22

282 71 31
                                    





لەچاوەڪانی هەموو شتێڪم بینی تەنها خۆم نەبێ🖤!
________________________________

پــــۆڤـــی لـــیلـــیـــانـــا.

دەستە نەرمەی بەنێو قژما ئەهێنا
بە خاولییەک خەریکی وشککردنەوەی قژم بوو
کاتێک تەواو بوو
خۆم خستە باوەشییەوە
چومە سەر ڕانەکانی پاڵکەوتم
وە سەرم خستە سەر سنگی
بۆنـــە بێوێنەیەکـــم هەڵمژی پڕ بە سنگم
ئەویش بە پەنجەکانی قژی بۆ شانە ئەکردم

جۆنگکووک : برسیتە؟

سەرم بە نەخێر جوڵاند
ماچێکم لەسەر سنگە ڕووتەکەی کرد
کە دوو دوگمەی سەرەتای قەمیسەکەی کرابوویەوە

جۆنگکووک : داوایان لێ ئەکەم شتێک بهێنن
زۆر لاواز بوویت
پێویستە بخۆیت

دوبارە سەرم بە نەخێر جوڵاند
با بمرم لە برسا لەنێو باوەشت
کێ لەم بەهەشتە بیری لەلای خواردنە؟

لیانا : تەنها ئەمەوێت لەتۆ دوور نەکەومەوە
هیچی تر نا.

ئەو ماچێکی نێو قژی کردم
توندتر لەباوەشی گرتم

جۆنگکووک : لیانا؟

همـ"ێکم کرد
بە منگەوە
زۆر خەواڵوو بووم
یوونگی تەواوی دوێنێ شەو
داوای لێکردووم پەڕاوێکی بۆ واژوو بکەم
وە منیش نەمکردووە
سزای دام
هەر بۆیە لێوم بریندار بوو
سزایەک کە وای کرد ڕقم لەخۆم بێتەوە....


جۆنگکووک : متمانەت بە منە؟

بەبێ بەفیڕۆدانی چرکەیەک
سەرم بە بەڵێ جوڵاند
تەنانەت گیانم بکێشیت هێشتا متمانەم پێتە
لە ڕووحی خۆن زیاترم خۆش ئەوێی

جۆنگکووک : بەڵێن بێت لێرە دەرت ئەهێنم
تەنها چاوەڕێبە.

لیانا : با لەم ژێرزەمینە لەباوەشی تۆ ڕووحم دەرچێت
گەر لێرەش دەر نەچم
هێشتا ئێرە شوێنێکی جوانە
چوونکە تۆ لە نزیکمیت
هەرچییەک بێت
دڵم ئارامە
با جەستەم بۆخۆی ئازار بچێژێت

لەگەڵ هەر قسەیەکم ماچێکی سەر سەری ئەکردم
تۆزێک دووری خستمەوە و سەیری نێو چەوانی کردم
هەمیشە بەم ڕەفتارەی بێهێزم ئەکات

جۆنگکووک : من چیم کردووە؟
کە خودا تۆی پێبەخشیوم
خۆزگە بمتوانیبایە کە لە ژیانێکی جوان بتژیەنم
نەوەک ئەم دۆزەخە

لیانا : بێدەنگ بە جۆنگکووک
لە ڕاستیدا من چیم کردووە ؟
خۆم بە بێبەخت ترین کچی ئەم دونیایە ئەزانی
هەتاوەکوو تۆم ناسی
ئەوسا زانیم بەڵکوو بەبەخترین کچی جیهانم

لەنێوان ئێمە J.JKحيث تعيش القصص. اكتشف الآن