دەنگی پێڵاوەکانی لە نێوان دیوارەکانی زیندانەکەدا دەنگیان دەدایەوە.
هەنگاوەکان نزیک بوونەوە هەتاوەکو گەشتن بە شوێنی مەبەست. ڕاستەوخۆ لە بەرامبەر ئافرەتە بەستراوەکە.
ئەو لاواز بوو وە دیار بوو کە هیچ خواردنێک و ئاوێکی پێنەدرابوو.
"تۆ بۆچی ئەم کارەت کرد؟" پرسی ئەو کەسەی کە بە بەزەییەوە تەماشای زیندانی کراوەکەی دەکرد.
"ئەوە پەیوەندی بە تۆیەوە نیە."
"لە لاوازترین ساتەکانی ژیانت لەگەڵت بووین. پاڵپشتیمان کردیت وە تۆمان لەسەر پێیەکانت دانا." دەنگی هەتاوەکو دەهات توندتر و بەرزتر دەبوو.
"بەڕای تۆ من کەسێکی هێندە بێوەفا و بێڕەوشتم."
"تۆ هەمیشە ئەو کەسە دەبیت کە ژیانی منت ڕزگار کرد." بۆتلی ئاوەکەی کردەوە وە قومێکی لە ئاوە ساردەکەی یا. "من قەرزاری تۆم. وە هاتووم ڕزگارت بکەم."
دەستی لە نێو گیرفانی کرد و قتویەکی دەرمانی دەرهێنا.
"من تۆ لە ئەشکەنجە دڕندەکانی سەرۆک ڕزگار دەکەم. وە ڕێگەت پێدەدەم کە بۆ کۆتاجار بڕۆیت و کەسە ئازیزەکانت ببینیت."
ئەو پیڵێکی لە نێو قتویەکە دەرهێنا.
"ئەمە لە ماوەی ڕۆژێکی تەواودا دەتکوژێت. بەبێ ئازار. بەبێ ئەشکەنجە." ئەو هەنگاوی بەرەو پێشەوە نا وە شەویلگەی لیلا'ی بە توندی گرت.
"ئەم دەرمانە دەخۆیت. وە بە زوترین کات لێرە دەچیتە دەرەوە لەم کۆشکە."
"دەڕۆیت و چێژ لەو کاتە کەمە وەردەگریت کە من پێمبەخشیویت."
دەرمانەکەی بە زۆر دەرخواردی دکتۆرە بێتواناکە یا وە زنجیرەکانی دەستی کردەوە.
کلیلی دەرگای دوادوەوەی بە دکتۆرەکە یا وە بەڕەڵای کرد بۆ دەرەوە...
Thank you for reading <3
[22/6/2023]
YOU ARE READING
REVENGE ♕︎
Romance"هەرگیز بڕوام نەدەکرد، کە تۆ بدۆزمەوە" "خۆت ڕۆمانسی مەکە، وەرە بۆ ئێرە وە جێگاکەم گەرم بکە!!" تۆڵە سەندنەوە...هەموویان دەیانەوێت تۆڵەم لێ بسەننەوە، لە هەموو سوچە تاریکەکاندا بەدوامەوەن. چرکە بە چرکە چاوەڕوانی ئەو ساتەن کە دەکەومە سەر ئەژنۆکا...