31. HANNAH.

412 53 207
                                    

من بە پەرۆشیەوە بە دیاری ئەپۆڵۆیەوە وەستام لە کاتێکدا ئەو پەیوەندی بە سەرۆک و کارۆلینایەوە کرد.
"ئێێ، هەواڵ چییە؟" من ڕاستەوخۆ پرسیم کاتێک ئەو پەیوەندیەکەی بچڕاند.
ئەو بە چاوە شیرینەکانی تەماشای کردم وە بە زەردەخەنەیەکی بچوکەوە دەستمی بۆ لێوەکانی هێنا وە ماچی کرد.
"شتومەکە دزراوەکان کاری لقی ئایداهۆ نییە. بەڵکو یاریەکە کە براکەم 'ڤێرۆ' کردویەتی بۆ ئەوەی سەرنجمان ڕابکێشێت." ئەو بە هێمنی ڕوونی کردەوە.

"ڤێرۆ؟ مەبەستت ئەندامەکەیترە؟ ئەوەی کە تەمەنی لە ئێوە گەورەتر بوو."من بە سەرسوڕماویەوە پرسیارم کرد. لە وەڵامدا ئەپۆڵۆ تەنها سەری بە بەڵێ لەقاند وە ماچی بچوکی لەسەر پەنجاکانم جێهێشت.
"لە کۆتایدا دەتوانین ئاسودە ببین. بەو بەختەوەریە گەشتین کە لە ژوورە ساردەکانی دەزگای ئاریسدا خەونمان پێوە دەبینی."
دڵم پارچەپارچە بوو کە تاریکی و بێهیوایی چاوەکانی ئەپۆڵۆم بیرکەوتەوە کاتێک بۆ یەکەمجار ئەوم بینی.
ئەوە تەنها چەند مانگێک پێش ئێستا بوو، بەڵام جیاوازیەکەی وەکو ئاو ڕوون بوو لە چاو ئەو ئەپۆڵۆیەی کە لە پێشم دانیشتوە.

"ئێوە شایەنی زۆر لەوە زیاترن کە بەسەرتاندا هات. دڵنیام کە لەمەودوا ژیان دەرگاکانی بەختەوەری بۆ ئێوە دەکاتەوە." من دەموچاوی ئەوم لە دەستەکانمدا گرت وە بە نەرمی چاوەکانیم ماچ کرد.
ئەو لە وەڵامدا زەردەخەنەکەی شیرینی کرد وە دەموچاوی هێنایە پێشەوە هەتاوەکو لێوەکانی لەسەر ئەوانی من دانا. وە بە قووڵی ماچی کردم.
"ژیان تۆی بە من بەخشی، وە بۆ هەتاهەتایە من سوپاسگوزار دەبم بۆ ئەو دیاریە." وشەکانی وەکو ئاگر منی تواندەوە وە چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک.
باڵەکانم لە ملی خۆشەویستەکەم ئاڵاند وە بە توندی لە باوەشم گرت.

"من زۆر دڵخۆشم بۆ زەید و کارۆ. ئەوان زۆرترین زیانیان پێ گەشت بە فیداکاری بەیەک گەیشتنیان."
من سەرم بە بەڵێ لەقاند وە تەماشای چاوەکانی ئەپۆڵۆم کرد. "ئەوان زۆر بەهێزن. تەنها بیرکردنەوە لە هەموو ئەو کارەساتانەی بەسەریاندا هاتووە دەیسەلمێمێت کە چەند بەهێزن." من گوتم.
"ئێستاش بیرم ماوە، کاتێک کاژا و دێڤا بچوک بوون. دەگریان بۆ خواردن وە کارۆ بە تەواوی هێزی هەوڵی دەدا کە نەگریێت و خواردن بۆ ئەوان دابین بکات." ئەپۆڵۆ زەردەخەنەیەکی لاوازی کرد وە دەستەکانی بە هێمنی لە جەستەم ئاڵاند.

"ئەوان بەیانی دەگەڕێنەوە، چی دەڵێیت لەگەڵ مناڵەکاندا بڕۆین بۆ پارکێک؟" ئەو سەری بەرز کردەوە وە پرسی. "ئەوە بیرۆکەیەکی باشە، دەتوانین منداڵەکان کەمێک سەرقاڵ بکەین." من بە پەرۆشییەوە وەڵامم دایەوە.

"بڕۆ خۆت ئامادە بکە. من دەچم منداڵەکان ئاگادار دەکەمەوە."

<<<<<<<<<<<<<<<<

"دێڤا! بە هێمنی، ئازار بە خۆت دەگەێنیت." من بە شڵەژاویەوە کچە هارەکەم ئاگادار کردەوە کە بە خێراییەکی زۆر ڕایدەکرد.
"هێمن بەرەوە گیانەکەم. ئەوان هیچیان لێ نایەت." ئەپۆڵۆ بە هێمنی هێوری کردمەوە لە کاتێکدا دەستەکانی لە کەمەرم ئاڵاند. "ئەوان گەورەن. تۆش کەمێک چێژ لە ئەم کاتە ببینە، خەم زۆر دەخۆیت." ئەو لە گوێمدا گوتی وە ماچی ڕومەتی کردم.
"چی بکەم. سەرۆک پارچەپارچەم دەکات ئەگەر بزانێت زیان بە منداڵەکانی گەشتووە." من بە هێمنی گوتم.

"تۆ زۆر بەباشی دەزانیت کە هەرگیز ڕێگە نادەم شتی لەو شێوەیە ڕووبدات." ئەو بە زەردەخەنەیەکی سێکسیەوە گوتی. "دەزانم." من زەردەخەنەیەکم کرد وە سەرم لەسەر شانی حەساندەوە.

"شازادەکەم. بەڵێن بێت، کە بەیانی هەر کە گروپەکە گەڕایەوە. من پەیوەندییەکەمان ئاشکرا دەکەم." ئەو بە دەنگێکی هێمنەوە گوتی لە کاتێکدا نێوچێوانی ماچ کردم. "بە ڕای من با کەمێک بوەستین، براکەت تازە گەڕاوەتەوە." من بە دوودڵییەوە گوتم.
"ئەوەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەی کە بەیانی ڕایبگەێنین." ئەو بەردەوام بوو. "ئەوە دەبێت بە سوپرایزێکی خۆش بۆ ئەوان."

"باشە، هەرچۆنێک تۆ بتەوێت."


دوای ئەوەی منداڵەکان ماندوو بوون لە یاری کردن. ئێمە ئەوانمان گەڕاندەوە بۆ کۆشکەکە. وە هەردووکیان ڕاستەوخۆ بەرەو ژوورەکانیان ڕۆشتن.
کەمێک بەر لە ئێستا سەرۆک پەیوەندی کرد وە ڕایگەیاند کە ئەوان ئێستا لە فڕۆکەخانەن. وە بەیانی دەگەن بە ماڵەوە.

"ئاه، لە کۆتاییدا خەوتن." ئەپۆڵۆ بە بێهێزیەوە لەسەر کوشنێک دانیشت. "ئەوان زۆر بەپەرۆشن بۆ بینینی دایکوباوکیان. " ئەو گوتی، وە زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانم دروست بوون.
"تەنها چەند کاتژمێرێکی ماوە، ئەوان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە." من گوتم. " ئیتر دەتوانین بە دڵخۆشی بخەوین.."
ئەپۆڵۆ زەردەخەنەیەکی کرد وە منی لە باوەش گرت.
"من زۆر دڵخۆشم. خێزانەکەم دۆزیەوە، ئەوان هەموویان سەلامەتن." ئەو گوتی.

"زەید دەگەڕێتەوە بۆلای منداڵەکانی وە هاوسەرگیری لەگەڵ کارۆلینا دەکات. ئەوان بەختەوەر دەبن.
منیش تۆم هەیە وە بۆ هەتاهەتایە بەختەوەر دەبم لەگەڵت. سەبارەت بە کاکە ڤێرۆ'ش، نازانم کە ئەو خۆشەویستی هەیە یاخود نا. بەڵام دەزانم کە ئێتر خەمەکانمان کۆتایی پێهات."










Thank you for reading <3
[23/7/2023]

REVENGE ♕︎Where stories live. Discover now