26

244 66 27
                                    









پـــــۆڤـــی لـــیلـــیانـــا.

ژیانــــی من بـــوو بە یارییەک
وە زبڵێک
وە قوربانیـــیەکی دەستی براکەم و باوکم
ئەو باوکەی هەوڵی تۆڵەکردنەوەی ژیانە بردراوەکەیم ئەکرد
ئەو هۆکاری ڕوخانی ژیانی منیشە
من قوربانییەکم
بەڵام لە هەمووان خراپتر مامەڵەم لەگەڵ کرا
ئێستا زانیم کە بۆچی هەمیشە دادەم ئەیوت
متمانە بە هیچ کەسێک مەکە
تەنانەت باوکمانیش
ماوەی ٦ مانگە لەنێو ماڵێک بەند کراوم
بۆم نییە لە دەرگاکەی بڕۆمە دەرەوە
تەنانەت باخچەکەش

ڕەنگی مردووم لێنیشتووە
مرۆڤ نامرێت؟
یان وەک و مردوویەکی لێنایەت؟
گەر ژیانی کیم لیلیانای هەبێت؟
کیم لیلیانــا...
ئەو ناوەی چیتر مافی بەکارهێنانیم نییە
تەنانەت بە مافی منیش نەماوە
ئێستا من مین لیــلیانــام...
ئەو نازناوەی بۆ هەمیشە ڕقم لێ ئەبێتەوە

لەگەڵ دوانە بچکۆلەکەی نێو سکم
لە هۆڵەکە دانیشتبووم
دەستم بە سکە گەورەکەما ئەهێنا
بیری باوکە شێتەکەیانم کردووە
ماوەی شەش مانگە بێ یارم
تەنانەت یوونگی ڕێگەی نەدا وێنەیەکیم لەلا بێت
بۆچی ئەوەندە زاڵمە؟
نازانێت هۆکاری هەناسەدانمە؟

شەش مانگی ڕێک پێش ئێستا
ئەو شەوەی خۆم دایە دەستی مین یوونگی
تەنها خۆم نا
ژیانم
خۆشەویستی لیلیانا و جۆنگکووک
مردنم
تەنانەت منداڵەکانیشم
ئەو باوکی منداڵەکانم نییە
بەڵام هەمیشە جەخت لەوە ئەکاتەوە
کە ئەو باوکیانە

ژیانــم
ژیانم شەش مانگ پێش ئێستا
کاتێک لەبەر ڕزگارکردنی خۆشەویستی دڵم
کردم بە یارییەکی ژێر دەستی یوونگی
تەنانەت بۆم نییە بەبێ ڕەزامەندی ئەو لەژوورەکەم بێمە دەرەوە
کوچ بە کوچی ئەم ماڵە کامێرایە
خزمەتکارەکانی بەردەوام بەسەر سەرمەوەن
پیاوە زل و زەبەلاحەکانی
بەبێ ئەوەی یوونگی ئاگەدار بکەنەوە
ڕێگە نادەن لە ژوورەکەم بێمە دەرەوە

لەوانەیە بڵێن خۆت بکوژە
چۆن بتوانم خۆم بکوژم؟
تەنانەت چۆن ئەزانن هەوڵم نەداوە
هەوڵم دا
بەڵام من بەشێک لە جۆنگکووکم لەخۆم گرتووە
بەشێک لە ئەو لەنێو سکمە
چۆن بتوانم ئازاری خۆم بدەم
منداڵەکانم تاکە ڕێگر بوون لەوەی خۆم بکوژم
چەندین جار هەوڵم دا
بەڵام شکستم هێنا

خۆشەویستی لیلیانا و جۆنگکووک
خۆشەویستیمان شەش مانگ پێش ئێستا کۆتایی هات
لەگەڵ ئەوەش دڵم
من دڵم لەدەست دا
ڕووحم وێران بوو
بەڵێنم بە یوونگی دا
ئەوەی بیەوێت بیکەم
لە بەرامبەردا ژیانی جۆنگکووک پارێزراوە

جۆنگکووک ئێستا لە کۆریایە
وە لە ژیانێکی ئاسایی
وە دایک و خێزانەکەشی پارێزراون
یوونگی بەڵێنی پێدام کە پەیوەندی پێیانەوە نەبێت
ئەو بەشە موڵکەی براکەم لێی شاردبوومەوە
کە لە باوکمەوە بۆم مابوو
بوو بە مافی یوونگی
وە ئەو کۆمپانیایەی باوکم و مامم
کە بە ئەوەیشم نەزانیبوو
ئەویش بوو بە موڵکی مین یوونگی
بە کورتییەکەی
ئەوەی لەژێر دەستی براکەم بوو دەری هێنا
یوونگی بە ئازاردانی من سزای ئەدات
هەرکاتێک بیەوێت خوێ بە برینیا بکات
بە شێوەیەکی پیس سزام ئەدات
وەک و سوتاندن یان بڕینی ڕوخسار و دەستەکانم
وە بە وێنە بۆ تایهیۆنگی ئەنێرێتەوە

لەنێوان ئێمە J.JKحيث تعيش القصص. اكتشف الآن