15. CAROLINA

645 72 145
                                    


"چیی؟!"
هەموو گروپەکە بێدەنگ بوون وە بە شۆکەوە تەماشایان کردم.
"دەزانم، دەزانم کە شتێکی زۆر لەناکاوە، وە زۆریش ناخۆشە کە دوای دوازدە ساڵ بۆت دەردەکەوێت کە منداڵت هەیە و هەموو سانەکانی ژیانی ئەوانت لەدەست چووە." من بە خێرایی ڕامگەیاند. "بەڵام، ئەمە ڕاستە زەید تۆ باوکیت، وە ئەوان بە هەبوونی باوکیان نازانن. ئێستەش هەر لە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەن کە من پێیان بڵێم کە باوکیان لە کوێیە. زیندوە یان مردوە." من بەردەوام بووم.

"ئەوان!؟" قژلول بە سەرسوڕماویەوە هاواری کرد "لە یەک دانە زۆرترە؟!"
"بەڵێ، دوانەن. کچێک و کوڕێک." من بە هێمنی وەڵامم دایەوە لە کاتێکدا بە وریاییەوە تەماشای چاوە فراوانەکانی زەید'م دەکرد.
"ئەمە چ نەفرەتیەکە؟!" ڕان بە زەردەخەنەیەکەوە تەماشای یەکە بە یەکەی ئەندامانی گروپەکەی کرد.

"هەردووکیان بە زیندووی لەدایکبوون؟" لیلا بە سەرسوڕماویەوە پرسی. "بەڵێ، هەردووکیان لە حەشارگەی کارگەکە لەدایکبوون بە یارمەتی ئەپۆڵۆ." من زەردەخەنەیەکم کرد.
"واتە لەو تەمەنەدا بە سروشتی و بەبێ یارمەتی هیچ کەسێکی شارەزا، تۆ دوو منداڵت هێنایە دنیایەوە؟" ئەو بە سەرسوڕماویەوە تەماشای کردم.
"ئەوە بوێریەکی زۆری دەوێت." لیلا بەردەوام بوو.

"ناویان چییە؟" پرسیارە لەناکاوەکەی زەید هەموو مێزەکەی بێدەنگ کرد.
"کچەکە ناوی دێڤا'یە، وە کوڕەکە ناوی کاژا'یە." من بە وریاییەوە وەڵامم دایەوە. کەمێک بێدەنگ بووم بەڵام بێدەنگیەکە قوڕگمی بە توندی گرتبوو وە ئەگەر قسەم نەکردایە دەخنکام.
"کاژا هەمان چاوەکانی تۆی هەیە، وە دێڤا چاوەکی سەوزە و ئەویتریان وەکو ڕەنگی هەنگوین وایە." من زەردەخەنەیەکم کرد کە چاوەکانی ئەوانم بیرکەوتەوە.
"کاژا لە شێوەدا زۆر لە تۆ دەچێت. بەڵام دێڤا وەکو تۆ هەڵسوکەوت دەکات. تەنانەت بە هەمان شێوەی تۆش کەوچک بە دەستیەوە دەگرێت." ئەو تەماشای کەوچکەکەی دەستیم کرد کە لە نێوان پەنجە گەورەکەی و پەنجەی چوارەم گرتبووی.

"هەموو خولەکێکی ژیانم لەگەڵ ئەوان تۆی بە بیری من دەهێنایەوە." چاومان بە یەک کەوت وە بە قووڵترین شێوە تەماشای یەکدیمان کرد.

"نەفرەتی، وامدەزانی کە تەنها منم کە منداڵم هەیە لەم گروپەدا. وادیارە براکەم زەید پێش منیش کاری خۆی کردوە."ڕەی بە پێکەنینەوە وتی.
"ئەمە سەرسوڕهێنەرە." لیلا بە هێمنی وتی وە هەموو گروپەکە بە بێدەنگی هاوڕا بوون لەگەڵی.
"تۆ کەسێکی زۆر بەهێزیت." قژلول بە پەرۆشیەوە تەماشای منی کرد. من زەردەخەنەیەکم کرد وە ڕومەتیم بە نەرمی لە دەستمدا گوشی.
"تۆ تەمەنت چەندە؟" من پرسیم.
"من نۆزدە ساڵم. وە بەڵێ بە ڕەزامەندی خۆم لێرە کار دەکەم." ئەو وەڵامی دایەوە. من زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد. وە گەڕامەوە بۆ خواردنی نانەکام.

"دەمەوێت ئەوان ببینم." زەید لەپڕدا وتی.
"ڕاست دەکات، واباشترە کە لێرەبن بە پارێزراوی." ڕەی لەگەڵ زەید هاوڕا بوو.
"وە ئەوە بۆ حاڵەتی دەرونیان باشترە ئەگەر زووتر بە باوکیان ئاشنا ببن." لیلا ڕایگەیاند.
"ئەوان ئێستا لە قوتابخانەن. ئەپۆڵۆ لەگەڵ ئەوانە. ناتوانم لە قوتابخانە دەریان بهێنم." من بە وریاییەوە بە زەید'م ڕاگەیاند.
"ڕاستە، ئێستا کاتی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵە بۆ ئەوان. کچەکەی منیش هەیەتی." ڕەی ڕوونی کردەوە.
"کەواتە دەچین بۆلای ئەوان." زەید بە خێرایی وتی.
"نەخێر، سەرەتا کەرەستەکانم بۆ بگەڕێننەوە بۆ ئەوەی بتوانم پەیوەندی بە ئەپۆڵۆ'وە بکەم. وە کەی بۆیانکرا ئەو منداڵەکان دێنێت بۆ ئێرە." من ڕامگەیاند.
زەید کەمێک بێدەنگ بوو.

REVENGE ♕︎Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt