35

187 58 36
                                    





دەستپێـــکردن.
___________


هۆسیۆک : تۆ دڵنیایت جۆنگکووک؟

جۆنگکووک : بەڵێ
جان دڵنیایە لەوەی کە دایکی بینیوە
سورە لەسەر ئەوەی لەم ماڵە بڕوات
پێویستە بە چاوەکانی خۆی ببینێت کە دایکی مردووە.

هۆسیۆک دوبارە گۆڕی ڕۆیای هەڵداوەتەوە
بۆ پشکنین
هەرچەند زۆریش ئەستەمە
بەڵام جۆنگکووک هەر سوور بوو لەسەر ئەمە
سێ ڕۆژە پشکنینەکان ڕادەست کراون
هێشتا ئەنجامەکان دەرنەچوون
ئەمڕۆ پەیوەندی بە جۆنگکووکەوە کرا
هۆسیۆک دودڵە
چوونکە ئەترسێت جۆنگکووک وەک و پێش حەوت ساڵ بارودۆخی تەواو تێکبچێک

هۆسیۆک : باشە من دەڕۆم و پشکنینەکان دێنم
تۆ لێرەبە.

جۆنگکووک : نا دەمەوێت بە چاوەکانی خۆم بیبینم.

هۆسیۆک : نەخێر جۆنگکووک
سەیربکە سۆکا دەگریت
دوبارە ئەو دوانە شەڕیان کردووە
خۆت دەزانی بە خۆت نەبێت بە کەس ژیر نابێتەوە
دەی بڕۆ بۆلای.

جۆنگکووک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
سەری بە بەڵێ جوڵاند و ڕۆیشتە سەرەوە
هۆسیۆکیش سویچی ئۆتۆمبێلەکەی برد و بەرەو نەخۆشخانە ڕۆیشت.

***

هۆسیۆک : چۆن دەکرێت!

د. : بەڵێ بەڕێز جەنگ من دڵنیام لەمە
تەنانەت سەیری ڕاپۆرتی ڕۆیامان کردەوە پێش حەوت ساڵ
پشکنینەکان گۆڕاون و ئەو بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی خوێنی لەگەڵ DNAیەکە ناگونجێـــت.

هۆسیۆک بە پەشۆکاوی و ترسەوە ڕۆیشتە دەرەوە
تەواو سەرسام بوو
دەیزانی شتێک هەیە
بەڵام هەرگیز بیری لەوە نەدەکردەوە
ڕۆیا زیندوو بێت
ئەو تەرمە هەمان ملوانەکەی ڕۆیای لەمل بوو
هەمان ئەو ملوانکەیەی هاوسەرەکەی بۆی دروست کردبوە
کە تەنانەت هاوشێوەشی نییە

مۆبایلەکەی زرینگایەوە
دەری هێنا و بینی ڤیدیۆیەکی بۆهاتووە
پێش ئەوەی سەیری بکات یەکێک لە پیاوەکانی پەیوەندی کرد
خێرا وەڵامی دایەوە

« بەڕێز جەنــــگ ڤیدیۆکانی پێنج ڕۆژ پێش ئێستامان گەڕاندەوە
ئەوە چووە ماڵەکەی بەڕێز جۆنگکووکەوە ئافرەتێکە
وە ناونیشانەکەیمان دۆزییەوە
ئێستا بۆت دەنێرم »

هۆسیۆک هیچـــی نەوت
وە پەیوەندییەکەی داخستەوە
لە خولەکێک نامەیەکــی تری بۆهات
سەیری ڤیدییۆکەی کرد
جۆنگکووک لە ژووری منداڵەکان کامێرەی داناوە
نەک تەنها ژووری منداڵەکان
لە سوچ بە سوچی ماڵەکەی
کامێرەی شاراوە و ئاشکراشی داناوە
کاتێک سەیری ڤیدیۆکەی کرد
دڵی خورپەیەکی کرد
کە خوشکە بچووکەکەی بینی
ڕۆیشتە لای جێگەکەی جانەوە و ماچێکی سەری کرد
فرمێسکێکی هۆسیۆک کەوتە سەر شاشەی مۆبایلەکەی
دەستەکانی خراپ ئەلەرزین

لقد وصلت إلى نهاية الفصول المنشورة.

⏰ آخر تحديث: 2 days ago ⏰

أضِف هذه القصة لمكتبتك كي يصلك إشعار عن فصولها الجديدة!

لەنێوان ئێمە J.JKحيث تعيش القصص. اكتشف الآن