9

712 142 195
                                    







پــــۆڤــــی لــــیلــــیانـــــــا.

جەستەم وشـــک بوو لەگەڵ بیستنی دەنگێکی ئاشنا!
ترسام کە ئاشکرا بوبێـــتم
چوونکە ئەوە دەنگی یوونگی بوو
توند دەستی جۆنگکووکـــم گرت
خۆم لەپشتـــــی شاردەوە
کڵاوم لەسەر بوو
ڕێگری ئەکرد لەوەی یوونگی ڕوخسارم ببینـــــێــت

یوونگی : سڵاو جیۆن جۆنگـــکووک.

جۆنگکووک : کــێ ئەبینم لێرە
میــن یوونگی

یوونگی : چی دەکــــەیت لێرە !
دیسان بەدوای چییەوەیـــت.

جۆنگکووک : خوشکەکەت.

ئەم وشە منــــی شۆک کرد
وە یوونگیشی کاس کرد لە توڕەییان
گوێم لە جیڕەی ددانەکانــــــی یوونگـــی بوو

یوونگی : بـــێڕەوشت!
من تۆ~~~

جۆنگکووک بێدەنـــگی کرد بە بزەیــەک
گەرمایی دەستەکانی بەر دەستـــم کەەت
هەستـــم بە تەزوویەکی کارەبایی کـــرد

جۆنگکووک : ششـــش
ئێستا کارم هەیە دواتر ئەتبینمـــەوە مین یوونگی.

دەستی منـــی ڕاکێشا و ڕۆیشت
نازانم بۆکوێ چوونکە
پێش چاوەکانم بە تەواوەتی داپۆشیبوو
بەڵام هەستم کرد لەپێش ئۆتۆمبێلەکـــەی وەستا
بەبێ هیچ وشەییەک سەرکەوتم
کڵاوەکەم لەسەرم لابرد
هەناسەیـــەکی ئاسودەییم دایەوە
دوای ئەوەی جۆنگکووک سەرکەوت
سەیری چاوەکانـــیم کرد
زۆر سەیرە
ئەمە ئەو چاوە نەرمانە نیین کە دڵی من ورد ئەکەن!

لیانا : جـ ~~~

جۆنگکووک : ئەو دوژمنـــی سەرەکی منە
تەنها ئەوەندە بزانە لیانا

هیچ وشەیەکم نەدرکاند
چوونکە بەڕاستی ئەو توڕە دیار بوو
دڵم ئاسوودە نییە
بۆچـــی خۆت نیگەران ئەکەیـــت؟
ئەو ئۆتۆمبێلەکـــەی ئیش پێکرد و لێرە ڕۆیشت
سەرم بە جامەکەوە دابوو وە سەیری دەرەوەم ئەکـــرد
بیرم لەو گێژاوییە ئەکردەوە کە تێی کەوتووم
من چۆن لەو دووە ڕزگارم بێـــت؟
تەنانەت ناتوانم بگەڕێمـــەوە
براکەم ئەمکوژێت!
هەناسەیەکی قووڵ و بێزاریم دایەوە
ڕاچلەکیم بەهۆی ئەو ساردیەی لەسەر ڕانەکانم نیشت
سەیرم کرد دەستەکانی جۆنگکووک بوون
هەستێکی سەیر لە ناخما دروست بوو
نەمدەزانی خۆشییە یان ناڕەحەتی!

جۆنگکووک : لیانا.

همـ"ێکم بۆی کرد
سەیری کردم
بۆچی؟
بۆچـــی نیگاکانی دڵم ئەلەرزێنن
ئایە لەبەر ئەوەیە ئەو زۆر قۆزە؟
یان لەبەر ئەوەیە هەرگیز نیگام ئاڵوگۆڕ نەکردووە؟
لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەرم
ئەم شتانە بۆمن نوێیە
نازانم چۆن ڕەفتار بکەم...


لەنێوان ئێمە J.JKحيث تعيش القصص. اكتشف الآن