20

255 66 23
                                    









پـــــــۆڤـــــی لیــــلیانا.

سێ ڕۆژی تریــــش تێپەڕی من بەبێ نان و ئاوم
گەرووم وشک بووە
تەواو بێ هێز بووم
وابزانم چەند جارێکیـــش بێهۆش کەوتووم
سێ ڕۆژە کەس نەهاتووە بەلاما
وەک و ئەوەی کەسێکیان بەند نەکردبێت
ئەیانەوێت بە برسێتی بمکوژن؟
خوایەگیان خۆت یارمەتیــــم بدە
ناتوانم هیچـــی تر بەرگە بگرم
گوێم لە کرانەوەی دەرگاکە بوو
پێش چاوەکانم لێڵ بوون
نەم ئەتوانی بە باشی بیبینم
بەڵام بە یەکپۆشییە ڕەشەکەیەوە توانیم بیناسمەوە
ئەوە دڵبەرەکەی من بوو!

جۆنگکووک : هەستە لیانا
خواردنـــم بۆت هێناوە.

سەیریـــم کرد
هەستم بە تەڕی چاوەکانم کرد

لیلیانا : جـ جۆنگکووک... من باشم نیم تکایە
د دکتۆر....

زلەییەک بەر ڕومەتم کەوت
کە وای کرد بکەومە سەر ئەرزەکە
لەبەر بێهێزیم هاوسەنگیم پێ ڕانەگیرا

جۆنگکووک : بـــەجدیتە؟
ئێستا وەک و کۆیلەیەکــــیت
تەنها بۆت هەیە فەرمان جێبەجــــێ بکەیت
نەوەک داواکاریـــت هەبێت
زۆر مەڵێ
نامەوێت کەسێک بزانێـــت خواردنم بۆت هێناوە
خێرا بیخۆ!

قسەکانی خراپ دڵە وێرانەکەمیان شکاند
بە بێ هێزی هەستامەوە
ئەو پاروویەکی بۆ دەمم هێنا
خواردم
ئەوەندەم برسی بوو
٥ هێندەی ئەمەیان بۆ بهێنابام تێر نەدەبووم
وەک و ورچێکی برسی
کە هەمیشە جۆنگکووکەکەم وای پێدەوتم
بەر بببومە خواردنەکە
بە یەکجار
پەرداخە ئاوەکەم خواردەوە

لیانا : سـ سپاس جۆنگک...

قسەکەم تەواو نەکــــرد کە هەستم کرد هێڵنجم ئەدا
گەدەم بە ڕادەی دۆزەخ ئازاری هەبوو
جۆنگکووک هیچـــی نەوت
هەستا و ڕۆیشت

لیانا : تکایە ئازارم هەیە....

کەوتمە سەر ئەرزەکە
دونیا لە پێش چاوەکانما ئەسوڕایەوە
تاوەکوو هەموو شت تاریک بوون.

****

لەلای جۆنگکووک.

ئەو قاپەی کە خواردنی بۆ لیانا پێی برد
ششتی و خستییەوە جێی خۆی
ئاوڕی دایەوە
وشک بوو کە ڕۆیای بینی
هەناسەیەکی ئاسودەیی دایەوە

جۆنگکووک : وامزانی ئەویت.

ڕۆیا : خواردنت بۆ برد وایە؟

بە نیگەرانییەوە وتی
جۆنگکووک سەری بە بەڵێ جوڵاند
وە پشتی دایەوە بە مێزە بچووکەکە

لەنێوان ئێمە J.JKحيث تعيش القصص. اكتشف الآن