33. ZADE.

574 51 21
                                    


داهاتووم..
هەمووی لە پێش چاوم سڕایەوە. تەنها لە ماوەی یەک چرکەدا هەموو مانایەکی ژیانم لەدەستدا.
لەو چرکەی دەرگای فڕۆکەکە تەقیەوە وە خۆشەویستەکەم _کە تاکە کەس بوو کە خۆی نەبەستبێتەوە_ وەکو پارچەیەک کاغەز فرییە دەرەوەی فڕۆکەکە.

بە هۆی کرانەوەی دەرگاکە، فڕۆکەکە کەوتە حاڵەتی رزگارییەوە وە بەردەوام بوو لە ڕۆشتن لە کاتێکدا هەوای دەرەوەی فڕۆکەکە بە دڕندەیی هەموو شتێکی ناو فڕۆکەکەی ڕادەکێشا.

وەک چۆن ژیانی منی وێران کرد.

ئێمە زیاتر لە سەد کیلۆمەتر بەسەر دەریاوەین. هیچ ئەگەرێکی ڕزگار بوونی ئەو نییە. ئەو هەرگیز داهاتوومان بەیەکەوە نابینێت.

بەڵام من هیچ داهاتوویەکم بەبێ ئەو نییە.

بیروهۆشم لەدەست دا، مێشکم لەکارکەوت وە پێش ئەوەی بیر بکەمەوە قایشی کورسیەکەم کردەوە وە بە خێراییەکی دڕندانە خۆم لە فڕۆکەکە فڕێدایە دەرەوە.

تەنها لەو ساتە گوێم لە هاواری ئەندامانی گروپەکەم بوو. خێزانەکەم، کە هەرگیز ئەوان نابینمەوە.

بە تەواوی هێزم خۆم بەرەو خوارەوە پاڵ نا، وە چاوم بە کارۆلینا کەوت کە تەنها چەند مەترێک لە منەوە دوور بوو لە هەوادا.
پاڵم بە خۆمەوە نا هەتاوەکو دەستم بە جەستە بێ جووڵەکەی خۆشەویستەکەم کەوت.
ئێمە سەراوژێر بووینەوە لە هەوادا وە من بە تەواوی هێزم ئەوم بە خۆمەوە ئاڵاند.

ئەو بێئاگا دیار بوو، بەڵام چاوەکانی کرانەوە کە هەستی بە جەستەی من کرد. هێزی کێشکردنی زەوی بە دڕندەیی بەناو هەورەکاندا ئێمەی ڕادەکێشا، بە شێوەیەک کە هەناسەدان قورسترین و بە ئازارترین جووڵە بوو لە جەستەماندا.
"من لێرەم، خۆشەویستەکەم." دەنگم بە شڵەژاوی و لاوازی دەرچوو. "ئێمە بەیەکەوە دەڕۆین!"

دڵم هەوڵی دەدا لە سنگمەوە دەربچێت، لە کاتێکدا پارچەپارچە دەبوو بە بیر کردنەوە لە بارودۆخەکەمان.
بۆ ساتێک هیوام هەبوو، هیوام هەبوو کە ئێتر بەختەوەر دەبین. هیوام هەبوو کە داهاتوویەکی داهاتوویەکمان دەبێت. "بە نەفرەت بیت!!" من بە تەواوی هێزم هاوارم کرد. هەموو توڕەیی دڵم لە کوتایی چرکەکانی ژیانمدا دەربڕی.

"نەخێر تکایە! تکایە بگەڕێوە بۆلای منداڵەکان. تکایە ئەوان بێ باوک مەکە!" کارۆلینا بە گریانەوە هاواری کرد، سەرەڕای ئەوەی کە دەنگی بە ئەستەمی دەردەچوو. هەموو لە کاتێکدا هەوڵی دەدا پاڵم پێوە بنێت، وەک ئەوەی کە ئەوە ببێت بە ئەگەری ڕزگار بوونم.

هەتاوەکو لە دەریاکە نزیک دەبووینەوە من کارۆلینا'م توندتر لە باوەش دەگرت. "بمبورە! تکایە بمبورە خۆشەویستەکەم! ئێمە شایەنی ئەوە نەبووین! نەفرەتی ژیان بە ئێمە ڕازی نەبوو! ئەمە ڕاست نییە! بە نەفرەت بیت! ئێمە شایەنی ئەمە نەبووین!" من بە تەواوی هێزم هاوارم کرد، لە کاتێکدا هەرچییەک بەمێشکمدا دەهات دەمگوت.
دەنگی گریانە لاوازەکەی خۆشەویستەکەم هەموو مانایەکی مرۆڤایەتی لەبیر بردمەوە.

ئەمە سزایە. سزای ژیانە بۆ ئێمە، وەک ئەوەی هەموو ژیانمان بەسەرمان دێت. ئێمە نەدەبوو بوونمان هەبێت. هەموو ژیانمان ئازار و ئەشکەنجە بوو وە سەرەڕای ئەوەش قەدەرمان بەختەوەری نەبوو.

"زۆر خۆشم دەوێی شازادەکەم. بەبێ تۆ هیچ مانایەک لە ژیانی من نامێنێت! ژیان بەنەفرەت بێت! من لەگەڵت دێم بۆ دۆزەخ!" سییەکانم ئازاریان هەبوو، وە زۆر بە ئەستەمی کاریان دەکرد.
"زۆر سوپاست دەکەم کە ئەگەر بۆ کاتێکی کەمیش بوبێت منت بەختەوەر کرد! منت کرد بە باوک، وە خۆشییەکانی ژیانت بۆ دەرخستم!" گەرووی خۆم پڕ بوو لە گریان لە کاتێکدا بە کۆتا دڵۆپەی هێزم هەوڵم دەدا کۆتا وشەکانم بڵێم.

"خۆشم دەوێیت! تکایە بمبورە! من تۆم زۆر خۆش دەویت! کۆتا ترپەکانی دڵم بۆ تۆ لێدەدەن!" ئەو بە دەنگە لاوازەکەیەوە لە گوێمدا گوتی.
"تۆ باوکی منداڵەکانی منیت، تەنانەت لە دۆزەخیش شانازی بەوە دەکەم! تۆ منت ڕزگار کرد! زۆرم خۆش دەوێیت ئازیزەکەم!" وشەکانی هەتاوەکو دەهات منی لە ژیان تووڕە دەکرد....ئێمە شایەنی ئەمە نەبووین!

نەفرەتی، ئێمە بێتاوان بووین ژیان یاری بە ئێمە کرد وە ئێستاش بە دڵخۆشی ئێمە ڕازی نییە!
تاکە خەونی ئێمە بەختەوەری بوو! ئەم ژیانە بێ ویژدانە بەنەفرەت بێت!

من بە ئەستەمی چاوەکانم کردەوە بۆ ئەوەی بۆ کۆتا ساتی ژیانم ڕوخساری ئەو ببینم. دەستم لە پشتی ملی کارۆلیناوە گرت وە بە قووڵترین شێوە ماچم کرد. ژیانم بە تامکردنی لێوەکانی خۆشەویستەکەم کۆتا پێهێنا.

هەناسەدان لە ڕێگەی لوتمەوە ئەستەم بوو، بەڵام بە هیچ شێوەیەک لێوەکانی کارۆلینا'م بەرنەدا.
دڵم پارچەپارچە بوو کاتێک خۆشەویستەکەم لە باوەشمدا بێئاگا کەوت، بەڵام هەر لێوەکانیم بەرنەدا.

ژیان لە دژی ئێمە بوو. ئێمەی بە شایەنی بەختەوەری نەزانی. وە لە بەختەوەرترین ساتەکانی ژیانمان لە ئێمەی دا.
ئەو ئەڵقەی ئامادەم کردبوو کە لە دەستی خۆشەویستەکەمی بکەم لە گیرفانی کراسەکەم بوو، وە وەکو ئاسنێکی گەرم سنگمی دەسووتاند...بەسەر دڵمەوە.

"بە نەفرەت بیت! هەموو ئەو ئازارانەی چەشتمان بەس نەبوو؟!" توڕەیی و دڵشکاویم یەکیان گرت وە هەموو جەستەم لە ناڕەوای ژیان بەرامبەر بە ئێمە دەسووتا.

تەنها لەو کاتەی کە هیوام هەبوو هەموو شتێکم لەدەستدا. وەک چۆن کەوتمە دەستی ئاریس'ی نەفرەتیەوە ئێستا دەکەومە دەستی مەرگەوە.

هەرگیز ناتوانم لەوێ بم بۆ بینینی منداڵەکانم کە گەورە دەبن. لەوی نابم بۆ ئەوەی هاوسەرگیری براکەم ئەپۆڵۆ ببینم. هەرگیز توانجە بێتامەکانی میشا نابیسمەوە. لەگەڵ مارک ناڕۆم بۆ ڕاوە ماسی. وە منداڵەکەی براکەم ڤێرۆ نابینم. هاوسەرەکانی ڕەی و ڕان نابینم وە ناتوانم ئاهەنگەکەیان تێکبدەم.

لە هەمووی بەئازارتر. هیچ داهاتوویەکم نابێت لەگەڵ خۆشەویستەکەم...

بە تەواوی هێزم هاوارم کرد، دەنگە لاوازەکەم شکا وە بە تەواوەتی هەناسە لە سییەکانم نەما.

وە تەنها لەو کاتەدا ئەم ئەشکەنجە نەفرەتییە تەواو بوو وە نوقمی دەریاکە بووین. بە تەواوی هێزم هەوڵمدا کە جەستەی خۆشەویستەکەم بە خۆمەوە بگرم بەڵام دەریاکە وردەوردە لە هەموو بیروهۆشم ڕووتی کردمەوە وە منی ڕەوانەی مەرگ کرد.












THE END.
















thank you for reading <3
[5/8/2023]

REVENGE ♕︎Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon