بە تەنها بووم لە تاریکیدا، لە چاوەڕوانی ئەوەی کە تەنها یەک جاریتر بیبینمەوە. گوێم لە دەنگی بێت.
بەڵام هیچ نەبوو.. ئەو دیار نەبوو."زیی؟" دەنگێک لە دوورەوە هات.
"من لێرەم، وەڵامم بدەرەوە ئازیزەکەم." ئەو هەمان دەنگی نەبوو بەڵام مێشکم بە کارۆلینا ناسییەوە.وردەوردە هەستم بە جەستەم دەکرد. وە دوای ئەوە هەستم بە قورساییەک کرد لەسەر سنگم.
"زیی؟" ئەو دیسانەوە ناوی هێنام.
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی وە چاوەکانم کرانەوە.جوتێک چاوی ئەڵماسی یەکەم شت بوو کە بەرچاوم کەوت. وە دوای ئەوە هەموو دەموچاوی ڕوون بوویەوە.
لەو کاتەدا زەنگی ئاگاداری لە مێشکمدا لێیدا وە بە خێرایی بەرز بوومەوە و بە قورسایی جەستەم ئەوم بە سیستەمەکەدا زیندانی کرد ،لە کاتێکدا بە دەستم ملی ئەوم گرت و بۆری هەناسەیم داخست.مێشکم هێشتا تێکەڵاو بوو بەڵام لەپڕدا هەموو دەنگەکانی لە دوامەوە دەهات ڕوون بوونەوە.
"زەید هێمن بەرەوە!" لیلا منی ئاگادار کردەوە."تۆ ئەو دەکوژیت!" ئەمجارەیان هانا بوو کە بە پەشۆکاوی وتی.
"براکەم، ئەوە کارۆلینایە!" ئەوەیان نازانم کێ بوو، وە بەلامەوە گرنگ نەبوو کە کێیە.دەستم لە ملی شل کردەوە و تەماشای دەموچاوی ئەوم کرد کە سوور هەڵگەڕابوو. ئەو چاوەکانی ئەڵماسی بوون. وە قژی درێژ و کاکاوی بوو. برژانگەکانی درێژ و ئەستوور بوون هەر وەک منداڵی.
ئەو کارۆلینا بوو...
من بە خێرایی لەسەر جەستەی هەستامەوە ، و تەماشای ئەوم کرد کە بە هێواشی لەسەر پشتی هەستایەوە، لە کاتێکدا بە توندی هەناسەی دەدا.
ئەو زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد."بەیانیت باش." دەنگی وەکو ئێکۆ دەهات وە مێشکم دەسوڕا لە هەموو زانیارییە تازەکانی کە وەریگرتووە.
"جێمان بهێڵن." من بە گروپەکەم وت کە بە بێدەنگی لە پشتم وەستابوون.
"تۆ دڵنیای--" ڕان پرسیاری کرد بەڵام من پێمبڕی.
"دووبارەی ناکەمەوە!" من فەرمانم کرد.
ئەو بێدەنگ بوو وە دوای ئەوە یەکە بە یەکە لە ژوورەکە ڕۆشتنە دەرەوە.من تەماشام کردن هەتاوەکو دەرگاکەیان لەدوای خۆیان داخست. وە دیسانەوە چاوم کەوتە سەر ئەو ئافرەتەی کە هێشتا لەسەر جێگەکەم دانیشتووە.
"تۆ کێی؟" من پرسیم.
"بیرم دەکردی، کاکە 'زیی'." ئەو زەردەخەنەیەکی کرد و بە توندی لە باوەشی کردم.پێش ئەوەی بتوانم خۆم بوەستێنم، بە تەواوی هێزم لە باوەشم کرد. جەستەی وەکو پارچەیەکی ونبوو لە جەستەم لە باوەشمدا جێی بوویەوە.
درۆ دەکەم ئەگەر بڵێم بیری ئەم هەستەم نەکردبوو.
من دەموچاوم لە نێوان شانی و ملیدا شاردەوە و بە ویستی دڵی خۆم بۆنم کرد.بۆنی ئارەقە و سپرای قژی لێداهات بەڵام بۆ من وەکو تامکردنی بیرەوەریە کۆنەکانم وابوو.
"تۆ هیچ نەگۆڕاویت." ئەو سەری بەرز کردەوە و تەماشای چاوەکانی کردم. مێشکم هێشتا تێکەڵاو بوو، وە هەستم دەکرد کە خەون دەبینم. بۆیە پێمنەکرا وەڵامێک بۆ وەشەکانی بدۆزمەوە.
ئەو تەنها زەردەخەنەیەکی کرد وەک ئەوەی بزانێت کە چۆن هەست دەکەم.
"تۆ لە دنیای خەیاڵدا نەماویت. من بەڕاست لێرەم." کارۆلینا بە هێمنی ڕایگەیاند وە دەستی بە لایەکی ڕوخسارمدا هێنا.
من سەرم بە بەڵێ لەقاند، لە کاتێکدا هەر بە سەرسوڕماوی تەماشام دەکرد.
YOU ARE READING
REVENGE ♕︎
Romance"هەرگیز بڕوام نەدەکرد، کە تۆ بدۆزمەوە" "خۆت ڕۆمانسی مەکە، وەرە بۆ ئێرە وە جێگاکەم گەرم بکە!!" تۆڵە سەندنەوە...هەموویان دەیانەوێت تۆڵەم لێ بسەننەوە، لە هەموو سوچە تاریکەکاندا بەدوامەوەن. چرکە بە چرکە چاوەڕوانی ئەو ساتەن کە دەکەومە سەر ئەژنۆکا...