27. ZADE

424 46 0
                                    

"ئەمە گاڵتەجاڕییە. " مارک بە دەنگێکی توندەوە گوتی، لەکاتێکدا تەماشای ئەو باڵەخانەی دەکرد کە بە نەخۆشخانە ناسراوە. "مەحاڵە ئەو نەفرەتیە لێرە بمێنێتەوە. " ئەپۆڵۆ گوتی لە کاتێکدا تەماشای ئەو وێنانەی دەکرد کە لەسەر وێبسایتی نەخۆشخانەکە دانرابوو. "ئەم شوێنە لە دۆزەخ دەچێت. " ڕەی گوتی وە بە زەردەخەنەیەکەوە خۆی چەکڕێژ کرد.

"کۆتاجار لێرە نەشتەرگەری ئەنجام دراوە، پێنج ساڵ پێش ئێستا بووە." ئەپۆڵۆ ڕایگەیاند. "وە ئەو نەشتەرگەیەش سەرکەوتوو نەبووە. کابرا دوای دوو رۆژ مردووە" ئەو بە دەنگێکی پڕ لە سوکایەتیەوە گوتی.
"هەرچیەک بێت، ئێمە دەزانین کە ئەو نەفرەتیە لێرەیە. ناحەسێینەوە هەتاوەکو دەیدۆزینەوە. " من بە دەنگێکی جدییەوە ڕامگەیاند. "هەر هیچ نەبێت کچەکەی دەدۆزینەوە. " میشا گوتی لە کاتێکدا تەماشای سکرینە گەورەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکەی کرد. "خاڵەکان دەریدەخەن کە ئەو لێرەیە. یان لەوانەیە لە توالێتەکانی ئێرە ئامێرەکەی داناوەتەوە. کەئەویش مەحاڵە، هیچ مرۆڤێک ناتوانێت هێندە خێرا خواردن دانێت. " ئەو بە دەنگێکی هێمنەوە ڕوونی کردەوە.
"ئمم، تۆ قێزەونیت میشا." هانا گوتی لە کاتێکدا دەموچاوی سوڕاند لە قێزەونی وشەکانی میشا.

"گەدەم تێکچوو. سوپاس براکەم." مارک گوتی وە زلەیەکی بە پشتی میشادا کێشا لە کاتێکدا ئەو لە وەڵامدا تەنها پێکەنی.
"بە هەرحاڵ. ئێمە ناچین بۆ ئەوەی بۆ ئامێرەکە بگەڕێین لە پیسایی دکۆردا. ئێمە بۆ ئاریس دەگەڕێین." کارۆلینا لە تەنیشتمەوە گوتی وە هەموو گروپەکە لە وەڵامدا دەموچاویان سوڕاند لە قێزەونیدا. (بە منیشەوە). "زۆر سوپاس بۆ ئەو زانیاریە." ڕان بە پێکەنینەوە بە کارۆ'ی گوت.
"ئێوە قێزەونن." مارک بە دەنگێکی لاوازەوە گوتی. وە لە ئۆتۆمنێلەکە دابەزی دوای ئەوە خۆی چەکڕێژ کرد.
هەموومان بە دوای ئەودا لە ئۆتۆمبێلێکە دابەزین. چەند ئۆتۆمبێلێکیتر گەشتن کە پڕ بوون لە پاسەوان. وە هەموویان بڵاوەیان پێکرد بە دەوری باڵەخانەکەدا.

من لەگەڵ کارۆ بەپێش کەوتین وە بەرەو ناوەوەی نەخۆشخانەکە ڕۆشتین. چەک ئامادە. وە مێشک لە چاوەڕوانی هێرش.
میشا لە دوامەوە وەستا وە کەمێک تەماشای ئامێرەکەی دەستی کرد. "لەم لایەوە. " ئەو ئاماژەی پێکرد، وە ئێمەش بەو ئاڕاستەیە بەڕێکەوتین. لە هۆڵەکاندا چەند پەرستارێک تێبینی ئێمەیان کرد بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ کاردانەوەیەکیان هەبێت، تەنها بەردەوام بوون لە کاری خۆیان. سەرەڕای ئەوە هەموومان بە ڕوونی چەکدار بووین_ وەک ئەوەی ئاگادار بن بەوەی چی ڕودەدات.
ئەوە دوودڵی بۆ من دروست کرد بەڵام نەمهێشت کارم تێبکات. بەرەو پێشەوە بەڕێکەوتم لەگەڵ کارۆ لە تەنیشتم.

لە کۆتاییدا گەشتین بە یەکێک لە ژوورە تایبەتەکان، وە لە پێش دەرگاکە وەستاین. من ئاوڕم دایەوە وە تەماشای میشا'م کرد. "ئەو لەو ژوورەیە، گەورەم." ئەو بە دەنگێکی جدییەوە بە من ڕاگەیاند.
من ڕووم کردەوە دەرگاکە وە بەبێ بیرکردنەوە دەرگاکەم کردەوە.

REVENGE ♕︎Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora