32

253 73 30
                                    









پـــۆڤـــی جـــۆنگکـــووک :

کاتێک زانیم لیانا منداڵی بوە
وەک و شێتم لێهات
نونا بانگی کردمە نەخۆشخانە
ڕۆڵەکانم بینی
بەڵام دایکیان نا
زۆر لە نونا پاڕامەوە تا ڕازیبێت لیانا ببینم
وتی لە ماڵەوە چاوەڕێ بم
خۆی شتێک ئەکات
ئێستاش وەک و شێت بەردەوام ئەسوڕێمەوە
چاوەڕێی نونام پەیوەندی بکات
لە دەرگای ماڵەوە درا
کاتی میوانم نییە!
ڕۆیشتم سەیر بکەم
بینیم نونایە
خێرا دەرگاکەم کردەوە

جۆنگکووک :نونا....

ڕۆیا : بێدەنگ بە
بۆچی ئەم یارییە مەترسیدارە بەمن ئەکەیت
تەنانەت قسەشم لەگەڵدا مەکە
تەنها ئەم جلە لەبەر کە

جلێکی فڕێدایە باوەشم
خەندەیەکم کرد و توند ماچی ڕومەتیم کرد
وە ڕام کردە ژوورەوە بۆ ئەوەی جلەکانم بگۆڕم
گوێم لێبوو جنێوێکی پێدام لە دواوە
گرنگی پێنادەم
ئیتر کاتی ئەوە هاتووە لەگەڵ لیانا
بڕۆینە کوچەیەکی ئەم جیهانە
وە دوور لە هەمووان بە تەنها بژین
چیـــتر ناهێڵم یوونگی یاری بە لیانا و منداڵەکانم بکات
ناهێڵم ئێمە لێک بکات
تایهیۆنگ بە سزای خۆی گەیشت
مافی لیانا نییە ئەویش ئازاد بێت؟
لەوەتەی لەدایکبووە
تەنها مەینەتی چەشتووە
ئیتر کاتــــی ئەوەیە پێی بڵێم ژیان جوانە
ژیان جوانە بەڵام کاتێک من و تۆ و منداڵەکانمان پێکەوەین

دوای ئەوەی خۆم ئامادە کرد وەک و شۆفێرێکی نونا
بەڕێکەوتین بەرەو ماڵەکەی مین یوونگی
هەرچەند زۆر دودڵ بووم
ئەترسم لەوەی هەڵەیەک بکەم و ئازار بە لیانا بگەیەنم
گەشتینە پێش خانووە گەورەکەی
پێش ماوەیەک ماڵەکەی گواستەوە
کاتێک دراوسێکانی کۆڵۆمبیای بە کارە پیسەکەییان زانی
لەو گەڕەکە دەریان کرد
ئێستا لیانای بردووەتە خانوویەکی گەورە لە دەرەوەی شار

پاسەوانەکان هاتنە لام و لە جامەکەوە یەکیان سەیری من و یەکیان سەیری نونای کرد
تەواوی گیانم گەرم ببو و ئارەقەیەکی زۆرم کردبوو

پـ : شۆفێرەکەت نوێیە؟

ڕۆیا : لێپرسینەوەم لێ ئەکەیت؟

پاسەوانەکە ڕەنگ و ڕوخساری تێکچوو
سەری دانەواند بە ترسەوە

پـ : ببورە خاتوونەکەم.

دەرگاکەیان کردەوە و ئۆتۆمبێلەکەم بردە ژوورەوە
دابەزیم و وەک و شۆفێرێک دەرگاکەم بۆ نونا کردەوە
وەک ئەوەی پلانمان بۆ دانابوو
گوایە نونا چووە بۆ بازاڕیکردن
وە کەل و پەلی بۆ منداڵەکان کڕیوە
من کیسە پڕ لە کاخەزەکانم هەڵگرت
دوبارە یەکێک لە پیاوەکان هاتنە لامان

لەنێوان ئێمە J.JKحيث تعيش القصص. اكتشف الآن