لە حەسرەتی بـــــۆن و باوەشــــت
تاڵـــی قژەکـــــەم هەمووی سپــــی بوو
دڵـــی داماوم وێران و سیس بوو.
___________________دڵم خورپەیەکی کرد
وەک و ئەوەی دوای چەندین ساڵ لە بێهیوایی
دوبارە هیوایەکی بچووک گەڕابێتەوە
چاوەکانم هەر زوو پڕ فرمێسک بوون
هەتا هێزم تێدا بوو باوەشم بە ڕۆیادا کرد
فرمێسکەکانم نە ئەوەستان
نەم ئەزانی چۆن ئەم هەستە دەرببڕم
دوبارە خاوەنی هەموو ژیانم ئەبینمەوە؟لیانا : چـ چی؟
من جۆنگکووک ئەبینم
ڕۆیا گاڵتەم لەگەڵ ناکەیت وایە؟بە هەنسکەوە قسەم ئەکرد
بەڵام ئەمجارەیان فرمێسکی خۆشین
ئاسان نییە
ئێوە هەستی پێناکەن چ ئازارێکم چەشتووە
لە هەمووی بە ئازارتر دووری کووکیەکەم بووڕۆیا : نەخێر گیانەکــــەم
من بە یوونگیم وت
کە ئەمشەو دەچمە ئاهەنگی لەدایکبوونی هاوڕێیەکم
وە تۆش وەک و خزمەتکارێک لەگەڵم بێی
هەرچەند قورسبوو ڕازیکردنی
بەڵام لە کۆتاییدا توانیم ڕازی بکەم
بەڵام لیانا هەرگیز نەکەیت هەوڵی ڕاکردن بدەیت
هێشتا زۆرمان ماوە
بەڵێن بێت کەی ئامادەکاریەکان تەواو بوون
تۆ و جۆنگکووک لێرە ئەڕۆن بە تەواوەتی
بۆ وڵاتێک هیچ کەس نەتان دۆزێتەوە.سەرم بە بەڵێ جوڵاند
بەڵێن بێت
بەڵێن بێت هەتاوەکوو ڕۆژی دەرچوونی ڕوحم
چاوەڕێی ئەم ڕۆژە بم
لەگەڵ جۆنگکووک و منداڵەکانمان لە ماڵێک بژین بە ئاسودەیی
وە بەبێ هیچ کێشەیەکڕۆیا : ئێستا خۆت ئامادە بکە
وە ئەمە ببەستە
یوونگی بەو مەرجە ڕازی بوو ڕوخسارت دیار نەبێت.ماسکێکی پێدام
دوبارە سەرم بە بەڵێ جوڵاند
گریان گەرومی توند گوشیبوو
وەک و ئەوەی توانای قسەکردنم لەدەست دابێت
لە دڵخۆشیان هیچم بۆ نەدەوتراڕۆیا : دەی براژن خۆت ئامادە بکە
منیش دەڕۆم خۆم ئامادە ئەکەم.دوبارە سەرم بە بەڵێ جوڵاند
ڕۆیا لەوێ ڕۆیشت
هیچ جلێکی جوانم نییە
هەموو جلەکانم ئاسایین
وە بیرم نەچێت یوونگی وا ئەزانێت
کە من وەک و خزمەتکارێک لەگەڵی ئەڕۆم
هەر بۆیە جلێکی سادەم پۆشی
بەڵام پێش ئەوە
گەرماوێکی تەواو پاکم کرد
وە خۆمم بۆنخۆش کرد
قژم بە کراوەیی بەجێهێشت
چوونکە کووکی حەزی لێیە وابێت
وە سکەکەشم زۆر جوان دیار بوو لەژێر عەزییەکەمەوە
کالایەکی سپیم لەژێرییەوە لەپێ کرد
خەندە لەسەر ڕوخسارما لانەدەچوو
هەرکێیەک بمبینێت
دەزانێت شتێک لەژێر سەرمە
هیوادارم پلانەکەی ڕۆیا تێک نەدەم
لە دەرگا درا و منی ڕاچلەکاند
سەیری دەرگاکەم کرد
ئەوە یوونگی بوو وە لە پشتیەوە ڕۆیا
کە بە ئاماژە پێی وتم ئاسایی بم
خۆم ئاسایی کردەوە
ئەو دەستی لەنێو گیرفانەکانی بوو
وە هاتە پێشم وەستا
وەک و پێشتر بەزۆر یەکسەر ماچی نەکردم
وە پاڵی نەنامە سەر جێگاکەو دەستم لێبدات
وە بە قێزەونی سەیری نەدەکردم
تەنها ڕوخسارێکی ساردی هەبوو
أنت تقرأ
لەنێوان ئێمە J.JK
Storie d'amoreقەت بووە ئەو یاریەی ئەیکەیت ببێت بە ڕاستی؟ یاریکردن لەگەڵ خانمە قژ زەردەکە چێژبەخشە. ... ئێوارەیەکی درەنگە و لەگەڵ سەیرکردنی ئەستێرەکان ئاواتی مەرگی خۆم و سزای تۆ ئەخوازم. ... « هەموو شتێک لەنێوان ئێمەبوو، وە لە نێوان ئێمە مایەوە، وە بۆ هەمیشە لەنێ...