14

161 44 20
                                    






پـــــۆڤی لیــــلیانا.

بەدەوری خۆما وەک و شێت ئەخولامەوە
بۆ بینینی کەسێــــکی نامۆ
چاوەکانم لەسەر کەسێــــک نیشتنەوە
جەستەم دەستی کرد بە لەرزین
من چییمە؟؟
بۆچی بەم شێوەیە ترساوم!!!
سەیری نێو چاوەکانــــیم کرد
کە بە نزیکەی ٣٠٠ مەتر لە منەوە دوور بوو
ئەتوانم لەلای دەرگای زانکۆکە بیبینم
قاتێکی تەواو ڕەشی لەبەر بوو
وە کڵاوێکی ڕەش و ماسکێکی ڕەشیشی بەستبوو
دەستەکانی بەرز کردەوە وەک ماڵئاوایی
لە چرکەیەکدا بزر بوو
من زۆر ترساوم
خوایەگیان چی ڕودەدات؟
نەخێر هەرگیز ناکرێت ئەوە جۆنگکووک بێت
ئەو ئازاری من نادات

لیانا : بێدەنگ بە بێدەنگ بە بێدەنگ بەە!!!!!ە

مستم بە سەرما ئەکێشە
چوونکە بەردەوام بە دڵی ئەوتم « گەمژە بۆچی ئینکاری ئەکەیــــت؟ ئەوە دولبەرەکەی جەنابت بوو کە لە هەمووان زیاتر متمانەت پێیەتی؟ »

هەمووان سەیری منیان ئەکرد
وە ئاگام لێبوو جاک ئەمەی بە هەل زانی
ڤیدیۆی گرتم
چۆن بە هەلی نازانـــێت؟
وەکو شێتێک قژم ڕائەکێشم و لەخۆم ئەدەم

لیانا : نەخێر نەخێر ئەوە ئەو نەبوو
تکایە بێدەنگ بەەەەەە!!!
هاوارم کرد
مامۆستاکەم هاتە لام
هەوڵی ئەدا ئارامم بکاتەوە

م. : لیلیانا!!!  لیانا کچەکـــــــەم تکایە ئارام بەرەوە... لیلیانا گوێت لەمنـــــە؟

بەهۆی ئەوەی ئەوەندە بە توندی قژم ڕائەکێشا
پێش چاوەکانم تاریک بوون
گوێیەکانم کپ بوون
هەرگیز!
هەرگیز باوەڕ بەوە ناکەم
کە ئەوە جۆنگکووک بوبێت.

م. : لیانااااااا!!!

End pov :

مامۆستایەکی تری لیانا دەبەیــــەک ئاوی بۆ هێنا
وە کەمێکیان بە ڕوخساری لیانادا کرد
کەمێکیشی خواردەوە
لیانا کەمێک ئارام بوویەوە
چاوەکانی ببون بە گۆماوێک خوێن
هەردوو مامۆستاکە زۆر نیگەرانی بارودۆخی لیانا بوون
وە ئاگەداریش کرابوونەوە لەوەی لیانا نەخۆشی دەروونی هەیە
بۆیە هەرزوو براکەیان ئاگەدار کردەوە
لیانا بە لاوازی هەستایەوە و ویستی بڕوات

م.١ : لیانا بوەستە کچەکەم ئێستا براکەت دێت.

مامۆستا ئافرەتەکە وتی
لیانا بە ساردی سەیری کردن
کە ترسێکی خستە دڵیانەوە

لیانا : کێ وتی کە براکەم ئاگەدار بکەنەوە؟

م.٢ : لیانا گیانەکەم تۆ باش نیت
ئێمە نیگەرانی تۆ بووین.

لەنێوان ئێمە J.JKحيث تعيش القصص. اكتشف الآن