Start.
Another pov :
دوو ڕۆژ تێپەڕی تای لیانای بەند کردووە لە ژوورەکەی
بە بیانووی نەخۆشی مۆڵەتی بۆی وەرگرتووە لە زانکۆکەی
وە ڕۆژانە تەنها دوو ژەم خواردنی بۆ ئەبات
نایەوێت تا ماوە لە ژوورێک بەندی بکات
تەنها ئەیەوێت سزایەک بە لیانا بدات
بۆ ئەوەی واز لەم ڕەفتارە مناڵانەیەی بهێنێت.
تای بە سینییەک خواردنەوە ڕۆیشتە ژوورەکەی لیانا
هەرچەن ئەزانێت هیچ ناخوات
مانی گرتووە لە نانخواردن
دەرگاکەی کردەوە
بینی لیانا لەسەر جێگاکەی پاڵ کەوتووە
وە سەرینەکەی لە باوەش گرتووە
پشتـــی لە تای بوو
زانی کە ئەگریـــت
بەڵام هەرزوو وەستا لە هەنسکدان
کاتێک هەستی بە بونی تای کردلیانا : لێرە بڕۆ دەرەوە!
چاوەکانی لێ سوڕاند
سینییە خواردنەکەی لەسەر دۆڵابەکە دانا
وە دەستی لیانای ڕاکێشا بۆ ئەوەی هەڵیستێنێتەوە
بەڵام لیانا بە توڕەییەوە دەستی لەنێو دەستی تای دەرهێناتایهیۆنگ : بووەستە لەمە!
تۆ مناڵ نیت.لیانا : لێم دورکەوە
ڕقم لێتە
هەموو ڕۆژ زیاتر ڕقم لێت ئەبـــێتەوە.تای توند چاوەکانی داخست
کۆنترۆلی توڕەیی ئەکرد
سەرەڕای ئەوەی وشەکانی لیانا دڵی شکاند
بەڵام وازی نەهێنا
کەوچکێک خواردنی ڕاکێشایە لای لێوی لیانا
لیانا بیرۆکەیەکی شەیتانی و ترسناک بە مێشکیدا هات!
کاتێک پارداخە شوشەکەی بینیلیانا : بمبورە بەڵام ناچارت کردم
کیم تایهیۆنــــگپەرداخەکەی کێشا بە سەری تایدا
تای لەتاو ئازاردا کەوتە سەر ئەرزەکە
لیانا خێرا کلیلەکەی لە گیرفانی دەرهێنا
وە چاکەتێکـــی لەبەر کرد و مۆبایلەکەی برد و ڕۆیشتە دەرەوە
لەدوای خۆشیەوە دەرگاکەی لەسەر تای کلیل دا
بۆ ئەوەی هەمان سزای ئەو بچێژێـــت
بەڵام کلیلەکەی نەبرد
بۆ ئەوەی گەر یوونگی هات بیکاتەوەلیانا خێرا ڕۆیشتە ماڵەکەی جۆنگکووک
کە دوو نهۆم لە سەروو ئەوانەوەیە
سێ جار لە زەنگی دا ئینجا کردییەوە
جۆنگکووک چاوەکانــی کەمێک فراوان بوو بە بینینی لیانا
کات بەیانی زوو بوو
بۆیە دیارە کە خەوتبوو
وە تەنها پیجامەیەکی لەبەر بوو
بەشی سەرەوەی ڕووت بووجۆنگکووک : لیانا!
لیانا بە ڕومەتە سورەکانییەوە ڕۆیشتە ژوورەوە
لەسەر سۆفاکان دانیشت
وە جۆنگکووکیش بەرامبەریجۆنگکووک : لیانا!
بۆچـــی چەن ڕۆژە وەڵامی پەیوەندیم نادەیتەوە؟
وە ون بوویت
من نیگەران بووم.
أنت تقرأ
لەنێوان ئێمە J.JK
Romanceقەت بووە ئەو یاریەی ئەیکەیت ببێت بە ڕاستی؟ یاریکردن لەگەڵ خانمە قژ زەردەکە چێژبەخشە. ... ئێوارەیەکی درەنگە و لەگەڵ سەیرکردنی ئەستێرەکان ئاواتی مەرگی خۆم و سزای تۆ ئەخوازم. ... « هەموو شتێک لەنێوان ئێمەبوو، وە لە نێوان ئێمە مایەوە، وە بۆ هەمیشە لەنێ...