
"نەفرەتی!! ئێمە ماری زۆرترمان تێدایە لەوەی کە دەزانین." ئەو بە توندی گوتی.
"دڵنیایت کە کلیلەکە هیچ کۆپییەکی نیە؟" من پرسیم.

"نەخێر. ئەگەر هەبووایە ئێستا ئەوەی منیان نەدەدزی." ئەو بە توڕەییەوە وەڵامی دایەوە.
زەید چاوە دڕندەکانی لەسەر من لادا وە کەوتە سەر دوو پاسەوانەکەی کە وەکو پشیلەی تەڕ دەلەرزن.
"ئێوە کاتی خۆتان دێت. لە ئێستادا بڕۆن وە هەموو تیمی پاسەوانی ئاگادار بکەنەوە. دەبێت هەموو هۆڵەکان بە وریاییەوە پاسەوانی بکەن." ئەو فەرمانی کرد وە پاسەوانەکان بە خێرایی لە ئۆفیسەکە چوونە دەرەوە.

لە پڕدا دەنگی دەرگای ئۆفیسەکە هات وە ئەپۆڵۆ و هانا لە پشتی دەرگاکەوە دەرکەوتن.
"سەرۆک، چی ڕوودەدات؟" هانا پرسی لە کاتێکدا دەستی ئەپۆڵۆی بەردا. من ڕاستەوخۆ تێبینی پەیوەنی نێوان ئەو دوانەم کرد بەڵام خۆمم بێدەنگ کرد بۆ کاتێک کە شیاوتر بێت.
"دەرکەوت کە مارەکە تەنها لیلا نییە. کەسیک یارمەتی ئەوی داوە لە ڕێڕەوی دواوە هەڵبێت." من بە هێمنی ڕوونم کردەوە کاتێک کە بینیم زەید هیچ لە جەوی ئەوەدا نییە قسە بکات.
"هەمووی لە ژێر سەری ئەو ئاریس'ە نەفرەتیەیە." زەید بە توندیەوە گوتی. "ئەپۆڵۆ، بڕۆ ئەو منداڵانە بێنە بۆ ئێرە. ئەوان دەبێت لە بەرچاوی خۆمدا بن." زەید فەرمانی بە ئەپۆڵۆ کرد وە ئەویش ڕاستەوخۆ لە ئۆفیسەکە چووە دەرەوە بۆ هێنانی منداڵەکان.

"قژلول. کچێکی باش بە وە بڕۆ گروپەکە کۆبکەرەوە و بانگی ئێرەیان بکە." من بە هێمنی بە هانا'م گوت.
ئەویش بە خێرایی لە ئۆفیسەکە چووە دەرەوە وە بەڕێکەوت بۆ کۆکردنەوەی گروپەکە.
من ئاوڕم دایەوە وە بەرەو ڕووی زەید ڕۆشتم کە بە بێدەنگیەوە لەسەر مێزی ئۆفیسەکەی دانیشتبوو.
"هێمن بەرەوە گیانەکەم. دڵنیام ئەو نەفرەتیانە دەدۆزینەوە." من بە دەنگێکی نزمەوە گوتم لە گوێیدا وە دەستەکانم لەسەر شانەکانی دانا.
"ئەو نەفرەتیانە هەموو ئەم کاتە لە ژێر دەستی مندا بوون وە منیان بە گەمژە زانیوە." ئەو گوتی لە کاتێکدا هەوڵی دەدا توڕەیی خۆی کۆنتڕۆڵ بکات.


"هیچ کەسێک بە گەمژەی نەزانیویت براکەم."





















Thank you for reading <3
[23/6/2023]

REVENGE ♕︎Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt