3

710 139 140
                                    










لیلیانا بە پێی پەتی و قژە شێواوەکەیەوە
ڕۆیشتە نێو ماڵە سوتاوەکەیان
ڕوناکی و ئاوەدانی لێرە نەمابوو
تەنها دوکەڵ و ڕەشی
دیوارە سپییەکان ڕەش ببون
وێنە خێزانییە گەورەکانی سەر دیوارەکان ببون بە خەڵوز
هیچ شتێک لێرە نەمابوویەوە
لیانا ڕۆیشتە ژوورەکەی
ئەوەی بەلای ئەو و تایهیۆنگ و هەموو پۆلیسەکانەوە سەیر بوو
تاکە ژوور کە بۆنی بەنزینی لێنەدەهات ژوورەکەی لیانا بوو
وە تەنها ژوورەکەی ئەویش نەسوتاوە
لیانا ڕەشی ژێر پێی کاشی ژوورەکەی ڕەش ئەژرد
بوکەڵەکانی بینی لەسەر جێگاکەی
جێگا پەمەییەکەی دوکەڵی گرتبوو
چوونکە دوکەڵ هاتبووە ژوورەکەی ئەویش
چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون
کاتێک لیلیانا و ئایلینی بینی لەسەر جێگاکەی...
هەردوو کەروێشکەکەی
کە ئایلین پێی دابوو
لەسەر جێگاکەی پاڵکەوت
بوکەڵەکانی لەباوەش کرد و دەستی کرد بە گریان

لیلیانا « دایکە... باوکە.... ئوننی... ئێوە لەکوێن؟ من زۆر ئەترسم... تکایە بگەڕێنەوە
ئێرە زۆر ترسناکە »

لەگەڵ گریان
لیانا کەوتە نێو خەوەوە
تایهیۆنگ هاتە ژوورەوە
بە ڕوخسارە لاواز و تەڕەکەی
کە فرمێسک هەموو ڕوخساری تەڕ کردبوو
سەیری لیمۆکەی ئەکرد
کە لەسەر جێگاکەی خەوتوە
وە بوکەڵەکانی لەباوەش گرتووە.



*****



١٠ ساڵی ڕێک تێپەڕی
بەڵام هێشتا وەکوو ئەو ڕۆژەی لیلیانا و تایهیۆنگ جەستەی دایک و باوک و خێزانەکەیان بینی
ماتەمینی دایگرتوون
لیلیانا باری دەروونی تێکچووە
چارەسەر وەر ئەگرێت لەلای دکتۆر

***

بە ماندوویەتییەوە گەڕایەوە ماڵەوە
لە نەخۆشخانە بوو
هەستی بە ماندوبونێکی زۆر ئەکرد
خۆی هەڵدایە سەر جێگاکەی
بەڵام دەرگای ژوورەکەی لەناکاو کرایەوە
کەمێک ڕاچلەکی بەهۆی بەرکەوتنی دەرگاکە و دیوارەکە
بە بێزاری سەیری لای دەرگاکەی کرد
یوونگی بینی
ئەو هاوڕێیەکی نزیک و تاکە هاوڕێی براکەیەتی
لەو ڕۆژەی ماڵەکەیان سوتا
بەو بڕە پارەیەی مابوویان شوقەیەکیان کڕی
وە لە تەنیشت ماڵی هاوڕێیەکەی تایهیۆنگەوە

لیلیانا « بۆچی بەم شێوەیە خۆت بە ژوورەکەمدا ئەکەیت؟ »

ڕوخساری یوونگی ئاسایی نەبوو
لیلیانا بە بێزاری هەستایەوە
بە گرژی لە یوونگی ئەڕوانی
کە وەکو پەیکەرێک بە بێ هەستی لێی ئەڕوانێت

یونگی « دیسانەوە شەڕت کردووە؟ »

وەکو ئەوەی جنۆکەیەک بن بەسەر سەری لیلیاناوە
لە هەموو کارێکی ئاگەدارن
لیلیانا ددانی جیڕ کردەوە
کە ئەم ڕەفتارەی زیاتر و زیاتر یونگی توڕە ئەکرد
ئەو وەکو ئەوەی برای لیانا بێت ڕەفتار ئەکات
خووی تایهیۆنگی گرتووە
بەو پێیەی تای ئێستا ٢ شەفت کار ئەکات
زۆر بە کەمی لیانا ئەبینێت
تەنها شەوان کاتێک ئەگەڕێتەوە کە لیانا خەوتووە
وە کاتێکیش ئەڕوات کە هەر خەوتووە
شەفتی بەیانیانی کاتژمێر ٦ بۆ ١٢
وە شەفتی ئێوارانی کاتژمێر ٣ بۆ ١١ی شەوە.

لەنێوان ئێمە J.JKحيث تعيش القصص. اكتشف الآن