26. ZADE .

454 52 172
                                    


"میشا؟" من سەرم بەرز کردەوە وە ئەوم لە پیش دەرگاکە بینی. "مەبەستت چییە؟"
ئەو بە هێمنی هەنگاوی نایە ژوورەوە وە لە پێش ئۆفیسەکەم وەستا. "دەبێت پیلانەکەت بۆ ڕوون بکەمەوە.".........

"باوکە؟ چی ڕودەدات؟" دێڤای کچم هاتە ژوورەوە لەگەڵ براکەی. ئەو ترساو دیار بوو، ڕاسەوخۆ بەرەو ڕووی من هات.
"وەرە بۆ ئێرە شازادەکەم. " من باوەشم کردەوە وە کچەکەم هات و لەسەر ڕانم دانیشت. "هیچ شتێک نییە، گیانەکەم. من هەرگیز ڕێگە نادەم زیانت پێ بگات. " من بە هێمنی لە گوێیدا گوتم وە نێوچێوانی کەچەکەم ماچ کرد.
دەستم بۆ کاژا بەرز کردەوە وە کوڕەکم ڕاسەوخۆ دەستی گرتم. "هەموو شتێک باشە." من بە هێمنی گوتم، لە کاتێکدا توڕەیی لە ناخمدا هەڵدەکوڵا. کوڕەکەم سەری لەقاند و لە تەمیشتم وەستا.

دوای چەند خولەکێک هەموو ئەندامانی گروپەکە گەشتن بە ئۆفیسەکەم وە هەموویان شۆک بوون کە بینیان میشا بەر لە هەمووان هاتووە.
"دانیشن. دەبێت پیلان بگۆڕین. " من فەرمانم کرد وە هەموویان دانیشتن.
"لیلا هەڵهاتووە." من گوتم.

"چیی؟ ئەمە چۆن ڕوویداوە؟!" مارک بە توڕەییەوە پرسی. "نەفرەتی. ئێمە هێشتا بە تەواوی لێپرسینەوەمان لەگەڵی نەکردووە." ڕان بە بێزارییەوە گوتی. "ئێستا لەگەڵ باوکە نەفرەتیەکەی هەڵهاتووە." مارک لە شوێنەکەی خۆیدا پاڵی دایەوە بە توندی.
"ئەوە پیلانەکەیە کە دەبێت باسی بکەین. " من بە هێمنی ڕوونم کردەوە لە کاتێکدا کچەکەم بە توندی لە باوەش گرت. "لیلا بە یارمەتی میشا هەڵهاتووە. "

هەر کە وەشەکانم تەواو کرد مارک و ڕەی خۆیان هەڵدایە سەر جەستەی میشا وە بە توندی گرتیان.
"بە نەفرەت بکەویت! دەتەوێت یارمەتی ئەو نەفرەتیە بدەیت؟ ئێستا یارمەتیت نیشان دەدەم!!" مارک بە توڕەییەوە هاواری کرد و میشا'ی بەستەزمانی لە شوێنی خۆیدا ڕاوەشاند.
"ب-بوەستە، براکەم. با ڕوونی بکەمەوە." میشا بە خێرایی هاواری کرد لە کاتێکدا بە توندی لەلایەن ئەندامەکانیترەوە سزا دەدرا.
"چی ڕوون دەکەیتەوە، بێ ڕەوشت!؟!" ڕەی بە توڕەییەوە گوتی لە کاتێکدا زلەیەکی لە مێشا هاویشت.

"ئەمە بوەستێنن!!" من بە توڕەییەوە هاوارم کرد وە هەردوو پیاوە توڕەکە لە شوێنی خۆیان وەستان.
"گەمژەکان. وا دەزانن ئەگەر ئەو خیانەتی بکردایە ئێستا دەمهێشت لە ژیاندا بێت؟!" من بە توندی گوتم.

کوڕەکان هێمن بوونەوە وە چاوەڕوانی منیان کرد کە بەردەوام بم لە ڕوون کردنەوە. کچەکەم کەمێک گرژ بوویەوە لە باوەشتمدا وە منیش دەستم لەسەر گوێیەکانی دانا بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە قسەکانم.
"ئەمە هەمووی بەشێکە لە پیلانەکە. میشا ئامێرێکی چاودێری دەرخواردی لیلا داوە بە بیانووی ئەوەی کە ژەهرە. " من گوتم. "لیلا ئێستا وا بیر دەکاتەوە کە تەنها یەک ڕۆژی ماوە لە ژیاندا. ئەو دەڕوات بۆ لای باوکی وە ئێمەش لە ڕێگەی ئامێرەکەیەوە دەتوانین ئەوان بدۆزینەوە. "
مارک گەڕایەوە و لە شوێنی خۆی دانیشت لەگەڵ ڕەی.
"نزا بکە کە زیرەکیت. ئەگینا ئێستا مردبووی." ئەو بە نیگایەکی دڕندەوە تەماشای میشا'ی کرد.













Pov:????

"باوکە، تکایە من نامەوێت بمرم!"

"هێمن بەرەوە کچەکەم. "

"باوکە، من دەترسم. نامەوێت بمرم تکایە!!"

"ئەمە ئەو باجەیە کە دەبێت بیدەم بۆ هەموو ئەو تاوانانەی کە کردوومە. باوکت ببورە کچەکەم."

"نا نا نا من نامەوێت بمرم~ تکایە من دەترسم!!"

"من هیچ توانایەکم نیە، تەنانەت ناتوانم پارێزگاری لە کچەکەی خۆشم بکەم. مردنم لەم بارە باشترە."

"تکایە شتێک بکە! من نامەوێت بمرم."

"باوکت بە نەفرەت بێت کچەکەم. بە هۆی منەوە ئەم ژیانە تاڵەت چەشت. من تۆم پاڵنایە قەفەسی شێرەکانەوە. "

"من تۆم ناچار کرد لە ژێر دەستی ئەو شەیتانە بچوکانە کار بکەیت."

"لە هەموویان خراپتر ئەوەیە کە هەر منێکی گەژە ئەوانی دروست کردووە. من بووم ئەوانم لە منداڵی بێتاوانەوە گۆڕی بۆ چەند ئاژەڵێکی دڕندە."

"تکایە باوکت ببورە کچەکەم"
























Thank you for reading <3
[26/6/2023]


REVENGE ♕︎Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang