9. ZADE.

642 77 30
                                    


"یەکدی دەبینینەوە، خۆشەویستەکەم"
دەنگی وەکو برینێکی قوڵ لە خەونەکەمدا چەسپاوە.
خۆێنی لێ دێت.
من بە دەنگی تەقینەوەکە بەخەبەر هاتم، بە تەنها.
لەسەر جێگەیەک کە خۆشترین ساتەکانم لەسەری بەسەر برد.

"گەورەم، گەشتینە کۆشک." شۆفێرەکەم منی لە بیرکردنەوە دەرهێنا.
لە ئۆتۆمبێلێکە دابەزیم وە بە خێرایی بەرەو کۆشکەکە ڕۆشتم، هەموو گروپەکە لەبەر دەرگاکە چاوەڕوانم بوون. "هەر ئێستا پێداچونەوە لەسەر تەقینەوەکەی ئەمشەو بکە."من بە میشا'م وت، لە کاتێکدا کە بەرەو ئۆفیسەکەم ڕۆشتم. هەموو گروپەکە لە دوامەوە.
"تۆ لەوێ بووی، نازانیت چی ڕوویداوە؟"ئەو لە دوامەوە وەڵامی دامەوە.
'میشا' یەکێکە لە دوو هاکەری گروپەکە، هەتاوەکو بێت گەمژە و بێزارکەرە بەڵام زیرەکیەکەی سوودی زۆری بۆ من هەیە. "میشا، دووبارەی ناکەمەوە." من بە خێرایی ئاگادارم کردەوە.
"بەڵێ." ئەو بەپەلە ئایپۆدەکەی دەرهێنا وە دەستی کرد بە گەڕان.
"چی ڕویدا؟" 'ڕەی' پرسی. لە کاتێکدا گەشتینە ئۆفیسەکەم وە لەسەر کوشنەکان دانیشت.

"دەرکەوت ئەو گەمژەیە ڕاست دەکات، ئەو بەڵگەی باشی هەیە وە وتی دوای ئەوەی کە من ڕازی بووم، ئەو لە کۆبوونەوەی داهاتودا ئاشکرای دەکات." من ڕوونم کردەوە.
"تازە ڕوونادات." میشا ڕایگەیاند.
"مەبەستت چییە؟" 'هانا' لە میشا'ی پرسی.
"ڕاوچییەکە، پێش ئێمە دەستی پێیگەشت. ئەو یانەکەی تەقاندەوە وە ژان'ی کوشت." میشا بە سەرسوڕماوی زەردەخەنەیەکی کرد. "هەر بەڕاستی ئەو نەفرەتییە زیرەکە." ئەو وتی.
"لە کامێراکاندا هیچ دەرکەوتووە؟" ڕەی' پرسی.
"دەستی بەسەر هەموو کامێراکان گرتووە، بەڵام لێرە گەواهیدەرێک دەڵێت کە بکوژەکە لە شێوەی ئافرەتێکی ڕەشپۆش بووە." میشا ڕوونی کردەوە.

لەو چرکەدا هەموو ڕەنگ لە پێستم بوویەوە. وە خوێنم لە دەمارەکانمدا وەستا.

"واتە هەموو ئەم کاتە ئەم بکوژە سەیرە ئافرەت بووە!؟ بەڕاستی ئافەرم!" 'ڕان' بە پێکەنینەوە وتی، لە کاتێکدا چەپڵەی لێدەدا.

نەخێر ناکرێت، نابێت ئەو بوبێت. ناکرێت بکوژەکە ژێر لوتمدا بوبێت.

من بە خێرایی دەستم کرد بە کردنەوەی کراسەکەم.
"زەید، تۆ باشیت؟" هانا لە منی پرسی.
من کراسەکەم لەبەرکردەوە. وە فڕێمدایە سەر زەوی.
ڕووم لە ئاوێنەکە کرد......
"تۆ چیت کردوە براکەم!؟" ڕەی بە خێرایی هەستایەوە و تەماشای جەستەی کردم. کە هەمووی بریندار بوو.
شوێنی گازگرتن وە شوێنی نینۆکە تیزەکانی بە ڕوونی بە جەستەمەوە دیارە.
بەڵام ئەوەی کە لە هەموویان جوانتر دیارە، مۆری 'ڕاوچی بێدەنگ'ە کە لەڕێگەی نینۆکەکانی لەسەر سنگم هەڵیکۆڵیوە.
من لەگەڵ گەورەترین دوژمنم خەوتم، وە ئەویش وەک سوکایەتیەک شوێنەواری خۆی لەسەر جێهێشتم.
بەڵگەی ئەوەی کە منی گەمژە ناتوانم بیگرم. ناتوانم لەناوی ببەم.

من زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد، وە تەماشای گروپەکەم کرد کە بە سەرسوڕماویەوە تەماشایان دەکردم. لە پڕدا میشا دەستی کرد بە پێکەنین.
نەک پێکەنینێکی ئاسایی. بەڵکو کەوتە سەر ئەژنۆکانی وە بە بەرزی وەکو ئاژەڵ هاواری دەکرد.
"ت-تۆ لەگەڵ ئ-ئەو!! هاهاهاهاها ئااااااا هەموو جەستەی کۆڵەوار کردووی هاهاهاها، تکایە بڵێ کە زۆرانبازیتان کردوە نەک سێکس هاهاهاها" ئەو وەکو گەمژە هاواری کرد.
"تۆ بەڕاستیتە؟! لەگەڵ 'ڕاوچی بێدەنگ ' خەوتیت؟!" ڕان' بە سەرسوڕماویەوە پرسی.
من هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی پێش ئەوەی لەسەر کورسییەکەم دانیشم. "ئەو بەڕاستێتی." ڕان بە خۆی گوت.

REVENGE ♕︎Where stories live. Discover now