4. CAROLINA

891 80 1
                                    

شوێنێکی تاریک کە بۆنی عەتری هەرزانی لێ دەهات. ڕوناکییەکی بێهێز کە پرتەپرتی دەکرد. وە چەندین دانسەری ڕووت کە بە پەلەپەلی خەریکی گۆڕینی جلەکانیان بوون، کاتێکی کەم ماوە بۆ ئەوەی یانەکە دەستبکات بە شفتی شەوانەی.
سۆزانی بە جلی هەرزان و کۆنەوە لە سوچەکانی یانەکەدا بڵاوەیان دەکرد بە هیوای ئەوەی گەمژەیەکی سەرخۆش بکەوێتە داوەکەیانەوە، وە پارەیەکی کەم وەرگرن بە مژینی ئەندامیان_یان زۆرتر_.
بەڵام وردەوردە لە کاتی دیاریکراو نزیک دەبوویەوە، وە هەموویان لە خۆشەویستی گیانی خۆیاندا یانەکەیان بەجێ دەهێشت.
کەمکەم پیاوی ترسناک و چەکدار لە ناو قەرەباڵغییەکەدا دەردەکەوتن...'هێشتا زووە ' من لە ناخمدا وتم لە کاتێکدا تەماشای دانسەری سەر شانۆکەم دەکرد.

پێستێکی ئەسمەری ناسکی هەبوو وە تەنها شۆرتێکی لە ئەڵماس دروستکراوی لەبەر بوو. سنگی و سمتی لەگەڵ میوزیکەکەدا دەجوڵا
بە بێدەنگی گەڕامەوە ژوری خۆگۆڕین وە لەپێش ئاوێنەکەدا تەماشای خۆمم کرد... سێتێکی ئەڵماسم لەبەر کردبوو، شوێنە گرنگەکانی داپۆشی بوو، بەڵام تەنها ئەوەندە.
زۆر کەس هەیە دەڵێت کە ئەگەر لەکاتی دانسدا جلەکانت لەخۆت بکەیتەوە ئەوا بەو شێوازە دانسی تایبەتی زۆر داوا دەکرێت. بەڵام بۆ من هەرگیز بەو شێوازە نەبووە.
هەمیشە کۆتا کەسم کە دانسەکەی پێشکەش دەکات وە زۆربەی ئەو کەسانەی لە یانەکە دەمێننەوە هەتاوەکو ئەو کاتە لە چاوەڕێی من وەستاون.
هەرگیز جلم لە خۆم نەکردووەتەوە، لە ڕاستیدا من لە چاو هەموو دانسەرەکانیتر پۆشتەم.
کە نزیکی کاتژمێر یەکی شەو دەبێتەوە، ئیتر ئەو کاتەیە کە هەموو خەڵکە ئاساییەکان لە ترسی گیانیاندا یانەکە بەجێ دەهێڵن، وە هەموو یانەکە پڕ دەبێت لە پیاوی مافیا وە زۆرترین کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لە ئەم کاتانەدا ڕودەدات.....هەمیشە ئەم کاتەیە کە سەرۆکی یانەکە دەمنێرێتە سەر شانۆ.
وە ئەم کاتەیە کە نێچیرەکانم کۆتا ساتی خۆیان دەبینن.

بەڵام تەنها یەک کەسە کە ئەمڕۆ دەستم پێی دەگات.
پۆڵۆ چەند لێکۆڵینەوەیەکی کرد وە بۆمان دەرکەوت کە ئەمشەو 'ژان ڕووسۆ' کوڕی 'ئاڵتۆن ڕووسۆ' لێرە دەبێت... ژان پێنجەم کوڕی ئاڵتۆنە، وە هەروەها کۆتا منداڵێتی. بۆیە دڵنیام کە هەرگیز چاوەڕوانی ئەوە ناکات کە بەسەریا دێت.. هیچ کامیان چاوەڕێی ئەوەیان نەدەکرد کە بەسەریاندا هات.

"دەڕۆیت پارە کۆ دەکەیتەوە، یان وەکو گەمژە تەماشای خۆت دەکەیت؟" پاککەرەوەکە بە دەنگە گڕەکەیەوە پرسی. وە من هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی و بەرەو ڕووی لۆکەرەکەم ڕۆشتم و دەرگاکەمکردەوە. "ئەو جوانییەت ماوەیەکیتر نامێنێت، بەڵام پارەکەت هەمیشە بەهای هەیە، گەمژە!" ئەو بە توڕەییەوە وتی.
ئافرەتی گەمژە... هەموو گەنجێتی خۆی لە دانس کردن و سیگار کێشان و خۆفرۆشتن بەفیڕۆ یا.. ئێستاش تەنها پاککردنەوەی بۆ ماوەتەوە. وە دەیەوێت خەفەتی خەساری جوانی گەنجێتی لە مندا دەربکات.
چونکە 'هەمان هەستی منی هەبووە لەم کاتانەدا' وەک چۆن خۆی دەیڵێت.
من بە هێمنی بەناو کەرەستەکانمدا گەڕام هەتاوەکو دەستم بەر ئاسنێکی سارد کەوت.
چەقۆیەکەم لە پشتی دەستمدا شاردەوە، وە بە بێدەنگی دوای کەوتم بۆ ژووری کەرەستەی پاککردنەوە........

باش بوو کە ئەو ژوورە کەرەستەی پاککردنەوەی تێدا بوو ئەگینا پێویستی دەکرد کە بۆ ماوەیەکی زۆر خەریکی لێکردنەوەی خوێنی ئەو ئافرەتەبم لە دەستەکانم.
'هیچ ماددەیەکی پاککەرەوە ناتوانێت خوێنی ئەوان لە دەستم بکاتەوە.' من لە ناخمدا وتم.
بە هۆڵەکەدا گەڕامەوە بۆ ژووری خۆگۆڕین وە بینیم کە سەرۆکی یانەکە لەوێ وەستاوە.
"تۆ چیت لێهات گەمژە؟!" ئەو بە توڕەییەوە وتی وە باڵمی گرت و بەرەو شانۆکە پاڵی پێوە نام. "بڕۆ کاری خۆت بکە!"

یەکەم شت کە تێبینیم کرد بێدەنگی یانەکە بوو، کە شتێکی نامۆیە. وە هەر لەوکاتەدا چاوەکانم کەوتە سەر نێچیرەکەم.
بەڵام شتێکی تر هەبوو کە ژان'ی لەبیر بردمەوە.......

دوو چاو.......یەکێک شین.....یەکێک ڕەش..






















Thank you for reading <3
[24/12/22]

REVENGE ♕︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora