30. ZADE

407 46 100
                                    


"ئێوە زۆر دەمێننەوە؟"کاژا'ی کوڕم پرسی لە کاتێکدا باوەشی بە دایکیدا کرد. "تەنها چەند ڕۆژێکمان پێ دەچێت گیانەکەم." کارۆ وەڵامی دایەوە وە دەموچاوی کوڕەکەی ماچ کرد. "دڵنیام کە زۆر بیرتان دەکەم."
"باوکە، تکایە خێرا بگەڕێرەوە." دێڤا دەستی منی گرت وە بە چاوە بێتاوانەکانی تەماشای کردم.

کچەکەم بە توندی لە باوەش کرد وە پڕ بە دڵی خۆم بۆنم کرد. "بەڵێن بێت، شازادەکەم." من نێوچێوانی ئوم ماچ کرد.

"کچێکی باش بە بۆ مامە ئەپۆڵۆ کاتێک من لێرە نیم. دەمەوێت کە وریا بیت. دڵنیا بە کە هەمیشە دەتپارێزم. تەنانەت دوای مردنیشم هەمیشە چاوەکانم بەسەرتەوە دەبێت، وە دەتپارێزم." من بە هێمنی لە گوێی دیڤا'دا گوتم. "خۆشم دەوێیت، شازادەکەم."

"شتی وا مەڵێ، باوکە! میش خۆشم دەوێیت. " کچەکەم بە خەمباریەوە گوتی.
من زەردەخەنەیەکم کرد وە چاوەکانی ئەوم ماچ کرد.
دێڤا ئاوڕی دایەوە وە باوەشی بە دایکیدا کرد.

من دەستم لەسەر شانی کوڕەکەم دانا وە ئەوم ڕاکێشا بۆ باوەشم. "کوڕێکی باش بە. وە ئاگاداری خوشکەکەت بە کاتێک من لێرە نیم. من بڕوام هەیە کە تۆ زۆر وریا و بەتوانایت. خۆشم دەوێیت، جەنگاوەری بچوک." من لە گوێی کوڕەکەیدا گوتم. وە بە توندی لە باوەشم گرت.

"بەڵێن بێت کە برایەکی باش بم. وە پەشیمانت نەکەمەوە لە بڕوا بوونت بە من باوکە." ئەو زەردەخەنەیەکی کرد. کە دڵنیام بە مانای ئەوە بوو کە ئەویش منی قبوڵ کردووە وە خۆشی دەوێم.

من سەرم بەرز کردەوە وە تەماشای کارۆلینا'م کرد.
"کاتی ئەوەیە بڕۆین." من گوتم. لە وەڵامدا ئەو سەری بە بەڵێ لەقاند.

دوای ئەوە بە تەواوەتی ماڵئاواییمان لە منداڵەکان و ئەو ئەندامانە کرد کە بەجێماون. ئێمە بەڕێ کەوتین بۆ فڕۆکەخانە وە ڕاستەوخۆ سەر فڕۆکەیەکی تایبەت کەوتین بۆ ئایداهۆ.
دوو کاتژمێر بە ئاسمانەوە بووین وە لەگەڵ گروپەکەدا خۆمان بۆ کار ئامادە کرد.

<<<<<<<<<<

"گەورەم، سوێن دەخۆم کە دەستکاری هیچ لە بارەکانمان نەکردووە!" 'میلیانۆ' سەرۆکی لقی ئایداهۆ لە بەر پێیەکانم کەوتە سەر ئەژنۆکانی وە بە شڵەژاوی پاڕایەوە.
"ئەی کەواتە چی ڕویداوە نەفرەتی؟ بەڕای تۆ لە ڕێگەی جادوو ئەو شتومەکانە دیار نەماون؟" من بە دەنگێکی توندەوە پرسیم.
میلیانۆ لەسەر زەویەوە لە پێیەکانم نزیک بویەوە.
"ئێمە دڵنیاین کە هەموو شتومەکەکان بە ڕیزبەندی ئامادە کرابوون وە تەنانەت پارچەیەکیش ون نەبوو!" ئەو بە ترسەوە ڕایگەیاند.
"ئەو شتومەکانە لە کوێن، نەفرەتی؟" ڕان بە توڕەییەوە پاڵی بە میلیانۆیەوە نا وە بە توندی هاواری کرد. "دەکرێت ئەو هەموو ئەو شتانە لە خۆیانەوە دیار نەمێنن؟!" ئەو دیسانەوە هاواری کرد.
"گەورەم، سوێند دەخۆم کە هەموو شتومەکەکان بە ڕێکی نێردراون." میلیانۆ بە پاڕانەوە گوتی.

REVENGE ♕︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora