5. CAROLINA

964 85 14
                                    


دوو چاو... دوو چاو کە هەموو بناغەی دیوارەکانی هەزاندم.
دوو چاو کە هێندە ناسراو بوون، هەردوو ئەژنۆم بێهێز بوون. وە زمانم وشک بوو لەگەڵ هەناسەی تازەدا.
دوو چاو کە منیان زیندان کرد، وە هەناسەیان کورت کردم.
ئەو لە پێشەوە دانیشتبوو، وە ماسکە ڕەشەکەی_ کە تێبینیم کرد زۆربەی پیاوەکانی ئەمشەو بەستبوویان_ بەشی سەرەوەی دەموچاوی داپۆشیبوو، ناسینەوەی ئەستەم بوو، بەڵام بڕوا کردن بەوەی کە ئەو پیاوە ئەو کەسەیە کە من بۆی دەگەڕێم ئەستەمتر بوو.
دەرکەوتنی ژان لە یانەکە هەر خۆی شتێکی سەیر بوو، وە ئێستا بێدەنگی یانەکە و دەرکەوتنی ئەم کەسە نەناسراوە سەیرتر بوو.
دەمەوێت بڵێم کە تەنها بۆ کات بەسەربردن هاتووە بەڵام دڵنیام کە ئەوە هۆکاری دەرکەوتنی ئەم ئەک کەسە نەناسراوە نییە... دەبێت شتێک بوبێت.
چاوەکانم بە خێرایی هەموو یانەکە، لە باڕەکەیەوە بۆ دەرگای دەرەوەی بەشی 'VIP'. لە کاتێکدا بۆ یەک چرکەش هۆشم لەسەر 'ژان و 'کەسە نەناسراوەکە لانابەم. وە تێبینی ئەوە دەکەم کاتێک کە 'ژان زەردەخەنەیەک دەکات وە کارتێک دەدات بە دەستی کەسە نەناسراوەکە.

من نیو کاتژمێری دانسکردنم تەواو دەکەم وە بە بێدەنگی دەگەڕێمەوە بۆ ژووری خۆگۆڕین. ماسکە کریستاڵییەکام لە دەموچاوم کردەوە، وە-
"تۆش هەستت بەو بێدەنگییە کرد؟" کچە دانسەرەکەی کە پێش من دانسەکەی پێشکەش کرد، لەپڕدا برسی. "من هەست دەکەم کە پەیوەندی بەو کەسەوە هەیە کە لەگەڵ سەرۆک دانیشتووە.
وشەکانی سەرنجی ڕاکێشام... ئەو سەبارەت بە پیاوە نەناسراوەکە قسەی دەکرد. " تۆ دەیناسیت؟" من بە هێمنی پرسیم. کچەکە_ کە وابزانم ناوی 'هارلی'ە_ سەری لەقاند.
"بەڵام وادیارە کە کەسێکی ترسناکە. چونکە هەموو پیاوە ماسک ڕەشەکان لەگەڵ ئەودا هاتنە ژورەوە." هارلی وتی، لە کاتێکدا هەنگاوی بەرەو ڕووی من نا، وە نزیک بوویەوە. "گوێم لێبوو کە سەرۆک 'ژان' بەدوای 'ڕاوچی بێدەنگ'دا دەگەڕێت. وە هەوڵ دەدات کەسە بەهێزەکان وەکو پاڵپشت بەکار بهێنێت." ئەو بە دەنگێکی نزمەوە گوتی.
لێوەکانی بە گلۆسێکی بریسکەدار بۆیە کردبوو. وە ڕومەتەکانی سوور بوون.. پێش ئەوەی بتوانم خۆم بوەستێنم، دەستم بەرز کردەوە وە ڕومەتەکانیم گرت.
نزیک بوومەوە لە دەموچاوی وە بە قوڵی تەماشای چاوە شینەکانیم کرد "ئاگاداری خۆت بە.. ئەو لێوە جوانانەت بە وریایی بەکار بهێنە، ڕۆژێک ئەو زمانە شیرینەت لەناوت دەبات." من بە هێمنی ئاگادارم کردەوە، پێش ئەوەی ماچێکی لێوەکانی بکەم.
ڕومەتیم بەریا وە بەبێ ئەوەی هیچ بڵێم، بەرەوە ئاوێنەکە ڕۆشتم، وە گڵۆسە بریسکەدارەکەم بە لێومدا بڵاو کردەوە.
بۆ چەند ساتێک، تەنها لە شوێنی خۆیدا بە بێدەنگی تەماشای کردم- " تۆ ماچت کردم." ئەو وتی بە شۆکەوە. من زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد "دەتوانم بەردەوام بم ئەگەر دەتەوێت." پێش ئەوەی ئاوڕ بیەمەوە، تەماشایەکی کاتژمێرەکەم کرد_هێشتا کات ماوە بۆ دانسە تایبەتەکان_ وە بە هێمنی بەرەو ڕووی هارلی ڕۆشتم، کە وەکو پشیلەی تەڕ تەماشای دەکردم.

REVENGE ♕︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora