12

271 66 46
                                    


بریا لێرە بایەیت و حاڵی وێرانمــــــت ببینیایە...
_________________________

دەستپێکردن.




لە پێش دەرگای ماڵەکەی کیم تایهیۆنگ وەستاوم
سەرم لای کردەوە و سەیری جۆنگکووکم کرد
کە لەدوور منەوە وەستاوە
ئاماژەی پێدام بڕۆمە ژوورەوە
دەستەکانم بەرز کردەوە و لە دەرگام دا
دوای خولەکێک نەکرایەوە
دوبارە دەستم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لە دەرگا بدەمەوە
بەڵام کرایەوە
وامزانی ئێستا زلەم بەر ئەکەوێت
بەڵام دەنگی ئافرەتێک سەری منی بەرز کردەوە
بە سەرسامییەوە لێیم ئەڕوانی

« گیانەکەم ئەوە کێیە؟ »

دەنگی کیم تایهیۆنگم بیست
چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون
کەواتە لە ونبونی منیشا لەگەڵ کچەکانا ڕائەبوێرێت
کاتێک تای منی بینی سەرسام بوو
بەڵام دواتر ڕوخساری سارد بوو
سەری بە لەفاف پێچرابوو
دیارە خراپ بریندار بووە
هەستم بە پەشیمانــــی کرد بۆ ساتێک
سەرم نزم کردەوە بۆ ئەوەی چاوە پڕ فرمێسکەکەم نەبینێت

تایهیۆنگ : بۆچی گەڕایتەوە؟
ئەی هەر تۆ نەبوویت هەوڵی ڕاکردنت لەمن ئەدا؟

ئەم قسانەی دڵی شکاندم
ئەو برای منە!
بۆچی ئەوەندە ڕەقە لەگەڵم
ئەی نابێت براکان خەم لە ئازاردانی خوشکەکانیان بخۆن؟
ئەی بۆچی براکەی من لە برای خەڵک ناچێت؟
یاخوود من خوشکێکی تەواو نیم؟

لیانا : بـ بمبورن بێزارم کردن
من دەڕۆم

ویستم بڕۆم بەڵام دەنگە ساردەکەی وەستاندمی
دیارە کە ئەو کچە هێشتا نازانێت کە من کێم
چوونکە بە سەرسامی لە من و ئەوی ئەڕوانی

تایهیۆنگ : وەرە ژوورەوە!!!

ڕۆیشتمە ژوورەوە
ڕێک بۆ ژوورەکەم
نامەوێت ئەو دو تەیرولحوبە بێزار بکەم
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی
بۆکێ ئەگریت لیانا؟
براکەت هەمیشە بەم شێوەیە بووە
خۆ ئەم ڕوداوە تازە نییە
لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆمم کرد
ڕوکەشە سارد و بێهەستەکەم خستە سەر ڕوخسارم
تەنها ڕوکەش!
من لە ناخەوە سوتاوم
لەوانەیە وا بیرم لێ بکەنەوە کە من شێت و دەروون نەخۆشم
بۆیە بەردەوام پێناکەنم
وە زوو توڕە ئەبم
وە ئازاری خەڵک ئەدەم
بەڵام ئەمە تەنها ڕوکەشە
من ناخم سوتا لەگەڵ سوتانی خێزانەکەم و ماڵەکەمان
من دڵم سوتا لەگەڵ بینینی جەستە سوتاوەکەی دایکم و باوکم و خوشکە تاقانەکەم
ڕۆیشتمە سەر جێگاکەم
ئایلیــــنم بینی....
کەروێشکە نازدارەکەم
دادە گیان...
من بیری تۆم کردبوو
پێم بڵێ براکەم گرنگی پێداویت لەبێ منییا؟
یاخود ئیهمالــــی کردیت
بە تەنها لێرە بێزاربوویت وایە؟
بمبورە بەڵێن بێت ئیتر هەرگیز بەجێت ناهێڵـــم
ڕۆیشتمە گەرماو
وە گەرماوێکی درێژ و گەرمم کرد
بیرم لەوە ئەکردەوە
گەر نیشانەیەک لە بوونی ئەوان (بکوژەکان) هەبێت لە نزیکم
من خۆم خۆم ئەخەمە ژێر دەستیان
پێویستە بزانم کێن
پێویستە بیان کوژم
هەرگیز وەک و کیم تایهیۆنگی زۆڵ تەنها بەدوای پڕکردنەوەی حەزەکانــــم نابم
من ڕووحی خێزانە زوڵم لێکراوەکەم ئاسودە ئەکەم
سوێند ئەخۆم...

لەنێوان ئێمە J.JKحيث تعيش القصص. اكتشف الآن