23. ZADE

481 58 123
                                    


من بۆچی بەم کارە ڕازی بووم؟

"باوکە، بۆچی ئێمەت بانگ کردووە؟" دێڤای کچم پرسی لە کاتێکدا بە چاوە بێتاوانەکانی تەماشای کردم.
منداڵەکان لە تەنیشت یەکتر لەسەر کوشنەکانی ئۆفیسەکەم دانیشتن. بە بێتاوانی و بێگەردی تەماشای منیان دەکرد وەک ئەوەی من شتێکی زۆر گرنگیان بۆ باس دەکەم.
کارۆلینا لە تەمیشتم دانیشت بە زەردەخەنەیەکی بچوکەوە وە دەستی لەسەر ڕانی من دانا.
چاوی منداڵەکان ڕاستەوخۆ ڕۆشت بۆ دەستی دایکیان وەک ئەوەی تێبگەن کە چی ڕودەدات. چاوەکانی کاژا فراوان بوونەوە وە دێڤا زەردەخەنەیەکی بەپەرۆشی کرد.

"ئێوە هاوسەرگیری دەکەن؟" کچە خنجیلانەکەم بە پەرۆشی پرسی. وەک ئەوەی شتێکی زۆر گرنگ بێت بۆ ئەو. "چیی؟ نەخێر گیانەکەم ئەوە نیە." کارۆ بە پەشۆکاویەوە وەڵامی کچەکەی دایەوە.
"ئەی کەواتە چی؟" کاژا پرسی، بەڵام لە پڕدا چاوەکانی دیسانەوە فراوان بوونەوە وە بە نیگایەکی توڕەوە تەماشای منی کرد. "نەکا بڵێیت کە منداڵیتر دەهێنن؟" ئەو بە دەنگێکی مەترسیدارەوە_ نەی پرسی بەڵکو ڕایگەیان.
کارۆ بە شڵەژاویەوە تەماشای منی کرد بۆ ئەوەی من شتێک بڵێم بەڵام من لەو بێزمانتر بووم.

"ئ-ئا، نەخێر. نەخێر ئێمە بە هێچ شێوەیەک چاوەڕوانی منداڵی نوێ نین. بەڵام ئەوەی کە دەمانەوێت باسی بکەیت پەیوەندی بە منداڵەوە هەیە." من بە هێمنی ڕوونم کردەوە.
"من تێناگەم. چی ڕودەدات؟" دێڤا پرسی.
"دەمەوێت باسی شتێک بکەین کە کاتی ئەوە هاتووە باسی بکەم لەگەڵ ئێوە." من ڕامگەیاند.

"ئەوە چییە؟"

"ئایا تا ئێستا بیرت کردۆتەوە منداڵ چۆن دروست دەبێت؟" من پرسیم. وە دێڤا سەری بە بەڵێ لەقاند.
"پرسیارم لە مامە ئەپۆڵۆ کرد وە ئەو لە وەڵامدا تەنها وشەیەکی گوت." دڵم هاتە سەرەوە بۆ ناو گەرووم وە لەسەر کورسیەکەم ڕێک بوومەوە.
من ئەو ئەپۆڵۆیە گەمژە بناسم ئێستا شتێکی گەمژامەی فێری منداڵەکان کردووە.
"ئەو وشەیە چی بوو گیانەکەم؟" من پرسیم.
"سێکس." کاژا گوتی. "من پرسیم کە مەبەستی چییە، گوتی کە دەبێت تۆ باسی ئەوە بۆ ئێمە بکەیت." ئەو ڕوونی کردەوە.
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی وە هێور بوومەوە.

"بەڵێ، دەبێت من باسی ئەوە بۆ ئێوە بکەم." من گوتم.
"سێکس چییە؟" دێڤا پرسی.

من بۆچی بەم کارە ڕازی بووم؟.

<<<<<<<<

"واتە ئێمە بەو شێوازە دروست بووین؟" دێڤا بە سەرسوڕماویەوە تەماشای نێوان من و کارۆ'ی کرد.
"بەڵێ گیانەکەم. هەموو مرۆڤەکان بەو شێوەیە دروست بوون." کارۆلینا بە هێمنی وەڵامم دایەوە.
"ئەوە قێزەونە." کاژا گوتی لە کاتێکدا دەموچاوی سوڕاندبوو لە بیرکردنەوەدا. "ڕۆژێک دێت تێدەگەیت کە تایبەتی ئەو ساتانە چییە." من بە زەردەخەنەیەکەوە گوتم. "نەخێر، ئەوە قێزەونە. من هەرگیز جەستەم لەگەڵ کەسێک تێکەڵاو ناکەم." ئەو دیسانەوە گوتی.

REVENGE ♕︎Onde histórias criam vida. Descubra agora