16. ZADE

633 74 136
                                    

"تۆ باوکی ئێمەیت؟" کچە بچوکەکەم بە لە منی پرسی لە کاتێکدا بە چاوە بێتاوانەکانی تەماشای کردم.
من هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی وە سەرم بە بەڵێ لەقاند.
"تۆ لەکوێ بوویت؟" کاژا بە دەنگیکی توندەوە پرسی لە کاتێکدا بە چاوە تەڕەکانی تەماشای کردم.
من بە خێرایی ڕۆشتم بۆ بەرامبەریان وە لەسەر ئەژنۆکانم وەستام.

"من زۆر گەڕام، زۆر گەڕام بەدوای دایکتان بەڵام ئەوم نەدۆزیەوە، بێ هیوا بووم." من دەستی هەردووکیانم گرت. " بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری بوونی ئێوە نەبووم، هەرگیز نەمدەزانی کە منداڵم هەیە، ئاگادار بوومایە هەموو زەویم سەراوژێر دەکرد بۆ ئێوە. ئاگرم لە هەموو دونیا بەردەیا هەتاوەکو بە ئێوە شاد دەبووم."

ئەوان بە بێدەنگی تەماشایان کرد لە کاتێکدا چاویان تەڕتر دەبوو وە لێویان دەلەرزی.
"دەزانم کە توڕەیت، جەنگاوەری بچووک، منیش توڕەم دەمەوێت هەموو ئەم دونیایە بڕوخێنم، من لەدایکبوونی ئێوەم لەدەستدا، یەکەم وشەی ئێوەم لەدەستدا، یەکەم ساڵی قوتابخانەی ئێوەم لەدەستدا، خودا دەزانێت کە دەمەوێت هەموو شتێک لەناوببەم لە توڕەیدا. " من بە دەنگێکی شکاوەوە خۆمم ڕوون کردەوە.
"ب-باوکە!" لە کۆتایدا دێڤا دەستی کرد بە گریان وە بە خێرایی خۆی هەڵدایە باوەشماوە. لە وەڵامدا من بە خێرایی ئەوم گرتەوە وە بە تەواوی هێزم لە باوەشم گرت، بە تەواوی هێزم بۆنم کرد.

ئەو بە باوکە بانگی کردم.

"شازادەکەی من." من بە هێمنی وتم. "هەرگیز مەگری بچکۆلانەکەم، هەموو دونیا بۆ فرمێسکێکی تۆ وێران دەکەم." من بە نەرمی دەستم بە قژە ئاوریشمیەکەیدا هێنا.
تێبینی ئەوەم کرد کە کاژا بە بێدەنگی تەماشای ئێمە دەکات. من دەستم کردەوە وە بانگێشتم کرد بۆ باوەشم.
لە سەرەتادا کەمێک دوودڵ بوو بەڵام بە هەر حاڵێک باوەشی پێدا کردم. من بە بێدەنگی منداڵەکانم لە باوەش کرد. "دایکە، تۆ دەگریت؟" لەپڕدا دێڤا لە دایکی پرسی. من سەرم بەرز کردەوە وە بینیم کە کارۆ فرمێسکەکانی دەسڕێتەوە.
"نەخێر گیانەکەم، من تەنها دڵخۆشم." ئەو بە دەنگێکی لاوازەوە وەڵامی کچەکەی دایەوە.
"بەڕای من ئەو ئیرەیی بە ئێمە دەبات، وە خەمبارە لەبەر ئەوەی ئەومان لە باوەش نەکردوە." من بە هێمنی لە گوێی دیڤا'دا وتم. ئەو زەردەخەنەیەکی کرد وە ئاماژەی بۆ دایکی کرد کە بێتە پێشەوە.

کارۆ بە زەردەخەنەیەکی شیرینەوە هاتە پێشەوە وە بەژداری لە باوەشی خێزانیەکەمان کرد.
دێڤا سەری لەسەر سنگم حەساندەوە لە کاتێکدا کاژا سەری لەسەر شانی دایکی دانا.
من تەماشای کارۆلینا'م کرد کە بە قوڵیەوە تەماشای منی دەکرد. زەردەخەنەیەکی کرد وە منیش نزم بوومەوە بۆ ئەوەی ماچی بکەم بەڵام لەپڕدا دەستێکی نەرم و خنجیلانە لێوەکانی گرتم.
"باوکە نەخێر!" دێڤا بە توڕەییەوە وتی.
من و کارۆ دەستمان کرد بە پێکەنین لە کاتێکدا کچەکەمان بە توڕەییەوە تەماشای دەکردین.

REVENGE ♕︎Where stories live. Discover now