17. CAROLINA

586 66 162
                                    


"ئێستا هەموو بۆمبەکان چێنراون. تەنها یەک کاتژمێر کاتت هەیە بۆ ئەوەی کارەکەت تەواو بکەیت." میشا لە ڕێگەی ئامێری پەیوەندییەکەوە بە منی گوت.
"هەموو ڕیکۆردی ناسنامەکەت جێگیر بووە. ئێستا دەتوانیت بڕۆیت بۆ ناو یانەکە." ئەو بە جدییاتەوە وتی.

ئەپۆڵۆ لەگەڵ منداڵەکان مایەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەوان بێت. بۆیا ئێستا هاکەرە بەتواناکەی زەید یارمەتیم دەدات لەم پڕۆسەیە.

دوای ئەوەی دکتۆر لیلا بە ماددە هێوری کردمەوە دیارە کە زەید لەگەڵ ئەپۆڵۆ قسەی کردوە، لەبەر ئەوە کە بەیانی ڕۆژی دواتر بە خەبەر هاتم، بینیم کە زەید لەگەڵ منداڵەکان لەسەر جێگەکەمن.
ئەو بە باشترن شێوە باوکایەتی دەکرد بۆ منداڵەکانی. وە دیار بوو کە ئەوان زۆر دڵخۆش بوون بە ناسینی باوکیان. تەنانەت کاژا'ش لەگەڵیدا کرایەوە وە بە ڕویدا پێکەنی، هەرچەندە هەر زیاتر منی بەلاوە گرنگ بوو هەتا باوکی.
هەرگیز خۆم بە بەختەوەر نەزانیوە هەتاوەکو ئەو کاتەی کاتم لەگەڵ منداڵەکانم و باوکیان بەسەر برد.

من لە ڕابردوودا زۆر نەمدەتوانی منداڵەکانم ببینم. ئەوان هەر کە گەشتن بە تەمەنی پێنج ساڵی، من ئەوانم ڕەوانەی قوتابخانەی تایبەت کرد بۆ ئەوەی بتوانم بەدوای باوکیاندا بگەڕێم.
بەڵام کە ساڵێک دوای ئەوە کچەکەم ڕفێندرا، من هەموو هیوایەکم لە دۆزینەوەی باوکی منداڵەکانم لەدەست دا... وەک ئەوەی هەموو بیروهۆشم لەدەستدا، وە بووم بە ئافرەتێکی شێت کە پێویستی بە بۆنی خوێن هەیە بۆ ئەوەی بژی.
بەبێ بیرکردنەوە دەستم بە خوێن پیس دەکرد.
هەموو ئەو مەشق و ڕاهێنانانەی دەزگای ئاریس بۆ یەکەم جار سودی لێ بینرا. وە یارمەتی دام کە توڕەیی دەڵم بەم دوونیایە دڕندەیە بڕێژم.

بەم دونیایەی کە منی لە نێو دەستەکانی ئاریس'ی نەفرەتی کرد.
ئەم دونیایەی ژیانە بێسوودەکەمی کرد بە دانەیەکی پڕ لە بەدبەختی.
ئەم دونیایەی کە هەموو خەون و هیوای منێکی شەش ساڵانی تێکشکاند.
ئەم دونیایەی بوکەڵەکەمی لە دەستم دەرهێنا و چەکێکی خستە جێی.

دوای ئەوەی توانیم لە ڕێگەی ناسنامە ساختەکەمەوە بچمە ناو یانەکەیەوە. من بە وریاییەوە چاوەکانم لە خۆم کردەوە.
بە بێدەنگی بە ناو هەزارەها کەسی سەرخۆش و ناتەواودا ڕۆشتم. وەک مارێک کە هەوڵی دەدا لە نێچیرەکەی نزیک ببێتەوە بەبێ ئەوەی نێچیرەکە بە خۆی بزانێت.
"ئەو بەرەو شوێنی مانەوەی دەڕوات. نهۆمی سێیەم هۆڵی لای ڕاست. ژووری ژمارە نۆ." میشا ڕوونی کردەوە.
"ئافەرم، ڕێوی." من بە دەنگیکی هێمنەوە وەڵامی ئەوم دایەوە.
ئەو پێی ناخۆشە کە ئەوان بە ناوی خۆیان بانگ ناکەم. بێزار دەبێت کاتێک هانا بە قژلول بانگ دەکەم وە کاتێک بە دکتۆر لیلا دەڵێم قژزەرد.
وە لە هەموویان ناخۆشتر بۆ ئەو ئەوەیە کە بە ڕێوی بانگی دەکەم. ئەو دەیەوێت بیسەلمێنێت کە ئەوان کەسانێک نین کە من بە کەم تەماشایان بکەم.

REVENGE ♕︎Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin