13. ZADE&CAROLINA

665 76 113
                                    

15 years ago.

"I'm beautiful, I know, cause it's the season. But what am I to do with all this beauty biology."

"I'm an organizm, I'm chemical. And that is all that is all."

دەنگی ڕادیۆکە لە مێشکمدا وەکو ئامێرێکی ئەشکەنجەدان بوو، لە هەمان کاتدا تاکە بەڵگە بوو کە دڵنیای دەکردمەوە من هێشتا زیندووم. لە کاتێکدا دەستەکانم لەسەر بزماری گەورە و تیژ دانرابوو.
هەموو شوێنێک خوێناوی بوو.
من هەڵەم کرد، وە ئێستا کاتی ئەشکەنجەدانە. کاتی ئەوەیە کە ئازار سەرخۆشم بکات هەتاوەکو بەیانی دێت، وە دیسانەوە ناچار دەبم کە مەشق بکەم.
"تۆ دەتزانی کە ئەمە ڕوودەدات. هەموو جارێک کە هەڵە دەکەیت دەزانیت کە چیت بەسەر دێت، بەڵام هەر دووبارەی دەکەیتەوە." ئاریس' بە دەنگە وشک و شکاوەکەی وتی. چەندەها ساڵ لە کێشانی ماددە و شەراب خواردنەوە دەنگی ئەوی وەکو دەنگی دێوێکی دڕندە لێکردەوە.
دێوێکی ترسناک کە هیچ ویژدانێکی نییە.
من ددانەکام لەیەدی توند کرد و ڕەتم کردەوە کە هیچ هاوارێک بکەم لە ئازاردا، ناڕازی بووم لەوەی کە ئەو هەست بە ئازاری من بکات.

لەوەی کە بڕوا بەخۆبوونی زیاتر بێت لەوەی کە هەیە.

"بە نەفرەت بکەویت!!" من بە توندی لە پشت ددانەکانمەوە وتم. لە هەمان کاتدا بە ئەستەمنی هەناسەم دەدا.
لەپڕدا هەستم بە سڕبوونێکی بەهێز کرد لە ڕومەتمدا وە سەرم بەلادا ڕۆشت. ئەو بە توندی شەویلگەی گرتم وە ناچاری کردم تەماشای چاوە دڕندەکانی بکەم.

"تۆ گەمژەیت، وە ناڕازیت لەوەی کە من بۆ تۆم کردوە.
ئەگەر من تۆم بە خۆمەوە نەگرتایە، ئێستا لە کوێ دەبووی؟ بەڕای تۆ منداڵێکی کەلەڕەقی وەکو تۆ لە کوێ دەتوانێت بژی؟!" ئەو بە زەردەخەنەیەکی ترسناکەوە وتی. لە کاتێکدا گرتنی دەستی توندتر دەبوو. تا ڕادەیەک هەستم دەکرد کە شەویلگەم دەشکێنێت.

ئەو بە توندی لە دەستمی دا وە بزمارەکان زیاتر چوون بە دەستمدا. من بە تەواوی هێزم هاوارم کرد..

"I'm liquid smooth, come touch me too.
Feel as my skin is plump and full of life"

<<<<<<<<<<<

"I'm in my prime, I'm liquid smooth, come touch me too, I'm at my highest peak. I'm ripe about to fall."

"Capture me, or at least take my picture."

دەنگەکان لە مێشکمدا تێکەڵاو بوون، وە هەموو کۆنتڕۆڵی خۆمم لەدەستدا. لە چرکەیەکدا گروپەکەم خەریکی گفتوگۆ بوون. وە لە چرکەی دواتردا بە توندی ملی ڕاوچی بئدەنگ'م گرتبوو. ئەو لە کۆتاییدا بێدەنگ بوو وە وەستا لە گۆرانی وتن.

بەبێ ئەوەی هیچ لە شوێنی خۆی بجوڵێت، یان بشلەژێت. ئەو تەنها بە زەردەخەنەیەکەوە تەماشای کردم لە کاتێکدا بە ئەستەمی هەناسەی دەدا.

"براکەم، هێور بەرەوە! چی دەکەی؟!"یەکێک لە دوامەوە بە توندی هاواری کرد. بەڵام من فەرامۆشم کرد.

REVENGE ♕︎Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora