10 . ZADE

614 71 9
                                    


"تکایە، من ناتوانم هیچ بڵێم، ئەو لەناوم دەبات." 'ماریانا روسۆ' خێزانی ژان بە گریانەوە هاواری کرد.
"کێ؟ ئەو کێیە؟" مارک بە خێرایی لە ئافرەتەکەی پرسی.
"ڕاوچی بێدەنگ." ئەو وەڵامی دایەوە. " ئەو هەڕەشەی کرد، وتی کە منداڵەکانم بێ دایک دەکات. تکایە ئەوان هێشتا بە مردنی باوکیان نەزانیوە." ئافرەتەکە بە چاوە ئاوساوەکانی لە من پاڕایەوە.

ئەمە پێنجەم ئەندامی خێزانی 'ژان ڕووسۆ'یە کە لێپرسینەوەمان لێ کردوە. هەموویان بێ ئاگان لە بەڵگەکانی کە بە دەستی 'ژان'ەوە هەبوو، بەڵام ئێستە دیارە کە خێزانەکەی بە بەڵگەکان دەزانێت.
'ڕاوچی بێدەنگ' تەنها هەڕەشەی لە ئەو کردوە، واتە ئەویش دەزانێت کە تەنها خێزانەکەی ئاگادارە.
"دڵنیابە کە ئێمە دەتپارێزین." من بە هێمنی وتم.
"تۆ تەنها ئەوەمان پێ بڵێ کە دەیزانیت، وە ئێمەش بە ژیانمان پارێزگاری لە تۆ و منداڵەکان دەکەین." مارک ڕوونی کردەوە.
ماریانا چاوەکانی فراوان بوونەوە و بە شڵەژاوی سەری لەقاند . "نەخێر! تۆ ئەو ناناسیت، ئەو ئافرەتە زۆر ترسناکە! دڕندەیە!" ئەو ترسەی لە دەنگی ماریانا'دا دەبیسترا بەڵگە بوو بۆ دڕندەیی ئەو نەفرەتییە.

"ئەو هیچ نیە لە چاوی دڕندەیی مندا! " من بە توڕەییەوە وتم. "هەر ئێستا هەرچی دەزانیت هەڵیڕێژە تاوەکو دڕندەییم پیشان نەیاویت!"
"گەورەم، هێمن بەرەوە." مارک بە هێمنی ئاگاداری کردمەوە. "تۆ ئەو زیاتر دەترسێنیت."
"مادام هێندە باشی لێ دەزانیت، تۆ لێی دەربێنە!" من بە توڕەییەوە وتم پێش ئەوەی لە ماڵەکە بڕۆمە دەرەوە .

من لە ئۆتۆمبێلێکە چاوەڕێی مارک'م کرد هەتاوەکو گەڕایەوە. "چی بوو؟" من پرسیم.
"شوێنەکە لە کارگەیەکی داخراوە، پێشتر کارگەی لۆکە بووە، وادیارە ئێستە شوێنی مانەوەی بکوژێکی شێتە." ئەو وەڵامی دایەوە.
"ئێستە چی بکەین؟" ئەو ئۆتۆمبێلێکەی بەکار خست وە لە پاخچەت ماڵەکە دەرچوو.

"ئێستە دەڕۆین ئەو نەفرەتییە دەستگیر دەکەین."

<<<<<<<<<<<<<<<<<<<

"ئێرە شوێنەکەیە." میشا لە ئامێری پەیوەندیەکەوە وتی. "سێ ڕێڕەوی چوونەژوورەوە هەیە کە هەموویان بە ئاسانی دەشکێنرێن. " ئەو ڕوونی کردەوە.
"ڕەی! هەر ئێستا پاسەوان بنێرە بۆ ژوورەوە!" من لە ئامێرەکەوە گوتم. "بەڵێ گەورەم." ئەو وەڵامی دایەوە.
"میشا چاوت لەسەر هەموو ڕێڕەوەکان بێت، نامەوێت تەنانەت ئاژەلێکیش بەبێ ئاگاداری من دەربازی ببێت." من بە میشا'م وت.
"لە ئێستادا کامێرا لەسەر هەموو ڕێڕەوەکان هەیە." میشا وەڵامی دایەوە.
"مارک، لێخوڕە! دەمەوێت لە شوێنی ڕوداوەکان بم." من بە مارک'م وت. وە ئەو بە خێرایی پێی لەسەر بەنزین دانا وە لە کارگەکە نزیک کەوتەوە.

مارک ئۆتۆمبێلێکەی لە پێش یەکێک لە ڕێڕەوەکان وەستاند وە من بە خێرایی دابەزیم.
بینیم کە زۆربەی پاسەوانەکان لە دەرەوەی ڕێڕەوەکان وەستاون. "ئێوە چاوەڕێی چی دەکەن؟" من بە توڕەییەوە پرسیم.
"گەورەم، نزیکەی سی پاسەوانی چەکدار لە ژوورەوەیە، ڕەی سەرپەرشتییان دەکات." ڕان بە منی وت.
"ئەو نەفرتییە لێرە نییە." ڕەی لە ئامێرەکەیەوە هاواری کرد. "مەبەستت چییە؟" من پرسیم.
"هەموو نهۆمەکان پاکن وە هیچ شوێنەوارێکی ژیانی تێدا نییە." ئەو بەردەوام بوو.
"مارک! چەکەکەتم بەرێ. من خۆم دەچم." من بە توڕەییەوە وتم. "بەڵام گەورەم ئەوە مەترسیدارە!" ئەو بە توندی ئاگاداری کردمەوە.
"دەبێت خۆم دڵنیا ببمەوە!" من وتم.
مارک بەبێ ئەوەی هیچ بڵێت چەکەکانی لە دەستم کرد.

REVENGE ♕︎Où les histoires vivent. Découvrez maintenant