٦ ئۆتۆمبێلی ڕەنگ ڕەش لەپێش کۆشکە سپییەکە وەستان
ڕوناکییەکان کوژرابوونەوە
چوونکە کات درەنگە و هەمووان خەوتوون
هەر یەکە و دەبەیەکی گەورە بە دەستیانەوە
ئەوە دەبەی بانزین بوو!!!
پیاوەکان ڕۆیشتنە نێو ماڵەکەوە
خەندەیەکی لاری کرد
لەگەڵ بینینی ئەوەی ئاگر لە ماڵەکە هەڵگیرسا
وەکو ئەوەی سەیری فلیمێک بکات
سەیری ماڵەکەی پێشی ئەکرد
بە هێواشی
هەموو چواردەوری ماڵەکە سوتا
کە دەرچوون تیایدا ئەستەم بوو
دوای دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو ئەوانەی نێو ماڵەکە ئەمرن
ئەو پیاوە پیرە لەوێ ڕۆیشت
بە ٦ ئۆتۆمبێلەکەیەوە.لیلیانا وەکوو هەموو شەوەکان
لەگەڵ تای خەوتبوو
وە ئۆریۆش لە نێوانیان
ئەو هەستیاری بە بۆنی زۆر هەیە
دەستی کرد بە کۆکین
کاتێک بۆنی بەنزینێکی زۆری کرد
هەستایەوە و ڕۆیشتە لای پەنجەرەی ژوورەکەی
بۆ ئەوەی هەناسەیەک هەڵمژێت
بەڵام چەند پیاوێکی بینی لە دەوروبەری ماڵەکەیان
سەرسام بوو
دوو پیاو لە پشتەوەی پیاوێک وەستابوون
کە لە ماڵەکەیانی ئەڕوانی
ئەو سەرێکی کەچەڵی هەبوو
وە جگارەیەکی لە دەم بوو
جگارەکەی هەڵدایە پێش ماڵەکەیان و ئاگر دروست بوو
لیلیانا زۆر ترسا کە ئاگرەکە زۆر بە زووی تەشەنەی کرد
ڕای کردە لای تایهیۆنگ و بە گریانەوە بانگی ئەکردلیلیانا « کاکە کاکە... کاکە تکایە هەستەوە... کاکە تای تکایە هەستەوە ماڵەکەمان ئەسوتێت »
زۆر ئەترسا
تای هەستایەوە
بەڵام زۆر خەواڵوو بوو
کاتێک تیشکی ئاگر و دوکەڵی بینی خێرا لەنێوجێگاکە هەستایەوە
لیلیانای لەباوەش گرت
وە ئۆریۆش
ڕۆیشتە لای پەنجەرەکەی ئاگرەکەی بینیتایهیۆنگ « بەنەفرەت بیت چئ ڕودەدات »
دەنگی قیژەی ئافرەت دەهات
تای خێرا ڕۆیشتە دەرەوە
بینی ئاگر لە هەموو سوچێکی ماڵەکەیانە
سەری لیلیانای خستبووە نێو ملی
بۆ ئەوەی دوکەڵ هەڵنەمژێت
ئەو هەرخۆی زۆر هەستیارە
تای چاوەکانی فراوان بوون
کە دایکی بینی بە قیژە و هاوارەوە ڕا ئەکات بەو ناوەیا
وە خوشکەکەی!
باوکی!
مامی!
مامۆژنی!
هەموویان لەپێش چاوەکانی ئەسووتان
لیلیانا بێبەش نەبوو لەم دیمەنە
لەگەڵ گوێبیستبوونی دەنگی دایکی سەری دەرکرد لەباوەشی تایلیلیانا « دایکە باوکە... »
لیلیانا قیژاندی
خوشکە گەورەکەی بینی لە پێشیان کەوتە سەر ئەرزەکە
جەستەی جلی لەبەر نەمابوو
بە تەواوەتی خەریکبوو ئەسووتا
ئەمە زۆر زۆر بوو بۆ لیلیانا
تای گەڕایەوە ژوورەکەی لیانا
چوونکە هەموو ماڵەکە سوتابوو
تاکە شوێن و تاکە هەلی ڕزگاربوون
خۆ هەڵدان بوو لە پەنجەرەی ژوورەکەیانەوە
لیلیانا لەباوەشی تای بێهۆش بوو
لەبەر دیمەن و دووکەڵەکە!
تای سەیری خوارەوەی کرد
مەلەوانگە بچووکەکە لە خواریانەوە بوو
ئەوێ نەسووتابوو
بەڵام ئاوێکی کەمی تیابوو
خۆ هەڵدان لەوانەیە مەترسیشی هەبێت
أنت تقرأ
لەنێوان ئێمە J.JK
Romanceقەت بووە ئەو یاریەی ئەیکەیت ببێت بە ڕاستی؟ یاریکردن لەگەڵ خانمە قژ زەردەکە چێژبەخشە. ... ئێوارەیەکی درەنگە و لەگەڵ سەیرکردنی ئەستێرەکان ئاواتی مەرگی خۆم و سزای تۆ ئەخوازم. ... « هەموو شتێک لەنێوان ئێمەبوو، وە لە نێوان ئێمە مایەوە، وە بۆ هەمیشە لەنێ...