34. ????

968 73 26
                                    

"تۆ دەتەوێت من بکوژیت؟" من بە ماندووییەوە هاوارم کرد لە کاتێکدا زبڵی سەر کەنارەکەم کۆدەکردەوە. "وامدەزانی کە گاڵتە دەکەیت کاتێک گوتت لە دورگەیەک خاوێن دەکەینەوە! باشە تۆ من بە چی تێگەشتووی؟ ئەم دورگەیە بەقەد هەموو کالیفۆرنیا دەبێت!" من هاوارم کرد بەسەر بەڕێوبەرەکەمدا کە بە بێدەنگی زبڵی کۆدەکردەوە.

من ناوم 'ڕیهان'ە، تەمەنم بیستو-یەک ساڵە. لە زانکۆی پزیشکی دەخوێنم وە دایکوباوکم لە ژیاندا نەماون بۆیە ناچارم لە ڕێگەی خزمەتگوزاری پاککردنەوە پارەی خوێندن پەیدا بکەم.
لە کۆمپانیایەک کار دەکەم کە کارم بۆ دابین دەکات.
وە ئەمڕۆ بەڕێوبەرەکەمان تیمێکی دروست کرد وە گوتی کە خاوەنی دورگەیەک دەیەوێت کەنارەکەی خاوێن بکەینەوە لەو زبڵانە لە دەریاوە دێت.

ئێمە سەرەتا بە گاڵتەجاڕی گرتمان وە هیچ بڕوامان بە قسەی بەڕێوبەر نەکرد هەتاوەکو گەشتین بە فڕۆکەخانە وە هەموو تیمەکە ناچار کران بە کۆپتەرێکی بچوکەوە گەشت بکەن بۆ دورگەکە.

"ڕیهان، ڕاست دەکات! ئەم دورگە نەفرەتیە زۆرە گەورەیە، بە هەموومانەوە هەفتەیەکی دەوێت بۆ ئەوەی هەموو هەنارەکەی لەسەر پێ خاوێن بکەینەوە!" یەکیک لە ئەندامانی تیمەکە گوتی وە ئەوانیتر لەگەڵم هاوڕا بوون.
"دەتوانین بیکەین، لەبیری مەکەن خاوەنی دورگەکە ئامادەیە تەنها بۆ یەک کاتژمێر کار سی هەزار دۆلار بدات." بەڕێوبەرەکە بۆ دەیەمجار دووبارەی کردەوە وە دەمی هەمومانی لەکارخست.

هەموومان پێویستمان بەو پارەیە هەیە، بۆیە کەس دەمی نەکردەوە.

من پشتم لە هەموویان کرد وە بەڕێکەوتم بۆ نزیکی ئاوەکە.
"ڕیهان! کوڕم بۆ کوێ دەڕۆیت؟"بەڕێز کای کە یەکێکە لە ئەندامانی تیمەکە- هاواری کرد بۆ من.
ئەو لە هەموومان گەورەترە وە هەمیشە وەکو باوکێک وایە بۆمان. "دەچم خۆم بەتاڵ دەکەمەوە. کەمێکیتر دەگەڕێمەوە!" من هاوارم کرد لە کاتێکدا دوورتر کەوتمەوە بۆ ئەوەی لە پشتی بەردە گەورەکانی دەریاکە کاری خۆم بکەم.

لەپڕدا تێبینی شتێکی بریسکەدارم کرد لە لمەکەدا کاتێک گەشتم بە پشتی بەردەکان. بەرزم کردەوە وە چاوەکانم فراوان بوونەوە. ئەوە ئەڵقەیەکی هەڵمان بوو. وە لمی کەنارەکەی ڕەنگی ئەڵماسەکەی داپۆشیبوو بۆیە بە خێرایی بەرەو ئاواکە ڕۆشتم وە خاوێنم کردەوە.
"بەنەفرەت بێت ئەوە ئەڵماسی ڕاستیە!" من بە پەشۆکاویەوە گوتم لە کاتێکدا نوسینە هەڵکۆڵراوەکەی ناو ئەڵقەکەم خوێندەوە. [Z&C] نوسرابوو.

لەو کاتەدا بیری میز کردن بە تەواوەتی لە میشکم نەما وە ویستم کە گەڕێمەوە بۆلای تیمەکە بۆ ئەوەی کە ئەڵقەکە بدەم بە دەستەوە. بەڵام شتێک لە پشتی تاوێرە گەورەکانەوە سەرنجی ڕاکێشام. بە هێمنی هەنگاوم نایە ناو ئاوەکە وە بەرە پشتی تاوەرەکە ڕۆشتم.

سەرەتا تێبینی تاکە پێڵاوێکی پیاوانەم کرد کە لە نیوان دوو بەردی بچوکدا گیری خواردبوو بەڵام دووەم شت کە تێبینیم کرد هەموو هەناسەی لە سییەکانم بڕی.
دوو جەستە لە پشتی تاوێرەکاندا کەوتبوون وە ئاوەکە بەسەریاندا دەڕۆشت. پیاوێک و ئافرەتێک بوون کە یەکدیان لە باوەش گرتبوو، بەپێی ڕەنگی پێستیان بێت لە مردوو دەچوون. پیاوەکە بەهێز و توند دیار بوو وە چەندین شوێنی بڕین بە ڕوخساریەوە هەبوو کە خوێنی لێ نەدەهات. وە ئافرەتەکەش کە لە باوشیدا بوو ڕوخسارێکی نایابی هەبوو بەڵام لێوەکانی مۆر بووبوون وە هیچ ڕەنگێکی تێدا نەمابوو.

لەو کاتەدا هەستە دکتۆریەکانم بەکارکەوتن وە بە خێرایی ڕامکردە بەرەو جەستەی دووانەکە.
بە خێرایی دەستم لەسەر دەماریان گرت وە هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی کاتێک هەستم بە ترپەی دڵی هەردووکیان کرد.
دیارە کەوتونەتە دەریاوە تەنها چەند کاتژمێرێکی پێش ئێستا وە شەپۆلەکان ئەوانی گواستوتەوە بۆ کەنار.

"هاوڕێیان یارمەتیم دەوێت!" من بە شڵەژاویەوە هاوارم کرد لە ئامێری پەیوەندیەکەدا کرد کە بە کاتژمێرەکەمەوەیە.
"کێشە چییە؟" بەڕێوبەرەکەم وەڵامی دایەوە لە ئامێرەکەی خۆیەوە.

"پێویستم بە یارمەتی هەیە بۆ دەرهێنانی دوو جەستە لە دەریاکەدا، ئەوان زیندوون وە دەبێت بە خێرایی ڕزگار بکرێن!"




















Thank you for reading <3
[520 words]
[14/10/2023]

REVENGE ♕︎Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora