1

1.1K 154 108
                                    



لە سەرەتاوە ئەمەوێت بڵێم ئەم چیرۆکە دیمەنی پێگەیشتوو لەخۆ ئەگرێــــت گەر بەرگەی ناگریت تکایە مەیخوێنەرەوە
چوونکە بەرپرس نیم لە تێکچوونت

Start?


Vote first🌷.
__________



ئەستێرە گەشاوەکان ئاسمانە تاریکەکەیان ڕازاندبوویەوە
لیلیانا سەیری جوانی مانگ و ئەستێرەکانی ئەکرد
بە خەندە نازدارەکەیەوە
ئەمشەو شەوی یەڵدایە
وە سبەی ڕۆژی بوونی لیلیانایە
لیلیانا خێرا ڕای کردە خوارەوە
بینی مامی و باوکی دانیشتوون لە هۆڵەکە
وە دایکی و مامۆژنی لە چێشتخانەکە.

لیلیانا « مامۆژن »

خۆی هەڵداییە باوەشی مامۆژنییەوە.

خ،کیم « ئەڵماسەکەی ئێمە خۆی شوشتووە »

بۆنی لیلیانای ئەکرد
بۆنی قژە زەردەکەی ئەکرد
بۆنی گوڵی لێئەهات
لیلیانا تێکەڵەییەکە لە کۆری و ئۆکرانییە.
دایکی خەڵکی ئۆکرانییایە، وە باوکی کۆریای باشوور.
لیانا مامۆژنی زۆر خۆشدەویست
وە ئەو کچی شیری مامۆژنییەتی
چوونکە کاتێک دایکی نەخۆش بوو ئەو شیری پێدەدا.

لیانا « کێ دەزانێت ئەمڕۆ چ ڕۆژێکە؟ »

مامۆژنی و دایکی لیانا
وە خوشکە گەورەکەی لیلیانا ئایلین
چەناگەیان ئەخوراند وەکو ئەوەی بیر بکەنەوە
بەڵام لە ڕاستیدا ئەیان زانی
بەتەمای سوپرایزێک بوون بۆ لیلیانا

***

« خ،کیم= مامۆژنی لیلیانا
ئایڤیڵی = دایکی لیلیانا
کیم کایڵ = باوکی لیلیانا
ب،کیم = مامی لیلیانا »

***

م « من نازانم تۆ دەزانیت ڤیڵی؟؟ »

ڤیڵی لێوەکانی شۆڕ کردەوە و سەری بە نەخێر جوڵاند
لیانا بە توڕەییەکی کیوتەوە ژوورەکەی بەجێهێشت
دایکی و مامۆژنی وە خوشکە گەورەکەی لیلیاناش
پێکەنین بە ڕەفتارە نازدارەکەی

لیلیانا « باوکە، مامەەە »

ڕۆشتە نێوان پیاوەکانەوە
براکەی و هەردوو ئامۆزاکەی لەوێبوون

لیلیانا « کێ دەزانێت ئەمڕۆ چ ڕۆژێکی گرنگە؟ »

باوکی برۆکانی گرژ کرد
ئەوان هەر بەڕاست نەیان دەزانی ئەمڕۆ چ ڕۆژیکە

کایڵ « مممم، پێم وابێت دامەزاردندنی کۆمپانیا؟
نەخێر لە مانگی نیساندا بوو.
ڕۆژی چوونە دەرەوەی لیانا بەدڵی خۆی؟
نەخێر ١٥ی هەموو مانگێکە.
من نازانم لیلیانا، ئەمڕۆ چ ڕۆژێکە؟ »

لەنێوان ئێمە J.JKحيث تعيش القصص. اكتشف الآن