10

199 53 101
                                    


هــەمــوو جــوانــیــەکــانیے دونــیــا کــۆبــکــەمــەوە تــۆیــەکــیــان لێ دەرنــاچــێــت💎.!
*******************************



پــــــۆڤـــــــــی لـــــــیانـــــــا.

توڕەیــــی!
توڕەییم لە چاوەکانـــی جۆنگکووک ئەبینی
وە دەستە مشتکۆڵەکەی کە لەسەر ڕانــــەکانی دانابوو
ڕاست بڵێم هەستێــــکی خۆشم هەبوو
چوونکە ئەو غیرە لەمن ئەکات؟

هەرچەند زۆر نا ئاسودە بووم بەهۆی سەیرکردنەکانی میکایڵ
وە جۆنگکووک هەستی بەمە کردووە
بە چاوە ساردەکانییەوە و ڕوخسارە ئارامەکـــــەی سەیری بەڕێز پافیێڵ ئەکات
وە جار ناجارێک بەلاچاوێک لەو میکایڵ ناوە ئەڕوانێـــت
بەڵام  ئەمە تەنها ڕوکەشە
مشتکۆڵە توندەکەی توڕەییەکەی دەر ئەخات
کە تەنها من ئەیبینم لەژێر مێزەکەوە
دەستــم لەسەر دەستی دانا
بۆ ئەوەی کەمێـــک ئارام بێتەوە
چوونکە هەستم ئەکرد خەریکە لەبەر توڕەیی
ئارەقە ئەکاتەوە
هەستامەوە بەبیانووی دەستشۆر
بەڵام ویستم کەمێک لەو چاوە بێزارکەرانەی
میکایڵ دوورکەومەوە
هەر بەڕاست
ئەو هیچ شەرمەزار نابێـــت؟
لە کچێک ئەڕوانێت کە خۆشەویستی هەیە؟
...
...
...
ئەزانم تەنها ڕۆڵگێڕانـــــە
بەڵام لە کۆتاییدا جۆنگکووک لەلای ئەوان منی وەک و خۆشەویستی خۆی ناساند

لیانا : ببورن تا دەستشۆر ئەڕۆم.

هەستامەوە و ڕۆیشتـــم
هەناسەیەکی قووڵ و ئاسودەم دایەوە
کاتێک دوورکەوتمەوە
ئەمە زۆر بێزارم ئەکات!
هیوادارم کێشەیەک ڕوو نەدات
لەنێوان ئەوو جۆنگکووکدا.
گەشتمە دەستشۆرە بەتاڵەکە
خۆشبەخــــتانە هیچ کەسێکی لێنەبوو
دەستەکانم ششت
وە مەیکئاپەکەم کەمێک نوێ کردەوە
دوای ئەوەی بۆ کۆتاجار سەیری خۆمم کرد
ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی بڕۆم
بەڵام قیژەیەک لە دەمم دەرچوو کە ئەوم بینی!
میکایڵ قۆڵەکانی لێـــک ئاڵاندووە
وە بە فیزێکەوە لێم ئەڕوانـــێت
ترسێـــک دڵمی داگرت
بۆچی ئەم سەیرکردنە ناناسمەوە؟
ئەمە چ جۆرێکە؟
ڕق یاخوود !
یاخود ئارەزووبازی؟

لیانا : چیدەکەیت لێــــرە!

میکایڵ : کیم لـــیلیانا...
کەواتە بەبێ ئاگەداری براکەت ژوان ئەبەستیت.
جوانە

ڕوخسارم کاڵ بوویەوە
ترس تەواوی دڵمــــی داگرت
چی هەر شتێک بە تایهیۆنگ بڵێت
ئەو چۆن براکەم ئەناسێــــت؟

لیانا : ئـ ئەوە تۆ چیئەڵێیت!
من بەبێ ئاگەداری براکەم هیچ کارێکم نەکـــردووە!

هەرچەند ترس بە دەنگمەوە دیار بوو
بەڵام هەموو هەوڵێکــــــم ئەدا
بۆ ئەوەی ئاسایــی دەربـــکەوم
خودایە هاوار!
خۆت ڕزگارم بکە
ئەو هەنگاوی نا بەرەو ڕووی من
منیش بەرەو دواوە
تاوەکو پشتم بەر دەستشۆرەکە کەوت
ترس سەرتاپامی ئەخوارد
ئەوە بەتەمای چییە؟
بەڕادەیەک نزیک بوو لێم
کە هەناسە گەرمەکانی بەر ملم ئەکەوتن
خۆم بردە دواوە
تاوەک و بە ڕادەیەک نزیکەی پاڵکەوتم
پشتم بەر ئاوێنەکە کەوت


لەنێوان ئێمە J.JKحيث تعيش القصص. اكتشف الآن