12. CAROLINA.

621 73 82
                                    

من دۆزرامەوە..
ئەو منی دۆزییەوە و زیندانی کردم لە کۆشکەکەیدا وەک چۆن بیرەوەریەکانی چەندەها ساڵە زیندانیان کردووم.
ئەو هێشتا نازانێت کە من کێم، تەنانەت سەردانیشی نەکردووم، لە چاوی ئەو و گروپە هاوڕێکانیدا من تەنها بکوژێکی شێتم کە بەبێ هۆکاری خوێن دەڕێژم.

من لە ژوورێک گیراوم کە چاودێری چڕی لەسەرە.
ژوورەکە هێچ دیوارێکی نییە، تەنها قەفەسێک کە لە هەموو سوچێکدا کامێرای تێدایە.
"دیارە کە زۆر لە من دەترسن." من بە پاسەوانەکەم وت کە لە دەرەوەی 'قەفەسەکەم' وەستاوە. "کەسێکی هێندە مەترسیدارم کە تەنانەت ناوێریت کە زیاتر لە چرکەیەک تەماشام بکەیت." من زەردەخەنەیەکم کرد، وە پاسەوانەکەش بە بێدەنگی پشتی لە من کرد.
ئارەقە بە نێوچاوانیەوە بوو، وە چاوەکانی دەلەزان.
هەنگاوم بەرەو پێشەوە نا بەڵام زنجیرەکانی کە لە دەوری دەستم بوون، منیان وەستاند.
وردەوردە هەست دەکەم کە باڵەکانم سڕ دەبن بەهۆی ئەوەی بەسترابوون بە سەقفی 'قەفەسەکەم"

"واتە چیی!؟! ئەگەر پێویستم بە دەستشۆر بێت دەبێت چی بکەم؟ لێرە کاری خۆم بکەم؟!" من بە توندی پرسیم. " نەخێر، بەڵام دەبێت سەرەتا هێمن ببیتەوە." ئافرەتێک هاتە ژورەوە، سینیەکی بەدەستەوە بوو.
ئەو جوان بوو، قژێکی بلۆندی درێژی هەبوو، وە دوو چاوی جوانی پێوە بوو.
"بەخێر بێیت شازادە، ببورە پێشوازیەکەم کەموکورتی هەیە." من زەردەخەنەیەکم کرد.
"پێویستم بە پێشوازی نییە، من هاتووم کە برینەکانت ساڕێژ بکەم." ئەو بە وشکی وەڵامی دامەوە بەبێ ئەوەی تەماشای چاوەکانم بکات.
"من بریندار نیم، بەڵام کارێکی باش دەکەی بە لێکردنەوەی جلەکانم." من وتم. ئەو سەری بە بەڵێ لەقاند . "دەرگاکە بکەرەوە، وە خۆشت بڕۆ دەرەوە." ئەو بە پاسەوانەکەی وت. "بەڵام---" پێش ئەوەی پاسەوانەکە قسەکانی تەواو بکات قژزەرد قسەکانی پێبڕی. " ئەو زیندانیە، کۆیلە نییە! هەرگیز جلی لەبەر ناکەمەوە لە پێش تۆ!" ئەو بە توندی وتی.

من هێشتا هەمان جلوبەرگم لەبەرە کە گیرام تیایدا، تانانەت ماسکەکەشم لانەبراوە.

پێش ئەوەی کارگەکە بتەقێنمەوە ئەپۆڵۆ'م ڕازی کرد کە بڕوات و خۆی حەشار بدات، من بە تەنها دەتوانم لە هەموو شوێنێک خۆم دەرباز بکەم بەڵام ئەگەر دوو کەس بین سەرەڕای ئەوەی کە ئەپۆڵۆ چەند بەتوانایە، هەر دەرباز بوون قورس دەبێت.
من کاتێک کە تەقینەوەکە ڕویدا فریاکەوتم کە هەموو بەڵگەیەک لە بوونی ئەپۆڵۆ لە حەشارگەکەدا بسڕمەوە.
وە سەرکەوتوو بووم چونکە کەس بەدوای ئەودا نەگەڕا.

پاسەوانەکە ڕۆشتە دەرەوە وە ئافرەتێکی دیکە هاتە ژوورەوە. کچێکی گەنج کە چاوەکانی هێشتا بێتاوان بوون. پێستێکی ئەسمەری بریقەداری هەبوو، وە قژێکی لولی پرتەقاڵی پێوە بوو. ئەو بە شلەژاوی هاتە ژوورەوە بەبێ ئەوەی تەماشای من بکات.
ترس لە چاوەکانیدا وەکو ئاو ڕوون بوو.
قژزەرد هاتە ژوورەوە وە سینیەکەی لەسەر زەوی دانا.
"من ناوم دکتۆر لیلا'یە." ئەو بە هێمنی وتی لە کاتێکدا هێشتا سێ مەتر لە منەوە دوور بوو. "من نەهاتووم کە ئازارت بدەم یان لێپرسینەوەت لەگەڵ بکەم، من جلەکانت لەبەر دەکەمەوە و جلوبەرگی پاکت لەبەر دەکەم. زۆر باش دەبێت ئەگەر بە هێمنی بمێنیتەوە و بهێڵیت کارەکەمان بکەین." ئەو ڕوونی کردەوە وەک ئەوەی لەگەڵ منداڵێک قسە بکات.

REVENGE ♕︎Where stories live. Discover now