8. CAROLINA.

676 78 1
                                    


12 years ago.
دوازدە ساڵ پێش ئێستا.

"تکایە، یارمەتیمان بدەن، ئەو ئازاری هەیە، شەش ڕۆژ بە ڕێگەوە بووین تەنها ئاوی خواردوەتەوە." ئەپۆلۆی نۆ ساڵان لە پاسەوانی دەرمانچانەکە دەپاڕێتەوە کە بمانکاتە ژوورەوە.
دوای ئەوەی دەزگای 'ئاریس' تەختی زەوی کرا، وە کاکە ڤێرۆ و زەید بێ سەروشوێن بوون. منو ئەپۆڵۆ بۆ ماوەی هەفتەیەک لە دوورگەکە ڕامانکرد. بەبێ خۆراک بەبێ ئاو بەبێ شوێنی مانەوە.
ڕامانکرد هەرچەند توانیمان ڕامانکرد. ئەو ترسەی لە دڵماندا بوو هەموو مانای هیلاکی لەبیر بردینەوە.
لە کۆتاییدا دوای ٦ ساڵ لە ئەشکەنجە و مەشقی سەخت هەستمان بە یەکەم تامی ئازادی کرد.

"دوور بکەوەرەوە بچکۆل، ناتوانم یارمەتیت بدەم." پاسەوانەکە پاڵی بە ئەپۆڵۆیەوە نا، کە ناڕازی بوو لەوەی کە بڕوات. "تکایە تەنها چارەسەری بکەن." ئەو دیسانەوە دەپاڕێتەوە.
"لێرە بڕۆ هەی نەفرەتی!" پیاوەکە بە توندی ئەپۆڵۆی فڕێدایە سەر زەوی.

ئازار و برسێتی و تینێتی بەرچاوەکانی تاریک کردم.
بە توندی دەستم بە کەمەرمەوە گرت لە کاتێکدا ئەپۆڵۆ هەستایەوە وە بە شڵەژاوی هەوڵی دەدا بەرزم بکاتەوە لەسەر زەوییەکە. "کارۆ، تکایە هەستەوە، با بڕۆین بۆ شوێنێکی دیکە، دڵنیام کە کەسێک یارمەتیمان دەدات." ئەو بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە وتی.
"کێشە نیە من باشم کەمێکی دیکە باش دەبم، تەنها کەمێک برسیمە. " من بە بێهێزی هەستامەوە سەر پێیەکانم.
لە ڕاستیدا هیچ باش نییم، دوو مانگە هەمیشە نەخۆش دەکەوم، وە لە کاتی مەشق کردندا ئەو هێزەی کە پێشتر هەمبوو ئێستە نەماوە. پێیەکانم ئازاریان هەتا دێت زیاد دەکات وە پشتم وەکو پیاوی پیری لێهاتووە.
پشکنەرەکە کاتێک کە مەشقم دەکرد وتی کە کێشم زۆری کردوە، وە سزایەکی سەختی دەیام لەسەری.

دەستەکانم لەسەر شانی ئەپۆڵۆ دانا وە لەگەڵی بەڕێ کەوتم...بۆ کوێ؟ نازانم، بەڵام هەر ڕۆشتین.
گەڕاین بەدوای شوێنێک کە بە سەلامەتی تێیدا بمێنینەوە.


<<<<<<<<<



"هیچ هەواڵێکی دێڤا هەیە؟" من پرسیم لە کاتێکدا لەسەر کەنتۆری چێشتخانەکە دانیشتم.
"پاسەوانەکان دەڵێن کە هەموو شتێک لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە. " ئەپۆڵۆ وەڵامی دایەوە، وە دبەیەک ئاوی بۆ هەڵیام. "زۆر باشە." من ئاوەکەم گرتەوە و بە خێرایی خواردمەوە.
"ئێێ، ئەو کەسە ناسراوە کێ بوو کە چاوت پێکەوت هەفتەیەک پێش ئێستا؟" ئەو پرسی.
"زەید." من بە زەردەخەنەیەکی بچوکەوە وتم.

ئاوەکەی لە قوڕگی ئەپۆڵۆدا گیر بوو وە دەستی کرد بە کۆکین. "و-واتە چی ز-زەیدت بینی؟!" ئەو بە توندی وتی. من سەرم بە بەڵێ لەقاند.
"ت-تۆ چاوت بە کاکە زەید کەوت، دوای هەفتەیەک بە من دەڵێیت؟" ئەو بە توڕەییەوە پرسی.
"ئەم هەفتەیە کاری زۆرمان هەبوو، لەبیرم کرد." من وتم. "لەبیرت کرد؟!؟! ۆفففف، باشە ئەی قسەت لەگەڵ کرد؟" ئەو بە شڵەژاوی بەناو چێشتخانەکەدا دەسوڕایەو.
" زۆر فریای قسەکردن نەکەوتین." من زەردەخەنەیەکم کرد.
"واتە چی فریا-- تۆ لەگەڵی خەوتیی؟ دوای هەموو ئەم ساڵانە یەکەم شت کە کردتان دوای بەیەک گەشتن، سێکس بوو؟!" ئەو وا تەماشای دەکردم کە من گەمژەترین مرۆڤی سەر زەوی بم.
زەردەخەنەکەم گەورەتر بوو وە دیسانەوە سەرم بە بەڵێ لەقاند.
"تۆ گەمژەیت؟! دەزانی ئێمە چەندە بەدوایاندا دەگەڕێین؟ تۆ چۆن ئەو هەلە لەدەست ئەدەیت؟" ئەو هاواری کرد.
"من سەرەتا نەمزانی کە ئەوە، هەردووکمان ماسکمان بەستبوو وە ئەو منی نەناسییەوە." من وەڵامم دایەوە.
"ئەمجا من کارم هەبوو، دڵنیام کە دەیدۆزینەوە." من بەردەوام بووم.
"هەموو ئەو ساڵانە نەماندۆزییەوە، ئێستە چی گۆڕاوە؟!" ئەو بە توندی وتی.
"هەموو ئەو ساڵانە ئێمە دڵنیا نەبووین کە زیندووە یان نا، ئێستا دەزانین کە زیندووە و لە هەمان شاردایە کە ئێمەی لێین." من دەنگم بەرز کردەوە.

ئەپۆڵۆ بێدەنگ بوو وە لە شوێنی خۆی وەستا.
من لەسەر مێزەکە هاتمە خوارەوە و لە بەردەمی وەستام. "سێرمکە، دەزانم کە زۆر بیریان دەکەی، منیش بیریان دەکەم. دڵنیام کە دەیان دۆزینەوە."
من بە هێمنی وتم، وە لەباوەشم کرد.

"دڵنیام کە دەگەڕێنەوە، وە خێزانەکەمان دیسانەوە یەک دەگرن، منداڵەکانی ئاریس هی ئەوە نین کە بڕوخێن."














Thank you for reading <3
[14/5/2023]

REVENGE ♕︎Onde histórias criam vida. Descubra agora